هاوڵاتی ١. ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب؛ ڕۆژی ٣٠ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٢٠خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل، بە بەکارهێنانی چەکی قورس، ئەو سەربازە داگیرکەرانەیان کردە ئامانج کە هەوڵیان دەدا ڕێگایەکی سەربازی بۆ مەبەستی داگیرکاری لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار دروست بکەن. لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا بولدۆزەرێک زیانی پێگەیشت و هەوڵەکەیان وەستێنرا. لە ٣٠ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٢٢خولەک، هێزەکانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد سەربازانی داگیرکەریان بە چەکی قورس کردە ئامانج؛ کە هەوڵیان دەدا ڕێگایەکی سەربازی بۆ مەبەستی داگیرکاری لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار دروست بکەن. لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ئاگری گرت و بەتەواوی لەناویان برد. ڕۆژی ١ی ئۆکتۆبەر کاتژمێر ١١:٠٠ شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد حەشارگەیەکی سەربازەکانی داگیرکەریان کردە ئامانج کە هەوڵیان دەدا بنکە و بارەگا لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لەسەر گردی ئامیدی دروست بکەن و بە قەناس سەربازێکیان کوشت. ڕۆژی ١ی ئۆکتۆبەر کاتژمێر ٠٢:٥٠ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل، بە چەکی قورس سەربازانی داگیرکەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامێدی کردە ئامانج. ڕۆژی ٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٤:٥٥ خولەک، شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد چاودێری جموجۆڵی سەربازانی داگیرکەریان کرد لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامیدیی و بە بەکارهێنانی تاکتیکی مینچاندن کردیاننە ئامانج و لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا، بە لانیکەمەوە ٣ داگیرکەریان کوشت. ڕۆژی ٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٢:١٦ و ٠٤:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل، لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامیدی بە چەکی قورس داگیرکەرانیان کردە ئامانج. لە ٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٨:٠٠ و ١١:٢٠ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل، بە چەکی قورس سەربازانی داگیرکەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی کردە ئامانج. لە ٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٥:٥٠خولەک، شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی بە چەکی تاکەکەسی کردە ئامانج و خستیانە خوارەوە. ڕۆژی ٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٦:٠٠ شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی کردە ئامانج و بە چەکی تاکەکەسی ئەوەشیان خستە خوارەوە. ٢. ناوچەی کاری؛ ڕۆژی 30ی ئەیلول کاتژمێر ٠٣:٠٠ هێزەکانی پاراستنی گەل فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان کردە ئامانج کە لە ناوچەی جومانکییەوە بەرەو ناوچەی گراف دەڕۆیشت و خستیانە خوارەوە. ٣. ناوچەی خاکورکە؛ ڕۆژی ٣٠ی ئەیلول کاتژمێر ١٠:١٥ و ١٢:٤٥ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس سەربازانی داگیرکەری تورکیایان لە گردی شەهید هێمن کردە ئامانج. ٤. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بە تەقەمەنی قەدەغەکراو لە ٣٠ی ئەیلول و ١ و ٢ی ئۆکتۆبەردا، تونێلەکانی بەرخۆدان لە گردی جودی ٧ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران. لە ٣٠ی ئەیلول و ١ی ئۆکتۆبەردا، تونێلەکانی بەرخۆدان لە گردی ئێف ئێم دوو جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران. ٥. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا؛ لە ٣٠ی ئەیلول و ١ و ٢ی ئۆکتۆبەردا ٩ جار هێرش کرایە سەر ناوچەکانی گردی ڕوستی، شەهید شەریف، کەندکولا، لولان، سەنینە، بەربازنە و گردی مەسکەن لە خاکورکە. ناوچەی کاری، سیدارین، گردی کون، گردی سیسر و دیرک لە کاری ٦ جار هێرشیان کرایە سەر. ناوچەی گردی ئامیدی و گردی بەهار ڕۆژئاوای زاب، دوو جار هێرشیان کرایەسەر. ناوچەکانی سری مەتینانی شیلازێ، بێشێلی لە مەتینا ٤ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومانکران. کە کۆی گشتی دەکاتە ٢١ هێرشی ئاسمانی. رۆژی ٣٠ی ئەیلول و ١ و ٢ی ئۆکتۆبەر، دوو جار هێرش کرایە سەر ناوچەی گردی شەکیف لە خاکورکە. ناوچەکانی سری مەتینا و بێشێلی لە مەتینا ٦ جار هێرشیان کرایە سەر. گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار لە ڕۆژئاوای زاب، ٩ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشکەر بۆردوومانکران. کە کۆی گشتی دەکاتە ١٧ هێرش. ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل
هاوڵاتی ئەمڕۆ چوارشممە، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، محهمهد باقر قاڵیباف، سهرۆكى پهرلهمانى ئێران ڕایگهیاند، دواى هێرشهكانمان بۆ سهر ئیسرائیل، ئامادهی كاردانهوهكانى ئهو وڵاتهین. دەشڵێت، خۆمان بۆ ئەگەری شێتی ڕژێمی ئیسرائیل ئامادەکردووە و وەڵامی داهاتوومان بۆ ئەگەری دەستدرێژییەکان لە ئاستێکی زۆر جیاوازدا دەبێت. سهرۆكى پهرلهمانى ئێران، ئەوەشی خستۆتەڕوو، شەوی ڕابردوو ستەمکاران و شەڕخوازان کە تاکە هێزیان هێرشی ئاسمانی و ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستییە، لە ترسدا لەرزین و گەلانی موسڵمان و هەموو ئازادیخوازانی جیهان خۆشحاڵ بوون بەم هێرشانە بۆسەر ئیسرائیل. جێگەی ئاماژەیە، شهوى ڕابردوو ئێران به سهدان مووشهك هێرشى كرده سهر ئیسرائیل.
هاوڵاتی محەمەد باقری، سەرۆک ئەرکانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ئەو هێرشە مووشەکییەی کە شەوی سێشەممە کردیانە سەر ئیسرائیل بەبەهێزی دووبارە دەبێتەوە و هەموو ژێرخانی قەوارەی زایۆنی دەکرێنە ئامانج. دوێنێ شەو ئێران زیاتر لە ١٨٠ مووشەکی ئاڕاستە ئیسرائیل کرد، بەڵام زۆربەیان لەلایەن سیستمی بەرگری ئیسرائیل و بە هاوکاری ئەمریکا خرانەخوارەوە. بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان لە هێرشەکەدا تەنها یەک کەس کوژراوە، ئەویش هاووڵاتییەکی فەڵەستینییە و پارچەی یەکێک لە مووشەکەکان بەسەریدا کەوتووەتەخوارەوە. جێگەی ئاماژەیە بەرەبەیانی ئەمڕۆش ئێران ڕایگەیاند هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل کۆتایی هاتووە.
هاوڵاتی ڕەزاق سەعداوى دەڵێت، گەشتە ئاسمانییەکان لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق دەستیان پێکردووەتەوە، کە بەهۆى "گرژییە هەرێمییەکانەوە" وەستابوون. ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ڕەزاق سەعداوى، وەزیرى گواستنەوەى عێراق، لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، کە گەشتی سەرجەم فرۆکەخانەکانی عێراق دەستیپێکردۆتەوە کە لەم چەند ڕۆژەدا بەهۆی گرژیییە هەرێمییەکانەوە لە ناوچەکەدا دروستبوون. لەم بارەیەوە نووسینگەى رۆژنامەوانی، ڕەزاق سەعداوى وەزیرى گواستنەوەى عێراق ئاشکرایکرد، دواى تێپەڕینى سەرجەم مەترسییەکان کە ئەگەر هەبوو کاریگەرییان لەسەر سەلامەتیى فڕۆکەوانیى سڤیلی عێراق هەبێت، وەزیرى گواستنەوە بڕیاریدا ئاسمانى عێراق بەڕووى سەرجەم فڕۆکە سڤیلەکاندا بکرێتەوە، کە بە ئاسمانى عێراقدا تێدەپەڕن یان دەچنە فڕۆکەخانەکانى عێراق و لێوەیان دەردەچن. جێگەی ئاماژیە، ڕۆژی سێشەممە دەوروبەری کاتژمێر ٨ی 1ى تشرینى یەکەم، گەشتى فڕۆکەوانیى عێراق لە سەرجەم فڕۆکەخانەکان ڕاگیرا، ئەوەش بەهۆى هێرشی مووشەکیى ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.
