هاوڵاتى نوێنه‌رى هه‌میشه‌یى روسیا بۆ رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له ڤیهنناى پایته‌ختى نه‌مسا رایگه‌یاند، بڕیاره‌که‌ى ئێران بۆ زیادکردنى پیتاندنى یۆرانیۆم به‌رێژه‌ى 20% هه‌نگاوێکى چاوه‌ڕوانکراو بوو. میخائیل ئۆلیانۆف له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی: "بڕیاره‌که‌ى ئێران بۆ زیادکردنى پیتاندنى یۆرانیۆم بۆ رێژه‌ى 20% هه‌نگاوێکى چاوه‌ڕوانکراو بو، له‌مدواییانه‌دا له‌ژێر رۆشنایى یاسادا له په‌رله‌مانى ئێران خوێندنه‌وه‌ى بۆ کراوه و په‌سه‌ندکراوه، بابه‌تى سه‌ره‌کیش ئه‌وه‌یه له‌چوارچێوه‌ى ئاساییکردنهوهیهکى گونجاو‌دا ده‌کرێت پێداچونه‌وه‌ى پێدا بکرێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"روسیا رازى نیه به ڕه‌تکردنه‌وه‌ى تاران له پابه‌ندبونى له‌ژێر سایه‌ى پلانێکى کارى ته‌واوه‌تى هاوبه‌شدا بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌کان". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که هیچ شتێک نییه که له‌ئێستادا ئه‌نجام بدرێت، به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ى ئێران ته‌واو شه‌فاف و به‌جێیه، پێویسته تیشکبخاته سه‌ر جێبه‌جێکردنى ته‌واوى جێبه‌جێکردنى رێکه‌وتننامه‌که‌ی. حکومه‌تى ئێران رایگه‌یاند، به‌فه‌رمانى حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆک کۆمارى وڵاته‌که‌یان پیتاندنى یۆرانیۆم به‌رێژه‌ى 20% له وێستگه‌ى فۆردۆ به‌رزده‌کاته‌وه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا حکومه‌ت باوه‌ڕى وایه، "بڕیاره‌که له‌به‌رژه‌وه‌ندى وڵات‌دا نیه، به‌ڵام پابه‌نده به‌جێبه‌جێکردنى یاساکانى په‌رله‌مان".
هاوڵاتى وەزارەتی بازرگانی هه‌رێم رایگه‌یاند هەر كاتێك نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە 60 دۆلار، بەهای دینار بەرامبەر دۆلار وەك خۆی لێدێتەوە، دابەزاندنی بەهای دینار كاتییە، هه‌روه‌ها رێكخراوی ئۆپیكیش دەیەوێت بڕیار لەسەر زیادکردنی 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ نێو بازاڕەکانی جیهان بدات. فەتحی محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم راگەیاند بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عيراق و لە ماوەی رابردوودا چەند توێژینەوەیەك ئەنجام دراوە لەبارەی چۆنێتی جێگیركردنی بەهای دیناری عيراقی و پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە. وتیشی: "دابەزاندنی بەهای دینار كاتییە و نزیكەی 68 ملیار دۆلاریش لە بانكی ناوەندی عيراق هەیە، پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت لە 2021 دا بەرزببێتەوە، هەر كاتێكیش نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە 60 دۆلار، راستەوخۆ بەهای دینار بەرامبەر دۆلار وەك خۆی لێدێتەوە و نرخی كاڵا و شتومەكیش دادەبەزێت". رێكخراوه‌كانی نه‌وتیش به‌ده‌رنین له ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له نرخی نه‌وتدا، كه زۆرجار بارودۆخی سیاسی و ئابووری ناوچه‌كه گۆڕانكاریه‌كی به‌رچاو كاریگه‌رییه‌كی زۆردهخاته سه‌ر ئه‌و رێكخراوانه یاخود ئه‌و كۆمپانیانه‌ی نه‌وت ده‌فرۆشن كاتێك رێکخراوی ئۆپێک، دەیەوێت بڕیار لەسەر زیادکردنی 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ نێو بازاڕەکانی جیهان بدات لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئۆپێک و ئۆپێک پڵەسدا بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو زیادکردنە دەدرێت. به‌پێی خشته‌ی بلومبێرك ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت 53.1 دۆلار و نه‌وتی ته‌كساسیش 49.59 دۆلاره، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه