هاوڵاتى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند، دیدار و کۆبونه‌وه‌کانى پێکهاته‌کانى هه‌رێمى جه‌زیره که‌له‌چه‌ند رۆژى رابردودا "کۆنگره‌ى رۆڵه‌کانى جه‌زیره" کۆیکردونه‌ته‌وه قۆناغێکى نوێیه و ئومێده‌وارن هه‌ماهه‌نگى پێکهاته جیاوازه‌کان له‌گه‌ڵ خۆیدا پێشکه‌وتن و ئاسایش به‌دیبهێنێت. مه‌زڵوم کۆبانی، فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) له په‌یامێکدا که‌له‌په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له تویته‌ر بڵاویکردوه‌ته‌وه نوسیویهتى، "کۆنگره‌ى رۆڵه‌کانى جه‌زیره" سه‌ره‌تایه‌کى نوێیه بۆ داهاتوى باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا و ناوچه‌که، بۆیه پشتیوانى ده‌که‌ن له ده‌رئه‌نجامه‌کانى کۆنگره‌که و له‌نزیکه‌وه چاودێرى جێبه‌جێکردنیان ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، ئومێده‌وارن کۆنگره‌که سه‌ره‌تایه‌ک بێت بۆ ئاسایش، پێشکه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنى ناوچه‌که به‌شێوه‌یه‌کى گشتی. له‌چه‌ند رۆژى رابردودا کۆنگره‌ى نیشتیمانى رۆڵه‌کانى جه‌زیره له‌پارێزگاى حه‌سه‌که به‌به‌شدارى زیاتر له 200 که‌سایه‌تى و چالاکوانى پێکهاته جیاوازه‌کان ئه‌نجامدرا. دواى کۆنگره‌که‌ش ژماره‌یه‌ک داواکارى و بڕیارى ئاڕاسته‌ى ئیداره‌ى خۆسه‌ر کرا له‌وانه‌ش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ناوخۆیى و رێکخستنه‌وه‌ى چه‌ند ده‌زگایه‌ک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى رۆتینات.
هاوڵاتى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، پێشبینى ده‌که‌ن له سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوودا، نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت بگاته زیاتر له 50 دۆلار. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 29ى تشرینى دووه‌مى 2020، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌ى (ئه‌لسه‌باح)ى نیمچه فه‌رمى رایگه‌یاند: "رێککه‌وتنى که‌مکردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنان که له‌لایه‌ن ئۆپێک پڵه‌س-ه‌وه په‌سه‌ندکراوه، ئامانج لێى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى و هاوسه‌نگییه له بازاڕه‌کانى نه‌وتدا". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ئه‌ندامانى ئۆپێک پڵه‌س پابه‌ندن به رێککه‌وتنى که‌مکردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنان و ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که نرخى نه‌وت له بازاره‌کانى جیهاندا به‌رزببێته‌وه و پێشبینى ده‌که‌ین له سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوودا نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت بگاته زیاتر له 50 دۆلار ".
هاوڵاتى په‌رله‌مانى ئێران بڕیارى به‌رزکردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى پیتاندنى یۆرانیۆمیدا، ئه‌وه‌ش وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک بۆ کوشتنى موحسن فه‌خریزاده، زاناى ئه‌تۆمى ئێران. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 29ى تشرینى دووه‌مى 2020، په‌رله‌مانى ئێران به‌زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامه‌کانى بڕیاریدا پیتاندنى یۆرانیۆم به‌ڕێژه‌ى 20% به‌رزبکاته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌یاساى "ڕێکاره ستراتیژییه‌کان بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ى سزاکان". ده‌نگدانى په‌رله‌مانى ئێران بۆ به‌رزرکردنه‌وه‌ى ئاستى پیتاندنى یۆرانیۆم دواى دوو ڕۆژ له‌کوشتنى موحسن فه‌خریزاده، زاناى ئه‌تۆمى ئێران دێت. محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى ئێران له‌کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆدا ڕایگه‌یاند، "پڕۆژه‌یاساى ڕێکاره ستراتیژییه‌کان بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ى سزاکان، ڕێگریده‌کات له‌و تاوانه تیرۆرستییانهى دژى ئێران ئه‌نجامده‌درێت".