هاوڵاتی بەهۆی هێرشە زەمینییەکەی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت ٩٥ کەس گیانیان لەدەست دا ئەمڕۆ سێشەممە، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، وەزارەتی تەندروستیی لوبنان لە ڕاگەیاندراێکدا ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت ٩٥ کەس گیانیان لەدەست دا و ١٧٢ کەسیش برینداربوون. دەشڵێت، بەهۆی بوردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، ٩٥ کەس کوژران و ١٧٢ کەس بریندار بوون. جێگەی ئاماژەیە، شەوی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل، هێرشی زەمینیی بۆ سەر باشووری لوبنان دەستپێکرد.
هاوڵاتی وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، دەنگدەرانی تایبەت کارتی بایۆمەترییان کۆدکراوە و ناتوانن لە دەنگدانی گشتی بەشداربن، لە دەنگانی تایبەتیشدا لەهەر وێستگەیەکدا ٣٠٠ کەس دەتوانێت دەنگبدات. جومانە غەلای ئاشکراشیکرد، دوای دەنگدانی تایبەت ڕاستەوخۆ دەنگدەران کارتەکەیان لێوەردەگیرێتەوە، کۆمیسیۆنیش دەنگدەرانی تایبەتی بەپێی وێستگەکان بە ژمارە و ناو دابەشکردوون، بۆ ئەوەی دەنگدانەکە بەبێ کێشە بەڕێوەبچێت. وتەبێژی کۆمیسیۆن ئاشکراشیکردووە، ئەو ئامێرەی لە دەنگدانی گشتیی بۆ دڵنیابوونەوە لە زانیارییەکانی دەنگدەر بەکاردەهێنرێت، کارتی بایۆمەتری دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت ناخوێنێتەوە. ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە دەنگدانی تایبەتدا بە ئەلیکترۆنی دەنگەکان جیادەکرێتەوە و دواتر ڕاستەوخۆ لەهەر وێستگەیەکیشدا دەنگەکان بە دەستیش دەژمێردرێن، دەشڵێت، هەموو هەوڵێکیشمان بۆ ئەوەیە پڕۆسەکە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەبچێت و بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بێت. جێگەی ئاماژەیە، ٢٠ی تشرینى یەکەم دەنگدانی گشتیی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، ٤٨ کاتژمێر پێش دەنگدانی گشتی واتە ١٨ی تشرینی یەکەم دەنگدانی تایبەت بەڕێوەدەچێت کە تایبەتە بە هێزە ئەمنیی و سەربازییەکان.
هاوڵاتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزیری ناوخۆی ڕاسپاردووە، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا لێكۆڵینەوەی دەستبەجێ ئەنجامبدات بۆ زانینی هۆكاری ئەو پێشێلكارییە ئەمنییەی شەوی ڕابردوو ڕویداوە، بە هەڵدانی ژمارەیەك موشەكی كاتیۆشا لە ناوچەی عامرییەوە بۆ بەغدا. ئەمڕۆ سێشەممە، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، وەزیری ناوخۆی ڕاسپاردووە بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی دەستبەجێ بۆ زانینی هۆكاری ئەو پێشێلكارییە ئەمنییەی شەوی ڕابردوو ڕویداوە، بە هەڵدانی ژمارەیەك موشەكی كاتیۆشا لە ناوچەی عامرییەوەو، لەماوەی ٤٨ كاتژمێردا ئەنجامەكانی ڕابگەیەنرێت و كەسانی كەمتەرخەمیش دەستنیشان بكرێن. هاوكات میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق فەرماندەیی ئەو هێزەی دەستبەسەركردووە كە بەرپرسە لە پاراستنی ئەمنیەتی ناوچەی عامرییە و لەوێوە دوو موشەكی كاتیۆشا ئاڕاستەی فرۆكەخانەی بەغدا كراوە.
هاوڵاتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزەکانمان دەستیان بە "ئۆپەراسیۆنی زەمینی" بۆ سەر چەند گوندێکی باشووری لوبنان دەستپێکردووە. لەم بارەیەوە بەرپرسێکی ئەمنیی لوبنان ئاشکرایکرد، لە شەوی ڕابردووەوە، ئیسرائیل لانیکەم شەش هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر باشووری بەیروت. هاوکات میدیای فەرمیی سوریاش باڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشی مووشەکیی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکی مەززێی دیمەشق، سێ کەس کوژراون و نۆی دیکە بریندار بوون. ئەمەش لە کاتێکدایە، وێڕای بانگەوازە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، ئیسرائیل سوورە لەسەر درێژەدان بە شەڕی دژی حیزبوڵاو دروستکردنی ناوچەیەکی سەربازیی لەسەر سنووری لەگەڵ لوبنان ڕاگەیاندووە.
هاوڵاتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئیسرائیل لە ئۆپەڕاسیۆنێكی سنووردار بۆ سەر لوبنان ئاگاداری كردووینەتەوە و ئۆپەراسیۆنەكەش سنووردارە و تەنها ژێرخانی حزبوڵا بە ئامانج دەگرێت. ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیسرائیل ئەوانی لە ئۆپەراسیۆنێك ئاگادار كردووەتەوە و ڕاپۆرتی ئۆپەراسیۆنی زەمینیان پێگەیشتووە. ئاماژەی بەوەش كرد، لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل گفتوگۆیان كردووە و ئامانجی ئۆپەڕاسیۆنەكە سنووردارە و ژێرخانی حزبوڵا لە نزیک سنوورەکان بە ئامانج دەگرێت، “بە بەردەوامی گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین سەبارەت بەو بابەتە.” ماتیۆ میلەر باسی لەوەشكرد، واشنتن هێشتا پشتگیری لە ئاگربەست دەكات لە لوبنان، بەڵام لە هەمانکاتدا فشاری سەربازیی هەندێکجار دەتوانێت دیپلۆماسییەت كارا بكات. لە لایەکیترەوە جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەمە ڕایگەیاند، “دژی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینیی ئیسرائیلە لە لوبنان” و داوای ئاگربەستی کرد. هەروەها ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی كردەوە، سوپای لوبنان بە قوڵای پێنج كیلۆمەتر لە سنوورەكانی نێوان لوبنان-ئیسرائیل كشاونەتەوە.
زانیاری ورد لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی پا*را*ستنی گە*ل و هێر*شەکانی سوپای داگیرکە*ری تورکیا بەم شێوەیەی خوارەوەیە: هاوڵاتی ١. ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب؛ ڕۆژی ٢٧ی ئەیلول، کاتژمێر ٣٠:٢ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی بە قەناس کامێرایەکی چاودێری سەر بە تورکیای داگیرکەریان کردە ئامانج و لەناویان برد. لە ٢٧ی ئەیلول کاتژمێر ٣٠:٥ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی کردە ئامانج و خستیانە خوارەوە. ڕۆژی ٢٨ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:٣ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی دەستوەردانیان لە جموجۆڵی سەربازانی داگیرکەری تورکیادا لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار کرد و جموجۆڵەکەیان ڕاگرت. ٢. ناوچەی مەتینا؛ لە ٢٧ی ئەیلول کاتژمێر ٥٠:٩ خولەک و لە ٢٨ی ئەیلول کاتژمێر ٣٠:٢ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی دەرکلی و بیشیلی و سێری مەتینا، دەستوەردانیان لە جموجۆڵی هێلیکۆپتەرە هێرشکەرەکانی داگیرکەردا کرد و ناچاریان کردن لەو ناوچانە دوور بکەونەوە. ٣. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛ لە ٢٧ی ئەیلولدا تونێلەکانی بەرخۆدان لە گردی ئێف ئێم لە ڕۆژئاوای زاب جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران. لە ٢٧ی ئەیلولدا تونێلەکانی بەرخۆدان لە گردی جودی لە ڕۆژئاوای زاب ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران و جارێکیش بە ڕێپێوانی بۆمبنانەوە. ٤. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا؛ ڕۆژانی ٢٧، ٢٨، و ٢٩ی ئەیلول، ناوچەکانی بەربازنە، کری قلی، شەهید شەریف، گۆشینە، و خێنیری گور لە خاکورکە ١٢ جار بۆردوومانکران، ناوچەکانی میرانی، حەفتاباخ، سیدارە، شیێ، گردی سیسر، دێریش، دەشتی کافیا، و کری لە کاری ١٤ جار بۆردوومانکران، ناوچەی دەرکلیش لە مەتینا دوو جار بۆردوومانکرا. هەروەها ناوچەی گردی مەیدانی بەرخۆدان لە گردی بەهار لە ڕۆژئاوای زاب، ٣ جار و ناوچەی بیوانی لە قەندیل جارێک بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانکران، کە کۆی گشتی دەکاتە ٣٢ هێرشی ئاسمانی. لە ڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ و ٢٩ی ئەیلول ناوچەکانی سێری مەتینا و درکلی و بێشیلی لە مەتینا ١٧ جار بۆردوومانکران، هەروەها ناوچەی گردی گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار لە ڕۆژئاوای زاب ١٩ جار بە هێلیکۆپتەرە هێرشکەرەکانی داگیرکەر بوردوومانکران، کە کۆی گشتی دەکات ٣٦ هێرشی ئاسمانی. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل
هاوڵاتی هەپەگە ڕایگەیاند، هێزەکانی گەریلا لە هەرێمی زاپ( ئامێدی) درۆنێکی تورکیای خستەخوارە و کامێرایەکی چاودێریی تێکشکاندوە و تورکیا بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومانی کردوە. ئەمڕۆ دوو شەممە ٣٠/٩/٢٠٢٤، ڕاگەیاندنی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل ( (HPG) راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا زانیاریی ورد لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکیا بەم شێوەیەی خوارەوە بۆ رایگشتیی خستەڕوو: لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛ لە ٢٧ی ئەیلول کاتژمێر ١٤:٣٠خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران تێکشکێندرا. لە ٢٧ی ئەیلول کاتژمێر ١٧:٣٠ خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی درۆنێک بە چەکی سووک خرایە خوارەوە. لە ٢٨ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:١٥ خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە چەکی نیچمە ئۆتۆماتیکی داگیرکەران کرانە ئامانج. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان جموجۆڵی داگیرکەران ڕاگیرا. لە هەرێمی مەتینا؛ لە ٢٧ی ئەیلول کاتژمێر ٢١:٥٠ خولەک و ٢٨ی ئەیلول کاتژمێر ٠٢:٣٠ هێزەکانمان هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە بۆردومانی گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی دەرگەلێ، بیشیلی و سەری مەتینای بۆردوومان دەکرد کرانە ئامانج. دوای دەستێوەردانەکە هەلیکۆپتەرەکان ناچار بوون ناوچەکە بەجێبهێڵن. هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛ لە ٢٧ی ئەیلول لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران. لە ٢٧ی ئەیلول لە ناوچەی شەهید دەلیلی هەرێمی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران. هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛ ٢٧، ٢٨ و ٢٩ی ئەیلول لە هەرێمی خوکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەربزن، شاخی قەلە، شەهید شەریف، گۆشین، خنێرەی ژورو ١٢ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی مێران، حەفتەباخ، شێدارێ، شیێ، شاخی سیسەر، دێ ڕەشە، دەشتی کافیا، گرێ ١٢ جار، لە هەرێمی مەتینا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی دەرگەلێ ٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ٣ جار، لە هەرێمی قەندیل گوڕەپانی بێوانێ جارێک؛ بەگشتی ٣٠ جار بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانکران. لە ٢٧، ٢٨ و ٢٩ی ئەیلولدا لە هەرێمی مەتینا گۆڕەنەکانی بەرخۆدانی سەری مەتینا، دەرگەلێ و بێشیلی ١٧ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ١٩ جار؛ بە گشتی ٣٦ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومانکران.