یه‌كه‌مجاره نرخی نه‌وت به‌و شێوه‌یه به‌رز بێته‌وه، ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی خسته سه‌ر بازاڕی جیهان و به‌ڕاده‌یه‌ك بازاڕی جیهانی تووشی داڕمانێكی ئابوری كرد. هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش بەهۆی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئۆپێکە. رێکخراوی ئۆپێک پێشتر رایگەیاندبوو، بەرهەمهێنانی ڤاکسین هیوایەکی دروستکردووە بۆ زیادکردنی ئەو نەوتەی رۆژانە دەخرێتە بازاڕەکانەوە. زۆربه‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و بۆرسه جیهانیه‌كان هیوایه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه به به‌رزبونه‌وه‌ی ئابووری به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆناو به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسین، بانكه‌كانیش به‌ده‌رنین له‌و چاوه‌ڕوانیه هه‌روه‌ها پێشبینی دۆخه‌كه‌شیان كردووه كاتێك، بانکی جیهانی پێیوایە ئەمساڵ ئابووریی جیهان بە رێژەی 4.4% بەرزدەبێتەوە، بۆیە پێشبینییەکانی ئۆپێک بەم جۆرەن، تا کۆتایی 2021 خواست لەسەر نەوت بگاتە 95 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیلی رۆژانە، بەمەش ئەندامانی ئۆپێک بتوانن پێنج ملیۆن و 900 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیاد لە بڕی رۆژانەی 2020 هەناردە بکەن، وڵاتانی دەرەوەی ئۆپێکیش دەیانەوێت ئەمساڵ رۆژانە سێ ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل نەوت زیاتر هەناردە بکەن. سه‌ره‌ڕای كه‌مبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌هه‌ندێك وڵات، به‌ڵام له چه‌ند وڵاتێكیش ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌كی جیاواز كه تێیدا كۆرۆنا خاسیه‌ت و شێوه‌ی خۆی گۆڕیوه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە پێیوایە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاو دووبارە بووەتە هۆی داخستنی بەشێک لە بازاڕەکان، ئەمەش لەوانەیە خواست لەسەر نەوت کەمبکاتەوە. بەڵام ئۆپێک هیوای لەدەستنەداوە، 13 ئەندامی ئەو رێکخراوە بە سەرکردایەتیی سعودیە و شەش وڵاتی دیکە لە چوارچێوەی ئۆپێک پڵەسدا بە سەرکردایەتیی رووسیا، رازیبوون بەوەی سەرەتای هەر مانگێک کۆبوونەوە سەبارەت بە داهاتووی نەوت و زیادکردنی بەرهەم بەڕێوەببەن. ئەمە لە کاتێکدایە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەس رایانگەیاندووە، چەندین وڵات و سعودیە بە تایبەتی بە هۆشدارییەوە لە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە مانگی شوبات دەڕوانن، بە جۆرێک رووسیا رایگەیاندووە، ئەگەری هەیە ئۆپێك پڵەس ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانە 500 هەزار بەرمیل دیکە نەوت کەمبکاتەوە. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوێنێ له بۆرسه‌كانی جیهان نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به 51 دۆلار و 80 سه‌نته، هاوكات بهرمێلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش 48 دۆلار و 52 سه‌نته. هاوکات مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عيراق بۆ کاروباری دارایی رایگەیاندووه: "دەکرێت کورتهێنانی پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2021 بە چەندین بڕگەی خودی بودجەکە پڕبکرێتەوە، وەک زیادبوونی نرخی نەوت و کەمکردنەوەی خەرجییەکان، کە دەبنە جێگرەوەی قەرزکردن"، پێشبینیشی کردووە کە نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 65 دۆلار بەرزببێتەوە، "ئەوەش بەهۆی لابردنی کۆتەکان لەسەر گواستنەوە لە ئەنجامی کەمبوونی هەڕەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان".
