هاوڵاتی - ڕای گشتیی کوردستان - قەوارە و ھیز و لایەنە سیاسییەکان وەک ئاشکرایە چەند ڕۆژێکی دیکە بە شێوەیەکی فەرمی لە ھەرێمی کوردستان پڕۆسەی بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست پێ دەکات، ئێمە ژمارەیەک لە کەسایەتی سیاسی و نووسەر و رۆژنامەنووس، کەسانی ئەکادیمی و چالاکوانان و چین و توێژەکانی کۆمەڵگا کە لە خوارەوە ناومان نووسراوە، لە سۆنگەی دەرک کردنمان بە مەترسی لێکەوتەکانی بانگەشەی توند و گەڕانەوە بۆ سەردەمی ناکۆکییە حزبیەکان و ھەڵدانەوەی قەتماغەی کۆنەبرین، لە پاڵ ھەموو ئەمانەشدا مەترسییە دەرەکی و ئیقلییمیەکانی سەر ھەرێمی کوردستان، لە پێناوی پاراستنی ھەرێمی کوردستان لەو مەترسییە جددیانەی کە ڕوو بەڕووی ھەرێم دەبێتەوە، ھەروەھا بۆ ئەوەی بیسەلمێنین کە بڕوامان بە دیموکراسی ھەیە و ھەموو تاکێکی کۆمەڵگا ئازادە لە دەنگدان داوادەکەین:- - بانگەشەی ھەڵبژاردن بە شێوازێکی شارستانیانە و ھێمن و لە کەشێکی دیموکراسیانەی ئارام بەڕێوەبچێت. - ھەموو لایەک بەڵێن بدات کە پابەندی دەرەنجامەکانی ھەڵبژاردن دەبێت. - ڕەخساندنی ھەلی یەکسان و ئازاد بۆ سەرجەم قەوارە و لایەنەکان و کاندیدە سەربەخۆکان. - دوورکەوتنە لە سیاسەتی فشار ھەموو شێوازێکی ناڕەوا بە ئامانجی بەدەستھێنان و کۆکردنەوەی دەنگ. - بەردەوام بوونی شەڕی ڕاگەیاندنی نێوان پارتی و یەکێتی مەترسیدارە دەبێت کۆتایی پێبێت. ناوەکان: د. جەمشید حەیدەری نوسەر ھەولێر د. محیەدین حەسەن مامۆستایی زانکۆ ھەولێر ئاسۆس ھەردی نووسەر و رۆژنامەنووس سلێمانی کەمال رەووف نووسەر و رۆژنامەنووس سلێمانی نەبەز مستەفا رۆژنامەنووس ھەولێر د. شێرکۆ کرمانج توێژەری سیاسی کەنەدا نعمەت عەبدولڵا یەکێتی پەرلەمنتاران ھەولێر کاوە نادر چالاکوانی سیاسی ھەولێر گەشە دارا حەفید پەرەمانتاری پێشوو سلێمانی د. شێرکۆ حەمەئەمین مامۆستای زانکۆ سلێمانی کنێر عەبدولڵا نووسەر و ڕۆژنامەنووس سلێمانی کاردۆ موحەمەد پیرداود پەرلەمانتاری پێشوو ھەولێر بلێسە جەبار فەرمان پەرلەمناتاری پێشوو سلێمانی ھاوکار عزەت میکە رۆژنامەنووس سلێمانی چەتۆ بەڕانەتی نووسەرپێشمەرگەی دێرین ھەولێر شوان موحەمەد ڕۆژنامەنووس سلێمانی نیشتمان کەمال چالاکی سیاسی ھەولێر بەھرۆز گەڵاڵی سیاسی ھەولێر ئاسۆ حەیدەری رۆشەنبیر ھەولێر زیرەک کەمال سیاسی ھەولێر گۆران جەلال راوێژکاری یاسایی ھەولێر زکەریا محمەد سعید چالاکی مافی مارۆڤ ئەڵمانیا ڕەوشەن قاسم نوسەر سلێمانی بەختیار مستەفا چالاکوان سلێمانی ھەندرێن شێخ راغب نووسەر و ڕۆژنامەنووس ھەولێر ھیوا سەید سەلیم نووسەر و ڕۆژنامەنووس ھەولێر نەھرۆ عەڵایی ڕۆژنامەنووس ھەولێر پەروا عەلی پەرلەمانتاری پێشوو سلێمانی کۆسرەت ئەحمەد بێکەس نووسەر ھەولێر فازل عەباس ڕۆژنامەنووس ھەولێر ھاژە سلێمان پەرلەمانتاری پێشوو ھەولێر ئەحمەد حەمەدئەمین مامۆستای زانکۆ رانیە د.