هاوڵاتی بەهۆی ئەوەی ئیسرائیل پێگەی گروپە چەکدارییەکان لە لوبنان و سوریا دهكاته ئامانجو مەترسی ئهوهش هەیە بەهۆی هێرشەکانی بەرەی مقاوەمەی عێراق، ئیسرائیل بارەگای ئەو گروپانەش لهناو خاكى عێراق بکاتە ئامانج، لە بەر مەترسی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ناچەکە سووپای عێراق دەخرێتە حالەتی ئامادەباشییەوە. ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای عێراق بە سەرۆکایەتیی عەبدولئەمیر یاڕەڵا سوپاسالاری عێراق کۆبونەوەیەکی ئەمنیی بەبەشداریی فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی، وشکانیو پلاندانانو چەند بەرپرسێکی تر ئەنجامدا. لەکۆبونەوەکەدا دۆخی ئەمنیی و ئەو ئاستەنگییانەی ڕوبەڕوی ناوچەكه بوەتەوە تاووتوێکراون، هاوکات فەرماندەکان باسیان لەئامادەیی هێزە ئەمنییەکان بۆ دابینکردنی ئاسایشی وڵات بەباشترین شێوە، ئاگاداربون و ئامادەکاریی بۆ هەر ئەگەرێکی لەناکاو کرد.
هاوڵاتی گرژی و ئاڵۆزییەکانی لوبنان تا دێت زیاتر دەبێت و بەم هۆیەوە زیاتر لە ١٢ وڵات گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لە لوبنان ڕاگرتووە، عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانە، هاوکات سوپای ئیسرائیل چووەتە ناو تاوەری کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لە بەیروت و دەستی بەسەردا گرتووە و ئەوان بڕیاردەدەن ڕێگە بە گەشتی چ فڕۆکەیەک دەدەن لە فڕۆکەخانەکان بنیشێتەوە. لەم بارەیەوە، هێڵی ئاسمانی عێراقی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەهۆی تێکچوونی ڕەوشی ئەمنی لوبنان، بڕیار دراوە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ بەیروت ڕابگیرێت. هێڵی ئاسمانی عێراقی دەشڵێت، پێشهاتەکانی لوبنان لە نزیکەوە بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت و بڕیاری دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بەندە بە پێشهاتە ئەمنییەکانەوە، ئەم بڕیارەش لە چوارچێوەی نیگەرانیانە بۆ سەلامەتیی گەشتیاران، کە هاوکاتە لەگەڵ گرژییە بەردەوامەکان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەردەوامەکانی ناوچەکە. باسلەوەشدەکات، هێڵی ئاسمانیی عێراقی لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکان دەکات، هەر ڕێنماییەکی نوێ سەبارەت بە دەست پێ کردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لەکاتی خۆیدا ڕادەگەیەنرێت. هاوکات لای خۆیەوە هێڵی ئاسمانی ئێران ڕۆژی شەممە ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لە بەیروت ڕاگرت و ئاشکرایکرد، تاوەکو کاتێکی نادیار گەشتەکان ڕادەگیرێن. جێگەی ئاماژەیە بەپێی دواین زانیارییەکان سوپای ئیسرائیل چووەتە ناو تاوەری کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لە بەیروت و دەستی بەسەردا گرتووە، هەروەها هۆشداریشی داوە کە ئەوان بڕیار دەدەن ڕێگە بە گەشتی چ فڕۆکەیەک دەدەن لە فڕۆکەخانەکان بنیشێتەوە. بە پێی دواین ئامار تاوەکو ئێستا بەلایەنی کەمەوە دەیان گەشتی ئاسمانی بۆ فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لە بەیروت هەڵوەشێنراوەتەوە و زۆربەی گەشتە هەڵوەشاوەکان لە ئەڵمانیا، سعوودیە، ئیمارات، تورکیا، ئەسیوپیا، سویسرا، فەرەنسا، ئوردن، میسر، عێراق و قەتەر و ئێرانەوە بووە. لە نێو ئەو کۆمپانیایانەدا کە گەشتەکانیان بۆ لوبنان ڕاگرت، بریتی بوون لە هێڵی ئاسمانی قەتەر، میسر ئەیر، تارۆم، لوفتهانزا لای خۆشیانەوە دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانی لوبنان ئەو هەواڵانەیان ڕەتکردەوە، کە باس لە ڕاگرتنی تەواوەتی گەشتە ئاسمانییەکان دەکەن و ڕوونیان کردەوە کە هەندێک لە هێڵە ئاسمانییەکان بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە شێوەیەکی کاتی چالاکییەکانیان بۆ بەیروت ڕاگرتووە.