هاوڵاتى وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند به‌غدا سته‌مێكی گه‌وره‌ی له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردوه و ده‌بێت به‌غدا شایسته داراییه‌كانی پێشمه‌رگه خه‌رج بكات. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ی كانونی دووه‌می 2020، د.به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كرد و دوای كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا. له‌لای خۆیه‌وه شۆرش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم جه‌ختیكرده‌وه، دەبێت عێراق شایستە داراییەكانی پێشمەرگە بدات، چونكه بەگوێرەی دەستور پێشمەرگە لە سیستەمی بەرگری عێرادایه و وتی "عێراق ستەمێكی گەورەی لە پێشمەرگە كردووە". له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا د.به‌شیر حه‌داد ڕایگه‌یاند، لەسەر ناوچە جێناكۆكەكان و شایستە داراییەكانی و وەزارەتی پێشمەرگە گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه كرد، وتیشی لەبەر نەبونی هێزی پێشمەرگە لە ناوچە جێناكۆكەكاندا، سوپای عێراق پشتیوانیی لایەنی دیكەی كردووە . جێگره كورده‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق وتی "ئەوە حكومەتی عێراق نیە بەڵكو هەندێك لایەنن كه نایانەوێت ڕێككەوتن لەگەڵ هەرێم بكرێت."
هاوڵاتى وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی لە وێستگەی فۆردۆی ئەتۆمی پیتاندنی یۆرانیۆمی بە رێژەی 20% دەستپێکردەوە. عەلی رەبیعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەیی راگەیاند، بە فەرمانی حەسەن رووحانی، سەرۆککۆمار بودجەی پێویست بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم دابینکراوە. دەشڵێت، پێشتر لەوبارەیەوە هۆشدارییان بە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم داوە. رۆژی 30ی تشرینی دووەمی 2020 پەرلەمانی ئێران، رەزامەندی لەسەر پرۆژەیاسای تایبەت بە زیادکردنی بڕی پیتاندنی یۆرانیۆم لە وڵاتەکەی دا، هاوکات ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکە لێکۆڵینەوە لە ئەگەری راگرتنی پابەندبوونی وڵاتەکەیان بە پەیماننامەی 'رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی' دەکەن. ئەمەش دوو رۆژ دوای کوشتنی موحسین فەخریزادە، زانای ئەتۆمیی وڵاتەکە، لە نزیک تاران بوو. پرۆژەیاساکەی پەرلەمانی ئێران پێچەوانەی خاڵەکانی رێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015ی نێوان ئێران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە. پڕۆژە یاساکە ناونراوە 'رێوشوێنە ستراتیژییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی ئەمریکا'، بە ئامانجی ناچارکردنی واشنتن بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران. هەروەها تێیدا رەزامەندی لەسەر بەکارخستنەوەی وێستگەی 'ئاراک'ی ئەتۆمی درا، کە بە ئاوی قورس کاردەکات. بەر لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئێران بڕی 20%ی یۆرانیۆمی پیتێنراوی بەرهەمدەهێنا، ئەوەش ئاستی پێویست بوو بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەی ئەتۆمیی تاران، لەکاتێکدا ئاستی پیتاندن لە وێستگەی بووشەهردا، 0،5% بوو. پێشتر تاران لە 2015 و پاش رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، 'پەیماننامەی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی'ی لە جیهاندا واژۆ کردبوو.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕینی مووچه‌ی 10 هه‌زار مووچه خۆری نایاسایی راگه‌یاند. به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 4کانونى دووه‌مى2021 بڵاویکردۆته‌وه پاڵپشت بە یاسای چاكسازی ژمارە 2 ساڵی 2020 و پەیرەوی جێبەجێ كردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان بڕیاردرا بە راگرتنی مووچە و خانەنشینی 10 هه‌زار و 609 مووچە خۆر كە لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆماركراوە وەك لە خشتەی خوارەوە هاتووە كە ژمارەیان (21588) بیست و یەك هەزار و پێنج سەد و هەشتا و هەشت دۆسیەیە بە نایاسایی مووچە وەردەگرن. راشیگه‌یاندووه: هەر مووچە خۆرێك لەم بڕیارە زەرەرمەندبێت دەتوانی لە ماوەیەكی دیاری كراودا لە رێگەی لایەنی پەیوەندیدار یان فەرمانگەكەی تانە لە بڕیارەكە بدات.