هاوڵاتى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا به راوێژکاره‌کانى راگه‌یاند:"ئاماده‌م له‌به‌رامبه‌ر کوژرانى هه‌ر سه‌ربازێکى ئه‌مریکا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، وه‌ڵامێکى وێرانکه‌ریان بده‌ینه‌وه". رۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مریکى بڵاویکردووه‌ته‌وه، هۆشدارییه‌کانى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا دژى ئێران دواى کوژرانى موحسین فه‌خرى زاده زاناى ئه‌تۆمى ئێران دێت که تاران ده‌ڵێت:" ئیسرائیل به‌رپرسه له کوشتنی". هه‌روه‌ها رۆژنامه‌که ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که تره‌مپ به راوێژکاره‌کانى راگه‌یاند:"کوشتنى هه‌ر سهربازیکى ئه‌مریکا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هێڵى سووره و له تۆڵه‌یدا وه‌ڵامێکى راسته‌وخۆى وێرانکه‌رمان ده‌بێت. دوێنێ، وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئێران رایگه‌یاندبوو، موحسین فه‌خریزاده سه‌رۆکى دامه‌زراوه‌ى توێژینه‌وه و ته‌کنه‌لۆژیا له هێرشێکى چه‌کداریدا کوژراوه، به‌رپرسانى تاران، ئیسرائیل به کوشتنى ئه‌و زانا ئه‌تۆمییه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن و هه‌ره‌شه‌ى تۆڵه‌کردنه‌وه‌ى ده‌که‌ن.
هاوڵاتى سه‌رۆک کۆمارى ئێران رایگه‌یاند، ئیسرائیل به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر کوژرانى موحسین فه‌خریزاده زاناى ئه‌تۆمى وڵاته‌که‌یان که‌ئێواره‌ى دوێنێ هه‌ینى له‌تاران کوژرا و ده‌شڵێت:" کاریگه‌رى له‌سه‌ر پڕۆگرامى ئه‌تۆمى ئێران نابێت". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ى تشرینى دووه‌مى 2020، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆک کۆمارى ئێران رایگه‌یاند: "تیرۆرکردنى فه‌خریزاده راده‌ى بێ ئومێدى و رقى ئه‌وان نیشان ده‌دات، ئه‌و روداوه‌ش کاریگه‌رى له‌سه‌ر رێڕه‌وى پڕۆگرامى ئه‌تۆمى ئێران نابێت". روحانى ئیسرائیلى تۆمه‌تبار کرد بۆ کوشتنى زانا ئه‌تۆمییه‌که و ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که ئه‌مریکاو ئیسرائیل ده‌یانه‌وێت ناسه‌قامگیرى له‌ناوچه‌که‌دا دروست بکه‌ن.
هاوڵاتى ئه‌مریکا وه‌ک ئاماده‌کارییه‌ک بۆ ئه‌گه‌رى دروستبونى گرژی، که‌شتى جه‌نگى و فڕۆکهههڵگرى (USS)ى ره‌وانه‌ى که‌نداو کرد. سه‌رچاوه‌یه‌کى به‌رپرس له وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا به سى ئێن ئێنى رایگه‌یاند، که‌شتى جه‌نگى و فڕۆکهههڵگرى (USS Nimitz)ى وڵاته‌که‌یان به‌ره‌و ناوچه‌ى که‌نداو به‌ڕێکه‌وتووه، ئه‌وه‌ش به‌ئامانجى به‌هێزکردنى تواناى سه‌ربازى ئه‌مریکا له‌ناوچه‌که‌دا، که هاوکاته له‌گه‌ڵ کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانیان له عێراق و ئه‌فغانستان. هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که ره‌وانه‌کردنى ئه‌و که‌شتییه جه‌نگییه به‌فه‌رمانى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا بوه، به‌ڵام "په‌یوه‌ندى نیه به کوژرانى زانا ئه‌تۆمییه‌که‌ى ئێران، چونکه پێشتر بڕیارى ره‌وانه‌کردنى ئه‌و که‌شتییه درابو و ئامانج له بڕیاره‌که‌ش به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى هه‌نگاوه‌کانى تارانه له‌ناوچه‌که‌دا.