جەوھەر سرێشمەیی پارێزەر سۆران شوکرەڵا حەمەدئەمین چالاکوانی سیاسی ھەولێر تەیب موعتەسەم چالاکوانی سیاسی ڕواندز موحسین عەبدولڵا چالاکوانی مافی مرۆڤ نەرویج ھاوڕی کوردی چالاکوان ھەولێر نەژاد حەیدەری ماۆستا و چاالکوان ڕانیە لەتیف فاتح فەرەج نووسەر وڕۆژنامەنووس چەمچەماڵ د. ھێرش سەید سەلیم پزیشک سلێمانی عەلی عەبدولڵا خانەنیشین ئەڵمانیا ھەژار مەعروف کرێکار ھەولێر عەبدولقادر سەعید نوسەر سلێمانی بێکەس قادر پارێزەر ھەولێر بایەزید کەریم چالاکوان ھەولێر کەریم عەباس مامۆستا و چالاکوان ھەولێر فاتح مستەفا چالاکوان ھەولێر د. یوسف حەسەن مامۆستای زانکۆ کەرکوک بابەکر دڕەیی نوسەر و ڕۆژنامەنووس سلێمانی ھێمن مامەند ڕۆژنامەنووس سلێمانی سەگڤان ئەرتیسی مامۆستا دھۆک حکیم محمد سعید چاودێری سیاسی دەربەندیخان رێباز مستەفا نووسەر و وەرگێڕ ڕواندز ھەڤاڵ عەبدولڵا مافپەروەر ھەولێر لوقمان شلانی چالاکوان سۆران حازم عەلی کوتک پێشمەرگەی دێرین ڕانیە خالید قادر چالاکوان بەریتانیا پەری تاھیر چالاکوان ئەمەریکا فاخرانانەکەلی چالاکوان ھەولێر سەعید عوسمان چالاکوان سۆران کەمال حوسێن خانەنیشین ھەولێر زۆزک سابیر میدیاکار ھەولێر بێستون لەتیف ڕۆژنامەنووس ھەولێر کاروان سابیر میدیاکار ھەولێر شەیدا مەعروف شاعیر و چالاکوان سلێمانی سمکۆ ڕەشید چالاکوان سلێمانی سالار قادر پ م دێرین ڕۆژنامەنووس سۆران ئاکۆ ئاکۆیی نووسەر و رۆژنامەنووس ڕواندز مەریوان زەندی چالاکوان ھەولێر زەیتۆ ئیسماعیل چالاکوان ھەولێر دەھام عەبدولڵا مامۆستا ھەولێر دلشاد رەمەزان میدیاکار ھەولێر قادر ئاسایش پەرلەمانتاری پێشوو ھەولێر خالید ئیسماعیل عەزیز فەرمانبەر سلێمانی فەرمان ڕەشاد رۆژنامەنووس ھەولێر شۆڕش خدر توفیق چالاکوان سلێمانی دەشتی بەرزەواری چالاکوان ھەولێر حوسێن عەزیز پ م دێرین ھەولێر خاوەن ھیوا مامۆستا ڕواندز فەرھاد قادر مام شێخ پ م دێرین ھەولێر نایف ڕەحمان پ م دێرین ھەولێر فەرمان محمد مامۆستا و پ م دێرین سلێمانی خەلیل مەحمود چالاکوان ھەولێر نەژاد عەلی رۆژنامەنووس سلێمانی عەلی ڕێژنە چالاکوان ھەولێر بەکر تەیفور ھونەرمەند ھەولێر بێخاڵ فەوزی چالاکوان کەرکوک نجات خاڵئەمین پارێزەر شەقڵاوە محمد مشیر پێشمەرگەی دێرین ھەولێر شۆڕش خدر توفیق چالاکوانی سیاسی سلێمانی ھاوکار مامەند کاسب ھەولێر زەردەشت کاوە نادر چالاکوان ھەولێر عبدولجەبار قەھار مامۆستا ھەولێر ئالان ئەحمەد میدیاکار ھەولێر شاخەوان عەبدولڵا پ م دێرین ھەولێر لێزمە گۆران میدیاکار ھەولێر پەرێز عومەر چالاکوان ھەولێر سەیدا حەکیم خانەنیشین ھەولێر ئاسۆ عەبدولڵا چالاکوان رانیە 100-سەرکەوت فەتاح پ م دێرین ھۆڵەندا 101-سروە حوسێن عەلی مامۆستا و چالاکوان ھەولێر