هاوڵاتى پۆلیسی چۆمان هاوڵاتییەکی دەستگیرکرد، کە مامەڵەی هاوشێوەی مامەڵەکەی سلێمانی هەڵشۆیی ئەنجام داوه و لەماوەی ١٥ ڕۆژ ١١ ئۆتۆمبێل، چوار مۆبایل پارچە ئەرزێك و بایی ١٠٠٠٠$ دۆلار كارتی وەرگرتوە. موقەدم شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 4کانونى دووه‌مى2021 رایگه‌یاند" کە دوێنێ كاتژمێر ٢:٣٠ خولەکی دوای نیوەڕۆ، هاوڵاتی ( ك. ع ) لەسەر فەرمانی دادوەری داواكاری گشتی شارۆچکەی چۆمان لەلایەن پۆلیسی چۆمانەوە دەستگیر كرا، چونكە مامەڵەی گوماناویی دەكرد، وەك مامەڵەی ئەو هاوڵاتییەی كە لە پشدەر كردی”. شەماڵ دێواری، ڕایگەیاند”بەپێی وتەی خۆی سەرەتای كاركرنی سێ ئۆتۆمبێلی بەنهێنیی وەرگرتوە، پاشان لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، كە ئەم مامەڵەیە دەكات بۆ ماوەی تەنها دوو هەفتە هەشت ئۆتۆمبێل و بەبڕی ١٠ هەزار دۆلار كارتی مۆبایلی وەرگرتوە بەرامبەر ئەوەی، كە بۆ ماوەیەكی دیارییكراو بەپارەیەكی زیاتر بۆ خاوەنەكەی بگەڕێنێتەوە”. بەپێی وتەی وتەبێژی پۆلیسی سۆران،”بڕی ئەو شتانەی، كە وەری گرتوە لەماوەی ١٥ ڕۆژ ١١ ئۆتۆمبێل، چوار مۆبایل پارچە ئەرزێك و بایی ١٠٠٠٠$ دۆلار كارتی وەرگرتوە، ئەمە جگە لەوەی لەكاتی دەستگیركردنیشیدا مامەڵەی شەش ئۆتۆمبێلی تری لا بوو، خەریك بوون پێی بدەن بەڵام پۆلیسی چۆمان دەستگیری کرد”. سلێمان هەڵشۆیی، گەنجێکی دەڤەری پشدەرە، کە بە ماوەی چەند مانگێک دەیان ملیۆن دۆلاری خەڵکی پشدەر و قەڵادزێی بە شێوەی جۆراو جۆر وەرگرت و دواجار مایەپووچبوونی خۆی ڕاگەیاند و پۆلیس دەستگیری کرد.
هاوڵاتى کۆتا ڕۆژى 2020 بە فەرمی وادەی راگوزەری رێککەوتنی برێگزت کۆتایی هات، بەریتانیا پەیوەندی بە یەکێتی ئەوروپاوە نەماوە، زۆرێک دەپرسن دوای ئەوە چی ڕوودەدات و گۆڕانکارییەکان چی دەبێت. دوای چوارساڵ لە گفتوگۆ و بەپێی رێککەوتنێک کە رۆژی 24-12-2020 لەنێوان یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا ئەنجامدرا، لە رێکەوتتی 1-1-2020 ەوە چیتر یاساکانی یەکێتی ئەوروپا لە بەریتانیا جێبەجێ ناکرێت بەڵکو رێککەوتنێکی دیکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. هەرچەندە رێککەوتنی بازرگانی ئەنجامدرا و بۆ ئەوەبوو چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بۆ ئەو وڵاتە قورس نەبێت، بەڵام گۆڕانکارییەکان رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر هاتوچۆی هاوڵاتیانی نێوان یەکێتییەکە و بەریتانیا و ئاڵوگۆڕی شتومەک ، هەروەها لە بواری هاریکاری ستراتیژی و چەند بوارێکی دیکە گۆڕانکاری روودەدات. پێش چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا هاوڵاتیانی هەردوولا پێویستیان بەوە نەبوو پاسپۆرت بۆ سەردانی یەکتر بەکاربهێنن، تا ئێستاش پێویستیان بەوە نییە بەڵام لەیەکی تشرینی یەکەمی ساڵی 2021 ەوە چیتر دەبێت هاوڵاتیانی هەردوولا پاسپۆرت بۆ گەشتکردن بەکاربهێنن و تەنها 90 رۆژ لە باری