هاوڵاتى راوێژکارێکى عه‌لى خامنه‌یی، رابه‌رى کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ کاروبارى سه‌ربازى تۆمه‌تى کوشتنى موحسن فه‌خرى زاده، زانا ئه‌تۆمییه‌که‌ى ئێران، ده‌خاته ئه‌ستۆى ئیسرائیل و به‌ڵێن ده‌دات: "تۆڵه له ته‌لئه‌بیب ده‌که‌ینه‌وه". که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، له تویتێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى تویته‌ر، حوسێن ده‌هقان نووسیویه‌تی: "سه‌هیۆنییه‌کان له دوا رۆژه‌کانى ژیانى سیاسیى هاوپه‌یمانه‌که‌یان (دۆناڵد تره‌مپ)، هه‌وڵ ده‌ده‌ن فشاره‌کانى سه‌ر ئێران زیاتر چڕ بکه‌نه‌وه به‌ئامانجى هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگێکى فراوان". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" وه‌ڵامى ئێمه بۆ بکوژى (شه‌هیدى سته‌ملێکراو) وه‌ک هه‌وره‌برووسکه ده‌بێت و ده‌بێت بکوژان باجى ئه‌و کرده‌وه‌یه بده‌نه‌وه". پێشتر له راگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئێران کوشتنه‌که‌ى پشتڕاست کرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌هۆى سه‌ختى برینه‌که‌یه‌وه پزیشکان له هه‌وڵه‌کانیان بۆ رزگارکردنى ژیانى فه‌خرى زاده سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ فه‌خرى زاده له ده‌روازه‌ى ناوچه‌ى ئابسه‌رد ههماوهندى تاران له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌کداره‌وه ده‌ستڕێژى گوللـه‌ى کرایه سه‌ر و به‌و هۆیه‌وه ئه‌و زانایه کوژرا.
هاوڵاتى سه‌رۆکى پارتى (داهاتوو) له تورکیا که پارتێکى ئۆپۆزسیۆنه، توشى کۆرۆنا بوو ئه‌وه‌ش به‌پێى پشکنینى که ئه‌نجامیداوه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى تشرینى 2020، سێرکان ئۆزجان، وته‌بێژى پارتى (داهاتوو) له تورکیا رایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د داودۆغڵو، سه‌رۆکى ئه‌و پارته سیاسییه توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوه. له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ئۆزجان نوسیهتى: "به‌پێى پشکنینێک که دوێنێ ئه‌نجامیداوه، ئه‌حمه‌د داودۆغڵو، سه‌رۆکى پارته‌که‌مان توشى کۆڤید-19 بوه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، له‌ئێستادا دۆخى ته‌ندروستى داودۆغڵو جێگیره وپشوودهدات. ئه‌حمه‌د داودۆغڵو، سه‌رۆکى پێشووى تورکیا و هاودامه‌زرێنه‌رى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانه که له ئێستادا ده‌سه‌ڵاتداره، به‌ڵام به‌هۆى جیاوازى بیروڕا و ناکۆکى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، له پارته‌که جیابوه‌وه و له‌ئێستادا پارتێکى ئۆپۆزسیۆنى دامه‌زراندوه.
هاوڵاتى ئاژانسه‌کانى ئێران بڵاویانکرده‌وه، موحسین فه‌خریزاده، زانا و به‌رپرسى یه‌که‌مى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران له ده‌ماوه‌ند کوژرا. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى تشرینى دووه‌مى 2020 ئاژانسه‌کانى ئێران بڵاویانکرده‌وه که" فه‌خریزاده له ناوچه‌ى ده‌ماوه‌ند سه‌ر به تارانى پایته‌ختى ئێران تێرۆرکراوه". موحسین فه‌خریزاده، یه‌کێکه له‌و که‌سایه‌تییانه‌ى ناوى له لیستى سزادراوه‌کانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ر به رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندایه. هاوکات ئه‌و به‌رپرسه باڵایه، له پله‌ى یه‌که‌مى زانا و شاره‌زاکانى بوارى وزه‌ى ئه‌تۆمیدایه له ئێران.