هاوڵاتی دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی ههرێمى كوردستان: بهيانيى ئهمڕۆ پێنجشهممه ۱۲ی۹ی ۲۰۲٤، بهڕێز نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، له فڕۆكهخانهى نێودهوڵهتيى ههولێر، پێشوازيى له بهڕێز مهسعوود پزشكيان، سهرۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و شاندى ياوهرى كرد. پاشان له كۆبوونهوهيهكدا به ئامادهبوونى بهڕێزان مهسروور بارزانى، سهرۆك وهزيرانى ههرێمى كوردستان، د. فوئاد حسێن جێگرى سهرۆك وهزيران و وهزيرى دهرهوهى عێراق، قوباد تاڵهبانى جێگرى سهرۆك وهزيرانى ههرێمى كوردستان و بهرپرسانى باڵاى ههردوولا، سهرۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى دهربڕينى خۆشحاڵى به سهردانهكه، يهكهم سهردانى بهڕێز سهرۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئيرانى بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان، به پهيامێكى بههێزى دۆستايهتيى نێوان ههردوولا له قهڵهم دا. بهڕێزيان خواستى ههرێمى كوردستانى بۆ برهودان به پهيوهندييهكان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبهش لهگهڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران له ههموو بوارهكاندا نيشان دا، ههروهها دووپاتى كردهوه كه گهلى كوردستان ههميشه به ڕێز و پێزانينهوه له پشتگيرى و هاوكاريى ئێران له ڕۆژه سهختهكاندا دهڕوانێت. لاى خۆيهوه سهرۆك پزشكيان خۆشحاڵيى خۆى به سهردانى عێراق و ههرێمى كوردستان دهربڕى و دووپاتى كردهوه كه كۆمارى ئيسلاميى ئێران به بايهخ و گرنگييهوه له پهيوهندييهكانى لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستاندا دهڕوانێت و وڵاتهكهى خوازياره له ههموو بوارهكان پهيوهندييهكانى لهگهڵياندا بهرهوپێش ببات و گرفت و بهربهستهكانى بهردهمى، نههێڵن. ههردوولا ستايشى پهيوهنديى دۆستانه و لهمێژينهى ئێران لهگهڵ ههرێمى كوردستان له بوارهكانى سياسى، كۆمهڵايهتى و كولتووريدا كرد، پاشان بهڕێزان سهرۆك وهزيران و جێگرى سهرۆك وهزيرانى ههرێمى كوردستان، باسيان له ئاستى ئێستاى پهيوهنديى ئابوورى و ئاڵۆگۆڕى بازرگانى و چۆنيهتيى فراوانكردنيان و بوارهكانى هاريكاريى هاوبهشى نێوانيان كرد. له تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكهدا چهند پرسێكى جێى بايهخى ههردوولا، تاوتوێ كران و باسيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سهقامگيرى له ناوچهكهدا كرد، لهمبارهيهوه جهخت لهوه كرايهوه كه ههرێمى كوردستان ههرگيز نابێته سهرچاوهى ههڕهشه بۆ سهر ئێران و وڵاتانى دراوسێ و به تهواوى پابهندى ڕێككهوتنى ئهمنيى عێراق و ئێرانه. دواى كۆبوونهوهكه، به بهشداريى بهڕێز سهرۆكى ههرێمى كوردستان، بهڕێز سهرۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و شاندى ياوهرى، ديدارێكيان لهگهڵ لايهنه سياسييهكان و پێكهاته ئايينى و نهتهوهيييهكانى كوردستان ئهنجام دا. تيايدا باس له بايهخ و گرنگيى پهيوهندييهكانى عێراق و ههرێمى كوردستان لهگهڵ ئێران و دهوڵهمهنديى كۆمهڵگه فرهئايين و فرهنهتهوهكان كرا و ههردوولا داكۆكييان له ئاشتى، پێكهوهژيان، تهبايى و برايهتيى نێوان گهلانى ناوچهكه و تهواوى پێكهاتهكان كردهوه.
