براین ماست: ئەمریكا ئاسودە نییە بەوەی لە سوریا روودەدات؛ دیمەشق بۆ دواوە دەچێت
6 كاتژمێر لەمەوپێش
براین ماست، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆنگرێسی ئەمریكا، لەمیانی كۆبونەوەی لیژنەكە لەبارەی بارودۆخی سوریا رایگەیاند: لەماوەی رابردوودا چەندین رووداومان بینوە لە دژی چەندین كەمینەی ئاینی و نەتەوەیی و چەندین ئاڵنگاری هەن لەسوریا بۆ ئەوەی بگەنە حوكمڕانیەكی باش.
ماست وتیشی: لەگەڵ سەرۆكی سوریا كۆبونەوەم كرد، باسی چەندین پرس و ئاڵنگاریمان كرد، بەتایبەت چەكدارە بیانیەكان كە لەلایەن توركیاوە پشتیوانی دەكرێن، هەروەها ئەو هێرشانەی كرانە سەر هەسەدە كە هاوپەیمانی ئێمەن قبوڵنەكراوە، چەندین هەنگاو هەن كە لە دژی هەسەدە نراون و لە دژی ئەو زیندانانی كە چەكدارانی داعشی تیادایە، ئەمە جێگەی نیگەرانیە.
سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە دەزانین كە سەرۆكی سوریا پێشتر چەكداری ئەلقاعیدە بووە، شەرع پێیویتن ئەو دەیەوێت خۆی لە رابردووی خۆی رزگاربكات و بە دوای ئەوەیە كار بۆ گەلەكەی بكات، بەڵام ئێستا سوریا هیچ نزیكى لەو شوێنەی كە پێویستە لێی بێت، ئەمریكا ئاسودە نییە بەوەی لە سوریا روودەدات، بۆ دواوە دەچێت، ئەوەى لە دژی كوردو عەلەوی و دروز كراوە مەلەكردنی پێچەوانەیە.
ماست جەختیشكرد لەوەی، سەرۆك شەرع هیچ چەكێكی سپی (شیك علی البیاض) لە ئەمریكاوە پێنەدراوە، سزاكانمان لەسەر سوریا لاداوە بۆ ئەوەی كاری باش بۆ وڵاتەكەی بكات، بەڵام پێمانوتووە كە مەرجەكان جێبەجێبكات، لەوانەش تێكەڵكردنەوەی هێزەكان و پاراستنی كەمینە ئاینی و نەتەوەییەكان .
ئەو رێككەوتنەكەی مانگی پێشوو لەنێوان ئەحمەد شەرع و جەنەڕاڵ مەزڵوم كرا من بینم، هەنگاوێكی باشبوو، بەڵام ئەمریكا چاوەڕێی كردارە نەك قسە.