هاوڵاتى له ئاکامى بۆردومانکردنى باره‌گاکه‌یان، له خۆرهه‌ڵاتى سووریا، لانیکه‌م (19) چه‌کدارى لایه‌نگرى ئێران کوژران وگوماندهکرێت، فڕۆکه‌یه‌کى ئیسرائیلى ئه‌نجامى دابێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه روانگه‌ى سووریا بۆ مافى مرۆڤ، رایگه‌یاند:" گومانده‌کرێت، فڕۆکه‌یه‌کى ئیسرائیلى له نزیک شارى (ئه‌لبوکه‌مال)ى هاوسنوورى سووریا و عێراق بۆردومانه‌که‌ى ئه‌نجام دابێت". هه‌ردوو ناوچه‌ى (ئه‌لبوکه‌مال) و (میادین) له ناوچه گوندنشینه‌کانى دێرزوور له خۆرهه‌ڵاتى سووریا هه‌ڵکه‌وتوون و له ژێر ده‌سه‌ڵاتى گروپه‌کانى نزیک ئێرانن له سووریا. ئیسرائیل، هیچ زانیارییه‌کى له باره‌ى ئه‌و بۆردومانه بڵاونه‌کردووه‌ته‌وه و به‌ڵام رهتیشینهکردووهتهوه. جه‌لعاد ئاردان باڵیۆزى ئیسرائیل له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له نامه‌یه‌کدا داواى له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان کردووه رێکارى پێویست بگرێته به‌ر بۆ ده‌رچوونى هێزه ئێرانییه‌کان له خاکى سووریادا.
هاوڵاتى ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ، وته‌بێژى مسته‌فا کازمى به فه‌رمى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى خۆى له پۆسته‌که‌ى راگه‌یاند و ده‌ڵێت:" مسته‌فا کازمی که‌سێکى نیشتمانییه، به‌ڵام تێگه‌یشتنى جیاوازیان هه‌یه بۆ پرسه‌کان". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ى تشرینى دووه‌مى 2020، ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ رایگه‌یاند:" ئه‌و کاره‌ى پێمسپێردرابوو کارێکى ورد و هه‌ستیار بووه، که پیاوێکى نیشتمانى و نیازپاک پێى به‌خشیوم به‌مه‌به‌ستى به‌دیهێنانى پرۆژه‌یه‌کى مه‌زن له‌ڕێگه‌ى تیمێکى ئازا و دڵسۆز". وته‌بێژى پێشووى کازمى باسى له‌وه کردووه، "(مسته‌فا کازمی) تێگه‌یشتنێکى هه‌بوو بۆ رووداوه‌کان، تێگه‌یشتنى منیش جیاواز بوو". له کۆتاییشدا ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو که به‌رده‌وام ده‌بێت له "خزمه‌تکردنی" عێراق له شوێن و بوارێکى دیکه‌ى جیاوازدا. سێشه‌ممه‌ى رابردوو دواى دانیشتنێکى کابینه‌ى حکومه‌تى عێراق، حه‌سه‌ن نازم، وه‌زیرى رۆشنبیریى عێراق له‌جیاتى مه‌لا ته‌ڵاڵ وه‌کو وته‌بێژى سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق کۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانیى هه‌فتانه‌ى ئه‌نجامدا. رۆژى 23ى حوزه‌یرانى 2020 مسته‌فا کازمی، ئه‌حمه‌د مه‌لا تهڵاڵى وه‌کو وته‌بێژى خۆى ده‌ستنیشانکرد، که که‌سێکى ره‌خنه‌گر بوو له حکومه‌تى پێشووى عێراق.