ئاسایی‌دا بۆیان هەیە لە بەریتانیا یاخود لە ئەوروپا بمێننەوە، دوای ئەو ماوەیە پێویستیان بە ڤیزای رێگەپێدان دەبێت کە بۆ دۆخی پێویستی و نەخۆشییە. دۆخەکە بۆ ئەو کەسانەی لە بەریتانیان تاڕادەیەک ئاساییە، چونکە مووچەکانیان و بیمەی کۆمەڵایەتی و بەدەستهێنانی کار بۆیان هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا روونادات، بەڵام ئەو ئەوروپیانەی دوای رێککەوتنەکە دەچنە بەریتانیا پێویستە ڤیزای کار وەربگرن و پێویستە زمانی ئینگلیزیش بزانن، بۆ بەریتانیەکانیش بە هەمانشێوە دەبێت زمانی ئەو وڵاتە بزانن کە بۆی دەچن و ڤیزای کاریش وەربگرن، لەمەودوا خوێندکارانی بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپاش کە لە وڵاتی خۆیان نین پێویستیان بە ڤیزەی خوێندن دەبێت. لە رووی بازاڕیشەوە لەمەودوا بەپێی رێککەوتنێکی ئابووری باجەکان گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت، بەڵام بۆ هاوردە و هەناردەی هەندێک شتومەک لەنێوان یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا پێویست دەکات بەڵگەنامەی زیاتر پێشکەش بکرێت، راوچییە ئەوروپیەکانیش دەتوانن تا پێنج ساڵ و نیوی دیکە بچنە ئاوەکانی بەریتانیاوە بۆ راوکردن.
هاوڵاتى لیژنه‌ی نه‌زاهه له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد كه قه‌باره‌ی ئه‌و پاره دزراوانه‌ی براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات به 350 تریلیۆن دینار مه‌زه‌نده ده‌كرێت. ته‌ها ئه‌لدیفاعی، ئه‌ندامی لیژنه‌كه به ئاژانسی ره‌سمیی عێراقی راگه‌یاندووه كه حكومه‌تی مسته‌فا كازمی لیژنه‌یه‌كی بۆ پاره دزراوه‌كانی دره‌وه‌ی وڵات پێكهێنا و له‌سه‌ره‌تادا زۆر به‌روونی و جدی كاری ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م ماوه‌یه‌ی رابردوو به‌هۆی فشاری سیاسی و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه، كاره‌كانی لیژنه‌كه خاو بووه‌ته‌وه. وتیشی له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه تائێستا بودجه‌ی كارپێكردن و وه‌به‌رهێنانی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوایه یه‌كه‌كان هه‌زار تریلیۆن دینار بووه و پاره‌یه‌كی زۆریان له مه‌سه‌له‌ی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له بواره جیاجیاكاندا به‌هه‌ده‌ر داوه. باسی له‌وه‌شكردووه كه له‌و هه‌زار تریلیۆن دیناره، نه‌بینرا پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره و ستراتیژی له به‌غدا و پارێزگاكان جێبه‌جێ بكرێت و زۆربه‌ی پڕۆژه‌كان كاری بچوك بوون یان دراون به كۆمپانیای كه‌م توانا. به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی نه‌زاهه، نزیكه‌ی 350 تریلیۆن دینار له ساڵانی رابردوودا براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق و زۆربه‌ی ئه‌و پارانه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی چه‌ند به‌رپرسێك بووه.