هاوڵاتی ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤ لە شاری هەولێر، لە چوارچێوەی سەردانەكەی سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەسعود پزیشكیان سەرۆكی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد. بەپێی ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی، لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها جەخت لەسەر هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە بوارە سیاسی و ئابووری و كولتوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرایەوە. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا مەسعود پزیشكیان سەرۆكی كۆماری ئێران بە فەرمی بانگهێشتی مەسعود بارزانی كرد بۆ سەردانیكردنی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران.
هاوڵاتی دوێنێ چوارشەممە پزیشکیان گەیشتە بەغدا، وەکو یەکەم سەردانی فەرمی لە پاش دەستبەکاربوونی سەرەتا سەردانی عێراق کرد و لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق و بەرپرساندا کۆبووەوە و هەروەها ١٤ لێک تێگەیشتنێکیان واژۆ کرد. ئەمڕۆش لەسەر بانگێشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی هەولێری کرد و لەبارەگای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە، دواتر لەگەڵ کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە. پزیشکیان ئەمڕۆ لە هەولێر چاوی بە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کەوت و دواتریش بڕیارە سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی کۆببێتەوە. محەممەد مەحموودیان، کۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی ئێوارەی چوارشەممە ١١-٩-٢٠٢٤، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پزیشکیان سبەی نیوەڕۆ دەگاتە شاری سلێمانی، سەردانی گڵکۆی مام جەلال دەکات و دواتر لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی کۆدەبێتەوە. کۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی دەڵێت: ''بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پەیوەندییە قووڵەی کە لە نێوان ئێران و مام جەلالدا (سکرتێری کۆچکردووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق) هەبوو، لەکاتی گەیشتنی، یەکەم وێستگەی سەرۆککۆمار گڵکۆی مام جەلال دەبێت''. بەیانیی رۆژی چوارشەممە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا و بڕیارە سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان سێ رۆژ بخایێنێت. عێراق یەکەمین وڵاتە کە پزیشکیان دوای سوێندخواردنی وەکو سەرۆککۆمار لە ٣٠ـی تەممووزی ئەم ساڵ سەردانی دەکات، سەردانەکەشی دوای بانگهێشتێکی فەرمیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو. هەروەها مەسعود پزیشکیان یەکەم سەرۆک کۆماری ئێرانە، کە بە زمانی کوردی قسە دەکات و پێوستی بە وەرگێر نییە.
هاوڵاتی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" داوای مانگرتنی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكات، چەند ڕاستییەكیش لەبارەی فشاری ئێران بۆسەر حزبەكانی ڕۆژهەڵات باس دەكات و هاوكاری دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان پشتڕاستدەكاتەوە. پارتە سیاسییەكانی ڕۆژهەڵاتی كورستان و ڕێكخراوە مەدەنییەكان و پارێزەرانی مافی مرۆڤ، بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادیی" بانگەواز بۆ مانگرتنی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكەن. كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستان، لە پەیامێكدا ڕایگەیاند:" شۆڕشی ژینا هەر له دەستپێک ناوەڕۆکێکی جیاواز و ئاسۆیەکی ڕوونی بەخشی به خەباتی ڕزگاریخوازی که هۆکاری سەرەکی بوو لە بڵاوبوونەوەی شۆڕش و پشتیوانی و لایەنگری جیهانیی لەم شۆڕشە". كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستان دەڵێت "کۆماری ئیسلامی بە سەرکوتی خوێناویی و بێبەزەییانەی خەڵکی تێکۆشەر و هەروەها هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکە و ئوردووگای