هاوڵاتی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەکرد، ئەمریکا لە دوو هێرشی جیادا بۆسەر چەکدارانی داعش لە سووریا توانیا ٣٧ چەکدار بکوژن و دەشڵێت، بەهۆی هێرشەکانەوە هیچ زیانێک بە هاوڵاتییانی مەدەنی نە گەیشتووە. فەرماندەیی ناوەندیی هێزکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، لە ١٦ی ئەیلوول، هێزەکانمان هێرشێکی ئاسمانیان لە دژی کامپێکی مەشقی دوورە دەستی داعش لە ناوەڕاستی سووریا ئەنجامدا، بە هۆیەوە لانیکەم ٢٨ چەکداری داعش کوژراون، دەشڵێت، پێدەچێت چواریان سەرکردەی پلە بەرزبن. ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە ٢٤ ئەیلوول، هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا هێرشێكی دیکەیان ئەنجامداوە و بە هۆیەوە ٩ چەکدار کوژراون، یەکێک لەوانە مەروان بەسام عەبدولڕەئەف، "حراس الدین"ە کە بەرپرس بوو لە سەرپەرشتیکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سووریا. فەرماندەیی ناوەندیى هێزەکانی ئەمریکا، ئاشکراشیکردووە "حراس الدین" ڕێکخراوێکی سەر بە قاعیدەیە و بنکەی لە سووریایە و خواستی ئەنجامدانی هێرشی هەیە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانمان. باسیلەوەشکردووە، هیچ ئاماژەیەک نییە هاوڵاتییان لە هیچ کام لە هێرشەکاندا زیانیان پێگەیشتبێت.
هاوڵاتی گەنجێکی کوردی خەڵکی زاخۆ بەناوی دیار غەریب لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو. لەم بارەیەوە ئەمڕۆ یەک شەممە، 29ی ئەیلوولی 2024، هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین(HRE) راگەیاندراوێکدا ڕاینگەیاند،هاوڕێمان دیار غەریب کە کوڕێکی هێژای باشووری کوردستان بوو، لە زۆر مەیدانی شەڕی کوردستان تێکۆشانی کرد، دواجار ڕووی کردە ڕۆژئاوا و لە دژی دوژمنی گەل و شۆڕشەکەمان هەڵوێستی شۆڕشگێڕانەی نیشان دا و تا دوا هەناسەی تێکۆشانی خۆی ئەنجامدا، لە بەرواری 22ی ئەیلوولی 2024، لە ناوچەی عەفرین کاتێک لەسەر ئەرکی خۆی بوو شەهیدبوو. دەشڵێت، وەک هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین بەڵێنی خۆمان نوێ دەکەینەوە کە خەون و ئامانجی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەدی دەهێنین، ئەو ئاڵایەی کە هاوڕێ دیار غەریب ڕادەستی ئێمەی کرد، هەر بە شەکاوەیی دەیهێڵینەوە، لەسەر ئەم بنەمایانە سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی هاوڕێمان دیار غەریب و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. ناسنامەی گەنجە کوردەکە بەم شێوەیە خراوەتەڕوو: ناسناو: دیار غەریب ناو و پاشناو: کاروان حاجی ناوی دایک: بەهار ناوی باوک: محەمەد کات و شوێنی شەهیدبوون: 22ی ئەیلوولی 2024 هەرێمی عەفرین