هاوڵاتى نانسی پیلۆسی لە پارتی دیموكراتی ئەمریكا، جارێكی تر بە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرایەوە. نانسی پیلۆسی لە ساڵی 2019ەوە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكایە و تاكە ژنە ئەو پۆستەی وەرگرتبێت، لە دەنگدانی ئەمجارەی ئەنجومەنەكەشدا توانی 216 دەنگ بەدەستبهێنێت، لە بەرامبەردا كیڤن مككارسی، ركابەری ئەو لە پارتی كۆماری 209 دەنگی بەدەستهێنا نانسی پیلۆسی یەكەم ئافرەتە لە مێژووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەو پۆستە وەردەگرێت، ئەوە چوارەم جاری لەسەریەكیشە بۆ هەمان پۆست هەڵدەبژێردرێتەوە؛ تەمەنی 80 ساڵە، لە كالیفۆرنیا لەدایكبووە. ژمارەی کورسییەکانی ئەنجوومەنەکە کە 435 کورسییە، هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی کۆتایی ساڵی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا، نوێکرانەوە. بابەتی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران بۆ ئێستا بە هەڵواسراوی دەمێنێتەوە، لە چاوەڕوانیی هەڵبژاردنە لاوەکییەکانی ویلایەتی جۆرجیا، کە لەو هەڵبژاردنەدا پارسەنگی هێز و زۆرینەی دیموکرات یان کۆمارییەکان بەسەر ئەنجوومەنەکەدا دەردەکەوێت، ئەوەش هاوکات دەبێت لەگەڵ دەستبەکاربوونی جۆ بایدن، وەکو سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە 20ی ئەم مانگەدا. لەکاتێکدا کۆنگرێس خۆی بۆ ویلایەتێکی نوێ ئامادە دەکات، تاوەکو ئێستا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای وڵات، دان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا نانێت و گومانی لەسەر سەرکەوتنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەکاندا هەیە. ترەمپ رۆژی 3ی کانوونی دووەمی 2021 ئاشکرایکرد، ئامادەی خۆپێشاندانێکی ناڕەزایی دەبێت لە دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە 6ی ئەم مانگەدا، لە واشنتن.
هاوڵاتى سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بانگێشتی پەرلەمانتاران دەكات چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه ئامادەی كۆبوونەوەی نائاسایی بن بۆ سوێند خواردنى وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌کان و ده‌نگدان پێى. رێواز فایه‌ق، سه‌رۆکى په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 4ى کانونى دووه‌مى2020، بانگهێشتى هه‌موو په‌رله‌مانتاران ده‌کات بۆ دانیشتنی ژماره (1)ی نائاساییی ساڵی سێیه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشیوه‌رۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 2021/1/6، بۆ بۆ سوێند خواردنى وه‌زیرى سامانه سروشتیه‌کان و ده‌نگدان پێى. لە نبانگێشتنامەكەی سەرۆكی پەرلەمان ھاتووە " بە پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (8)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، بڕیارماندا بانگێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشتنی ژمارە (1)ی نا ئاسایی ساڵی سێیەم لە خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان. لە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە كۆبوونەوە بەڕێوەدەچێت". دوێنێ 3/1/2020 وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد "مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌مال ئه‌ترووشی بۆ پۆستی وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان كاندید كردووه و سیڤییه‌كه‌ی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه. ھیوادارین پەرلەمانی کوردستان ئەم بابەتە بخاتە بەرنامەی کۆبونەوەی داهاتووی خۆی و متمانەی پێ ببەخشێت". پێشتر ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاندبوو، له رۆژی 1/1 تا 1ی ئازار په‌رله‌مان پشووی وه‌رزی یاسادانانی ده‌بێت، به‌ڵام تێگه‌یشتنێکی هاوبه‌ش له نێوان سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و فراکسیۆنه‌کان هه‌یه، له‌و ماوه‌یه چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی بکرێن ئه‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی په‌یڕه‌وی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان بۆ بانگهێشتکردن و دانانی به‌رنامه‌ی کار. وتیشی: "لەم هه‌فته‌یه په‌رله‌مانی کوردستان کۆده‌بێته‌وه و له نزیکترین کات واده‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌و به‌رنامه‌ی کار دیاری ده‌کرێت، کە تایبه‌ت به پڕکردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زیری سامانه سرووشتیه‌کان هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کان ته‌واو بووه و له نزیکترین کات سیڤی کاندیدی ئه‌و پۆسته ده‌گاته په‌رله‌مان و له یه‌کێک له کۆبوونه‌وه نزیکه‌کانی په‌رله‌مان دەخرێتە به‌رنامه‌ی کار ده‌کرێ و متمانه‌ی پێده‌درێت".
راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند، کورتهێنانی بودجەی گشتیی ساڵی 2021ـی عێراق لە زیادەی نرخی نەوت پڕدەکەنەوە؛ پێشبینیش دەکات نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 65 دۆلار بەرزببێتەوە. مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند "دەکرێت کورتهێنانی پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2021 بە چەندین بڕگەی خودی بودجەکە پڕبکرێتەوە، وەکو زیادبوونی نرخی نەوت و کەمکردنەوەی خەرجییەکان، کە دەبنە جێگرەوەی قەرزکردن". راوێژکارەکەی کازمی پێشبینی دەکات نرخی نەوت بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە و دەڵێت "تاوەکو هاوینی داهاتوو نرخی هەر بەرمیلێک نەوت دەگاتە 65 دۆلار، ئەوەش بەهۆی لابردنی کۆتەکان لەسەر گواستنەوە لە ئەنجامی کەمبوونی هەڕەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان". بە وتەی مەزهەر محەممەد ساڵح "زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، بە بڕی 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، کە رێکخراوی ئۆپێک بەم دواییە بڕیاری لێ داوە، ئاماژەیە بۆ زیادبوونی خواست لەسەر نەوت و کەمبوونی نەوتی زیادە لە بازاڕەکانی جیهاندا". بەپێی رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵیی 2021ـی عێراق، نرخی فرۆشتنی نەوت بە 42 دۆلار خەمڵێندراوە و کەمتر لە 50%ی داهاتی ئەو بودجەیە دابیندەکات، کەچی بەشێکی زۆری کورتهێنانی خەمڵێندراوی بودجەکە، کە زیاتر لە 71 تریلیۆن دینارە، بە قەرز پڕدەکرێتەوە، لەکاتێکدا لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق پێشتر لە راپۆرتێک‌دا رایگەیاند، دەبێت عێراق تاوەکو ساڵی 2048 قەرز بداتەوە، ئەوەش جیا لەو قەرزانەی کە چاوەڕواندەکرێت حکومەتی عێراق لە بودجەی 2021دا وەریانبگرێت.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى و ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له ساڵرۆژى کوژرانى ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس، جێگرى پێشووى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبیدا، ده‌ڵێت "به خه‌نده‌وه له‌ناوماندا ژیایت و به خه‌نده‌ش به جێتهێڵاین". ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 3ى کانونى دووه‌مى 2021 له ساڵیادى کوژرانى سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس له تویتێکدا له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر، ئاڵا تاڵه‌بانى نووسیوویه‌تى :"مێژوو له‌بیرى ناکات که تۆ ئازایانه وه‌ستایته‌وه دژى ڕ‌ژێمى دیکتاتۆریی، هه‌روه‌ها سه‌رۆکایه‌تى شه‌ڕى ئازادکردنى خاکت کرد له‌ده‌ستى ڕێکخراوى تیرۆرستی." هاوکات له پۆسته‌که‌یدا ده‌شڵێت " به خه‌نده‌وه له‌ناوماندا ژیایت و به خهندهشهوه ڕۆشتی، خودا ڕه‌حمت پێ بکات ئه‌بومه‌هدی."
هاوڵاتى دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانى به‌رفراوانى به‌شێک له هاوڵاتیان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى له به‌غداى پایته‌خت له ساڵیادى کوژرانى قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس ده‌ستیپێکرد. کاتژمێر 2:30 خوله‌کى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 3ى کانونى دووه‌مى 2021 له ساڵرۆژى کوژرانى قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس خۆپیشاندانى حه‌شدى شه‌عبى و لایه‌نگرانى ئێران له به‌غدا ده‌ستى پێ‌کرد. له‌دوێنێ شه‌ممه‌وه به‌رپرسانى باڵاى ئه‌منیى عێراق بۆ پاراستنى ئاسایشى ناوچه‌ى سه‌وز و باڵیۆزخانه‌کانى وڵاتانى بیانى له به‌غدا رێوشوێنى ئه‌منییان گرتووه‌ته‌به‌ر. هاوکات میدیا عێراقییه‌کان ئه‌وه‌یان خستۆته‌روو که هه‌زاران له ئه‌ندام و لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى و به‌شێک له هاوڵاتیانى شیعه مه‌زهه‌ب که به‌شێکیان له ده‌ره‌وه‌ى به‌غداوه هاتوون، له مه‌یدانى ته‌حریر کۆبوونه‌ته‌وه. رۆژى 3ى کانوونى دووه‌مى 2020 له هێرشێکى فرۆکه بێفڕۆکه‌وانه‌کانى ئه‌مریکادا، هه‌ریه‌ک له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس، جێگرى سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى به‌غدا کرانه ئامانج و کوژران.