حیزبەکان جارێکیتر ویستی ئیرادەی پۆڵایینی بزاڤی خەڵکی کوردستان تێک بشکێنێت و پەلامار و هێرشی ڕژێم بەوە نەوەستایەوە و بە واژۆ کردنی ڕێکەوتننامەی ئەمنییەتی لەگەڵ دەوڵەتی عێراق گوشاریان خستە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گواستنەوەی ئوردووگا و بارەگاکانی کۆمەڵە، بەڵام ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی قەت ناتوانێ بە چۆکیدا بێنێ ئیرادە و ویستی خەڵکی شۆڕشگێری کوردستان و بزاڤە بەرحەقەکەیانە." باس لەوەشدەكات " لە دووهەم ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا دەنگمان دەخەینە پاڵ ڕێکخراوە مەدەنییەکان و داوا دەکەین بۆ بەرز راگرتنی بزووتنەوەی سیاسی و خۆڕاگرانەی خەڵکی کوردستان، بۆ بەرگری لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان، بۆ ڕێز گرتن لە هەموو گیانبەختکردووان و خۆڕاگری زیندانیانی سیاسی، جارێکیتر خەڵکی کوردستان بە هاوپشتی و یەکگرتوویی ئیرادەی بەهێزی خۆی وەک هەمیشە بە مانگرتنی گشتیی نیشان بدات". ژینا ئەمینی ( مەھسا ئەمینی) كچێكی كوردی خەڵكی شاری سەقز بوو لە ڕۆژھەڵاتی كوردستان كە لە ڕۆژی 13ی ئەیلوولی 2022 لە تاران بە بیانووی نەگونجاویی حیجابەكەی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی حكومەتی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر كرا و بەھۆی ئەشكەنجە و لێدان كەوتە كۆماوە و دوای سێ ڕۆژ، لە 16ی ئەیلوولی 2022، لە نەخۆشخانەی كەسرا لە تاران كۆچی دواییی كرد. مردنی ژینا ناڕەزایەتییەكی بەرفراوانی كۆمەڵگەی ئێرانی لێكەوتەوە، ناڕەزایەتییەكانیش ناونرا بە شۆڕشی ژینا یاخود "ژن، ژیان، ئازادی".
هاوڵاتی پێش چەند كاتژمێرێك لە نیشتنەوەی فڕۆكەكەی مەسعود پزشكیان سەرۆككۆماری ئێران لە بەغدا، تەقینەوەیەك فڕۆكەخانەی بەغدای هەژاند، تائێستا زانیارییەكان لەبارەی جۆری تەقینەوەكە پێچەوانە و دژ بە یەكن و ئامانجەكەش ڕوون نییە. تەقینەوەكە لەنزیك بنكەی ڤیكتۆریای ئەمریكتا لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا ڕوویدا، كە هێزە ئەمریكییەكانی تێدان، ئەمەش پرسیاری زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بۆچی نزیك بارەگایەكی ئەمریكا و لەكاتی یەكەم سەردانی سەرۆككۆماری نوێی ئێران بۆ عێراق ڕوویدا. ئەسۆشەیتد پرێس لەزاری چەند سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویكردەوە، دوو مووشەك لەنزیك بنكەی ڤیكتۆریا كەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێكی نەبووە، بەڵام كەناڵی حوڕەی ئەمریكی دەڵێت درۆنێكی بۆمبڕێژكراو بووە. ئەوەش لەكاتێكدایە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی دەڵێت ئەو تەقینەوەیە كاتژمێر 11 ی شەوی ڕابردوو ڕوویداوە و تائێستا جۆرەكەی و زیانەكانیشی دیاری نەكراون، هیچ لایەنێكیش بەرپرسیارێتی خۆی ڕانەگەیاندووە. بەوتەی ئەفسەرێكی فڕۆكەخانەی بەغدا، تەقینەوەكە بنكەیەكی پاڵپشتی لۆجیستی هاوپەیمانانی كردووەتە ئامانج. ئەوەی جێی سەرنجە گروپێكی مقاوەمەی ئیسلامی كە نزیكە لە كەتائیبی حیزبوڵا بێبەریبوونی خۆی لە هێرشەكە ڕاگەیاند، ڕووداوەكەشی بە گوماناوی ناوبرد و پێشی وایە ئامانج لێی پەكخستنی سەردانەكەی سەرۆككۆماری ئێران بووە. شیكەرەوەكان پێیان وایە ئەو هێرشە بەهۆی ناكۆكی ناوخۆیی گروپە چەكدارەكانەوە بووە، لەكاتێكدا ئەو گروپانە چاوەڕێی تۆڵەسەندنەوەی ئێرانن لە ئیسرائیل بەهۆی كوژرانی ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی مەكتەبی سیاسی حەماس لە تاران.
هاوڵاتی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند هێلیكۆپتەرێكیان لە غەززە كەوتووەتە خوارەوە و دوو سەربازیان گیانیان لەدەستداوە و حەوت سەربازیش برینداربوون. كەوتنەخوارەوەی ئەو هێلیكۆپتەرە لەكاتی هەوڵی ڕزگاركردنی چەند سەربازێكی برینداری ئیسرائیل بووە لە ڕەفەحی باشووری غەززە. سوپای ئیسرائیل دەڵێت بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكە بەهۆی پێكانەوە نەبووە و هۆكاری كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكە لەژێر لێكۆڵینەوەدایە.