هاوڵاتى له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى هێرشکردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریکاوه له‌به‌غدا که‌تائیبى حزبوڵاى عێراق هه‌ڵوێستى خۆى ئاشکرا کرد:"ئه‌مڕۆ ناچینه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له به‌غدا و ئه‌م حکومه‌ته‌ش ناڕوخێنین و هێشتا کات زۆره". ئه‌مڕۆ 3ى کانونى دووه‌مى 2021 ئه‌بوحسێن حه‌مداوی، ئه‌میندارى گشتیى که‌تائیبى حزبوڵاى عێراق که سه‌ر به‌ئێرانه رایگه‌یاند: " ئه‌مڕۆ بوونمان له گۆڕه‌پانى ته‌حریر (به‌غدا) بهیعهتێکه به خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى و ئیمانداران، په‌یامێکى ڕێگه‌پێدانه که به‌په‌له بکه‌ن له تۆڵه‌کردنه‌وه، چونکه هێشتا خوێنمان گرانه". هه‌روه‌ها ئه‌بوحسێن حهمداوى راشیگه‌یاند:"ئه‌مڕۆ ناچینه ناو باڵیۆزخانه‌ى خراپه‌کاری، هه‌وڵى ڕوخاندنى حکومه‌تیش ناده‌ین هێشتا کات زۆره". ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه خۆپیشاندانى گه‌وره‌ى میلیشیا لایه‌نگرانى ئێران له ساڵڕۆژى کوژرانى سوله‌یمانى و موهه‌ندیسدا له به‌غداو هه‌ندێک شارى باشوورى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوڵاتى ئه‌مڕۆ ساڵێک به‌سه‌ر کوژرانى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسداران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى تێده‌په‌ڕێت، ده‌زگاى هه‌واڵگرى و هێزه ئه‌منییه‌کان خراونه‌ته حاڵه‌تى ئامادهباشییوه. ئه‌مڕۆ 3ى کانونى دووه‌مى 2021 لایه‌نه شیعییه‌کان و به‌تایبه‌ت حه‌شدى شه‌عبى خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن دژى مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکاو پشتیوانى بۆ سوله‌یمانى و ئێران دووپاتده‌که‌نه‌وه، به‌وهۆیه‌وه ده‌زگاى هه‌واڵگرى و ئاسایشى نیشتمانى عێراقیش ڕایده‌گه‌یه‌نن هێزه ئه‌منییه‌کان له شارى به‌غدا خراونه‌ته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه. هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، به‌رده‌وامن له بڵاوه‌پێکردنى هێزه ئه‌منییه‌کان بۆ ڕێگه‌گرتن له هه‌ر ڕووداوێکى نه‌خوازراو له ساڵیادى کوژرانى قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس" به‌شێک له هێزه‌کانمان بۆ پاراستنى نێرده‌و باڵیۆزخانه‌کانى وڵاتان دابینکردووه". هاوکات، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند:" ڕێگه به‌هیچ پێشێلکارى و پاساوێک ناده‌ین که هه‌ڕه‌شه بێت بۆ سه‌ر سه‌روه‌رى خاکى عێراق". شه‌وى 3ى کانونى دووه‌مى 2020 هه‌ریه‌ک له قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس له نزیک فرۆکه‌خانه‌ى به‌غدا کرده ئامانج و کوژران، له‌وکاته‌وه تا ئێستا ئێران ده‌ڵێت تۆڵه‌یان ده‌که‌نه‌وه.