هاوڵاتی بڕیارە دوای كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرۆككۆماری ئیسلامیی ئێران، هەردوو سەرۆك سەرپەرشتی واژۆكردنی ژمارەیەك یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتن لە بواری ئەمنیی و ئابووری و چەندین بواری دیكە لەنێوانیادا بكەن. لە یەكەمین گەشتی دەرەوەی وڵاتی لە دوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆككۆماری ئیسلامیی ئێران، مەسعود پزیشكیان بەیانی ڕۆژی چوارشەممە 11-09-2024 گەیشتە بەغدا و لەلایەن سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێكرا. نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: سوودانی وتوێژێكی بەرفراوان لەگەڵ سەرۆككۆماری ئێران دەكات، تیشك دەخرێتە سەر پێشهاتەكانی ناوچەكە و ڕووداوەكانی غەززە، جگە لە گفتوگۆكردن لەبارەی بەهێزكردنی دۆسیەكانی هاوكاری ئابووری، ئەمنی و بازرگانی، و هاوبەشی لە ژمارەیەك لە پرۆژەكانی كەرتی گەشەپێدان. بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، هەردوولا سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆكردنی پاكێجێك لە یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن دەكەن لە بواری هاوكاری باج، بوارەكانی كشتوكاڵ، سامانە سروشتییەكان، پەیوەندییەكان، پاراستنی كۆمەڵایەتی، گەنجان و وەرزش، پەروەردە، گەشتیاری، ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیری و هونەری، هاوكاری لە بواری شوێنەوار، بواری ڕاهێنان و پەرەپێدانی پیشەیی و هاوكاری نێوان ژوورە بازرگانییەكان. پێش سەردانەكەی پزیشكیان بۆ عێراق عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو: 15 یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە نێوان ئێران و عێراق واژۆ دەكرێت.
هاوڵاتی نەسروڵڵا رەشنودی، کۆنسووڵی گشتیی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند: سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان لەسەر بانگێشت و داخوازی سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەروەها بانگێشتی نێچیرڤان بارزانی بووە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان. کۆنسووڵی گشتی ئێران لە هەولێر باسلەوەشدەکات، ئامانجی سەردانەکەش پەرەپێدانە بە پەیوەندیی دوو لایەن لە بوارە جیاوازەکاندا. دەشڵێت، لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، پزیشکیان لەگەڵ بەرپرسان گفتوگۆ لەبارەی بوارەکانی، "ئابووری و گەشتیاری، کولتووری و زانستی و سیاسی دەکات." هەروەها "بواری کۆمەڵایەتیش لە دیدارەکاندا قسەیان لەسەر دەکرێت."
هاوڵاتی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چوارشەممە، 11ی ئەیلوولی 2024، لە گوندی سێكانیانی باكووری پارێزگای كەركووك لە كاتی چوونی هێزێكی ئەمنی بۆ دەستگیركردنی داواكراوێك شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەئەمنییەکان و گروپێکی چەکداردا ڕوویدا لە ئەنجامی شەڕەکەدا چەکدارێک کوژراو سێ كارمەندی هێزە ئەمنییەكانیش بریندار بوون. بە پێی زانیارییەکان هەردوو چەکدارەکە کوردن و ئەو چەکدارەی دەستگیرکراوە براوە بۆ گرتووخانەی هێزە ئەمنییەکان.
هاوڵاتی ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ی ئەیلوولی 2024، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازیی لێکرا، بڕیاریشە جگە لە بەغدا، سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیش کۆببێتەوە. مەسعود پزیشکیان پێش بەڕێکەوتنی بۆ عێراق، لە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد لە تاران قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد و ڕایگەیاند، لەم گەشتەدا سەردانی شارە شیعە نشینەکان و بەسرە هەروەها شارە کوردییەکان، هەولێر و سلێمانی دەکەین و بە پشتیوانی خودا لەگەڵ خۆشەویستانی ئەوێ کۆدەبینەوە مەسعود پزیشکیان باسی لەوەشکردووە، "پێموایە سەردانێکی زۆر باش دەبێت بۆ دروستکردنی زەمینەی گونجاوە لەبواری ئابووری، کولتووری و سیاسی و ئەمنی". ئەوەشی خستۆتەڕوو، هیوادارم ئێمە لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی کە لە عێراقەوە دەستپێدەکات پەیوەندییەکی باش و دۆستانەمان هەبێت و بتوانین زۆربەی ئەو گرفتانەی کە رەنگە بوونیان هەبێت لەبەردەم خۆمان لاببەین.
هاوڵاتی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان، لەبارەی یاداشتە ئەمنیەكەی نێوان بەغدادو ئەنكەرەو، لێكەوتە چاوەڕوانكراوەكانی لەسەر عێراق، كۆبووەتەوە. كەناڵی (العهد) بڵاویكردووەتەوە: ئەمڕۆ، چوارچێوەی هەماهەنگی، بە ئامادەبونی محمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و، فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، كۆبووەتەوە. لە كۆبونەوەكدا، جەخت لە پێویستی پارێزگاریكردن لە سەروەری عێراق و رێگەنەدان بە هیچ دەستوەردانێك كراوەتەوە، كە زیان بە ئاسایشی نیشتمانی بگەنێت. چوارچێوەی هەماهەنگی، پێداگری لەسەر ئەوە كردووەتەوە، یاداشتەكە لەسەر بنەمای رێزگرتنی مافەكانی عێراق و خاكەكەی بێت و خشتەیەكی زەمنیش بۆ كشانەوەی تەواوی سوپای توركیا لە عێراق دیاریبكرێت. سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، دامەزراندنی ناوەندی ئەمنیی لەناو سنوری عێراق و بوونی ناوچەی ژێر دەستی هێزەكانی توركیایان رەتكردووەتەوە. لە كۆبونەوەكەدا، ئاماژە بە مەترسییەكانی ئەو یاداشتە كراوە لەسەر ئاسایشی عێراق و داوای گەرەنتی كراوە بۆ پارێزگاریكردن لە بەرژەوەندیەكانی.
هاوڵاتی دوای چەندین دانیشن ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای تاوانەكانی دووی هەولێر سزای زیندانی "هەتا هەتایی" بۆ دوو لە تاوانبارانی كوشتنی ئەندامێكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان كەنەكە دەركرد، بەوتەی پارێزەری دۆسیەكە"بكوژ و هەشت ئەفسەر و پلە باڵای میتی توركیا كە لە ڕۆژی كوشتنی ئەندامەكەی كەنەكە لە هەولێر بوون تا ئێستا دەستگیرنەكراون و فەرمانی گرتنیان بۆ دەركراوە". هەژار كاكەیی، پارێزەری دۆسیەی كوشتنی دەنیز جەودەت ناسراو بە دەنیز هیڤی ئاشكرای كرد ئەمڕۆ سێشەممە "كۆتا دانیشتن بوو لەسەر دۆسیەی كوشتنی دەنیز، دادگا بە مادەی 2 لە یاسای بە رەنگاربونەوەی تیرۆر لە هەرێمی كوردستان، بڕیاری زیندانی هەتا هەتایی بۆ هەردو تاوانباری دەستگیركراو كە دەستیان لە تاوانی كوشتنەكەدا هەبوە و دانیان بە تاوانەكانیاندا نابوو دەرچوو، لەگەڵ قەرەبووكردنەوەی ماددی و مەعنەوی كەسوكاری كوژراو، بەڵام ئێمە لە بڕیارەكەی دادگا ناڕازین و تانەی لێدەدەین و داوای سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەكەین". ئەو پارێزەرە وتیشی:" لەسەر هەمان كەیس دادوەر سزای حەوت ساڵ زیندانی دیكەی بەسەر هەردو تۆمەتباردا سەپاند و دۆسیەكانیش بریتیبون لە دۆسیەی سیخوڕیكردن، هەروەها ئەم دوو كەسە بكوژ نەبون و هاوكاربوون و بكوژی سەرەكی هەڵاتووە. لەكاتی لێكۆڵینەوە لەگەڵیان دانیان ناوە بەوەی كاریان بۆ میتی توركیا كردووە و چەندین باندی سیخوڕی تریان دروستكردووە، جگە لەم دو تاوانبارە فەرمانی گرتن بۆ نۆ كەسی دیكە دەرچووە كە ئەفسەر و پلە باڵای میتی توركیان و لە ڕۆژی كوشتنی دەنیز جەودەت لە هەولێر بوون و سەرپەرشتیاری دۆسیەكەیان كردووە". پاشنیوەڕۆی ڕۆژی 18ی 9ی 2023، ئەندامێكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان، بە ناوی (دەنیز جەودەت) ناسراو بە (دەنیز هێڤی) بەرپرسی ئیداریی كەنەكە كاتێك خۆی بە تەنیا دەبێت لە نێو بارەگاكەیان كە دەكەوێتە بەرامبەر بینای فاملی مۆڵی هەولێر، لەلایەن كەسێكەوە لە دەرگا دەدرێت و بە كردنەوەی دەرگاكە بە چەكی دەمانچە دەكوژرێت، دوابەدوای روداوەكە بەماوەیەكی كەم دو كەس لەسەر ئەو ڕوداوە دەستگیركران و ڕاگەیەندرا كە دەستیان لە كوشتنی ئەو ئەندامەی كەنەكەدا هەبووە. بەپێی زانیارییەكان تاوانبارانی سزادراو ناویان(ع. س.ع) و (ج. ئ) و بە ڕەچەڵەك كوردن و ناسنامەی توركیاو عێراقیان هەیە و لەپێش لێكۆڵەر دانیان بە تاوانەكەیان ناوە كە هاوكاری بكوژبون و كاری سیخوڕییان كردووە بۆ توركیا، بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە لە پێش دادوەر وتەكانی پێشوویان ڕەتكردەوە. تاوەكو ئێستا توركیا لەبارەی تێوەگلانی لە تیرۆركردنی "دەنیز هێڤی" هیچی ڕانەگەیاندوە وەك پارێزەرەكەی وتویەتی"سزادراوان دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە، كە سیخوڕییانكردوە بۆ توركیا.
هاوڵاتی کەمێک پێش ئێستا، سوپای تورکیا کەمپی شەهید ڕوستەم جودیان لە مەخمور بۆردومان کرد. لەلایەن فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکەوە ماڵی هاوڵاتییەک لە کامپی پەنابەرانی مەخموور بۆردوومان کرا، لە کاتێکدا کە شاندێکی حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی کامپەیان کرد. بۆردوومانەکە هاوکات بوو لەگەڵ سەردانی شاندێکی حکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ درووستکردنی ناسنامە و فۆڕمی خۆراک بۆ دانیشتوانانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور. بەهۆی بۆردوومانەکەوە زەرەر و زیانی ماددیی بەر ماڵی هاوڵاتییەکە کەوتووە، بەڵام تائێستا لەبارەی زیانی گیانییەوە هیچ زانیارییەک بەردەست نییە. یەكەمجار نییە توركیا كەمپی مەخموور بۆردومان دەكات، بەڵام نزیكەی ساڵێكە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ئەو كەمپە بە "پاساوی بوونی ئەندامانی پەكەكە" زیاتر بوون. كەمپی مەخموور تایبەتە بە هاونیشتمانییانی باكووری كوردستان، لە ساڵی 1998ـەوە لە بناری چیای قەرەچووخ لە رۆژهەڵاتی مەخموور دروستكراوە.
هاوڵاتی ڕەسوڵ سەدر ئەمیلی، وتەبێژی ماڵی سینەما لە ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانووسیدا ڕایگەیاند، لەپاش شۆڕشی “ژن ژیان ئازادیی” نزیکەی ٣٠٠ دەرهێنەری فیلم دۆسێیەی دادوەرییان لەسەر کراوەتەوە و بەهۆیەوە مافی کارکردنیان لێ وەرگیراوەتەوە. دەشڵێت، هۆکارى وەرگرتنەوەى مافى کارکردن لەو سەدان دەرهێنەرە بۆ بارودۆخی سیاسی، کۆمەڵایەتیی و ئەمنی دەگەڕێتەوە، کە ئەوەش وایکردووە نەتوانن فیلم درووست بکەن و تا ئێستاش چارەنووسی کارکردنیان نادیارە. وتەبێژی ماڵی سینەما لە ئێران ئەوەشی خستەڕوو، فێستیڤاڵی ئەمساڵی سینەمای ئێران بەڕێوە ناچێت، چونکە دادپەروەرانە نییە لەم هەلومەرجەدا فێستیڤاڵەکە بەڕێوە بچێت.