هاوڵاتى گروپی میلیشیای عێراقی، کەتائیب حزبوڵا، که‌په‌یوه‌سته به‌سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه، رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لەپێشخستنی کارنامەی سوپای پاسداران لەعێراق، بەپێ وتەی شرۆڤەکارانی سیاسی گروپەکە بە «بریکاری دڵخواز»ی ئێران دادەنرێت لەعێراق. سەرەڕای ئه‌وه‌ی بەشێکی ده‌سه‌ڵاتداره لەهێزەکانی حەشدی شەعبی کە به‌ڕووکار له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومەتی عێراقدایە، کەتائیب حزبوڵا رەتیدەکاتەوە ملکه‌چی فەرمانەکانی فەرماندەی باڵای عێراق، سەرەکوەزیران مستەفا کازمی بێت. میلیشیاکە تۆمەتبارکراوە بەوەی لەپشت هێرشە موشەکییەکانەوەیە بۆسەر باڵیۆزخانەکان، ئه‌رکه سەربازییە بیانییەکان و ماڵی مەدەنیەکان. غەیس تەمیمی چالاکوانی سیاسی و سەرکردەی پارتی مواتەنە، وتی «کەتائیب حزبوڵا و میلیشیاکانی دیکە ئامرازی سوپای پاسدارانن و لەلایەن هێزی قودسەوە رێبەری دەکرێن، که باڵێکی سوپای پاسدارانن له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران». وتیشی «گروپە میلیشیاکانی سەر بەسوپای پاسداران هەوڵی گۆشەگیرکردنی عێراق دەدەن.» ئەم گروپانە هەوڵدەدەن بەر بەهەوڵەکانی بەغدا بگرن بۆ دابینکردنی ئاسایش و گەشەپێدانی ئابوری. دڵسۆزترین خزمەتکاری سوپای پاسداران تەمیمی وتی سوپای پاسدارانی ئێران بریکاره‌کانی لەعێراق بەڕێوەدەبات، کەدواجار زیان لەسەقامگیری و ئابوری و پەیوەندییە دەرەکییەکانی عێراق دەدەن. لەدامەزراندنیەوە لەنیسانی 2007، کەتائیب حزبوڵا چەکی لەسوپای پاسدارانەوە پێگەیشتووە، لەلایەن حزبوڵای لوبنانییەوە، کە پەیوەندی نزیکی لەگەڵدا هێشتۆتەوە. ئەم گروپە دامەرزا لەلایەن فەرماندەی هێزی قودسی کوژراو قاسم سوله‌یمانی، کە لەهێرشێکی ئەمریکادا لەکانونی دووەم لەگەڵ بەرپرسی حەشدی شەعبی ئەبومەهدی موهەندیس کوژران پێکەوە. کەتائیب حزبوڵا شێوەی ئێستای وەرگرت دوای ئەوەی پێنج لایەنی چەکداری چالاک لە 2003وە (کەتائیب ئەبو فەزڵ عەباس، کەتائیب کەربەلا، کەتائیب سەجاد، کەتائیب زەید ئیبن عەلی و کەتائیب عەلی ئەکبەر) هێزەکانیان یەکخست. گروپەکە لەئێستادا نزیکەی (10) هەزار ئەندامی هەیە، کەزۆربەیان لەعێراق و سوریان. هەروەها چەند لقێکی پەیوەستی هەیە وەک عوسبەت سائیرین، گروپێک کەوەک رووکار بەکاریدەهێنێت بۆ هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا. شیکەرەوەی سیاسی، عەلا نەشوع وتی «نفوزی کەتائیب حزبوڵا لە 2017وە زیادیکردووە، دەکرێت بەدڵسۆزترین خزمەتکاری سوپای پاسداران دابنرێت.» وتیشی «ئەو میلیشیایە بووە هێزێکی کاریگەر لەنێو حەشدی شەعبیدا، بەتایبەتی لەنێو بەشە هەواڵگری و ئەمنییەکەیدا، هەروەها دەسەڵاتی هەیە بەسەر ژمارەیەک گروپی میلیشیای پەیوەندیداردا». بەگوێرەی نەشوع، کەتائیب حزبوڵا کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتی موشەکەکانی کردووە، کە به‌گوێره‌ی راپۆرته‌کان ئێران موشەکی بالیستی دابیندەکات بۆ هێشتنەوەی لەبنکە سەرەکیەکانی گروپەکە لە جورف سەخرو راهێنانی پێدەکات لەسەر دروستکردنی ئەم تەکنەلۆژیایە. سه‌رۆک ئه‌رکانی ئێستای حەشدی شەعبی، عەبدولعەزیز محەمەداوی، کە ناسراوە بە ئەبو فەداک یان «خاڵ»، سەرکردەیەکی کەتائیب حزبوڵایە، هەڵبژێردرا تاجێگەی موهەندیس بگرێتەوە. مێشک شۆردنەوە له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه کەتائیب حزبوڵا کە لە 2009وە لەسەر لیستی جیهانیی تیرۆرە، پروپاگەندەش بڵاودەکاتەوە لەڕێی بڵاوکراوە میدیاییەکان و کەناڵەکانی سەتەلایت و ناوەندە ئایینی و کلتورییەکان لەعێراق، یارمەتی بڵاوکردنەوەی مەزهەبی ویلایەتی فەقیهی ئێران (فەرمانڕەوایی ئاخوندان) دەدەن. نەشوع وتی «میلیشیاکە مەترسییەکی بەرچاوە بۆ سەر بەرژەوەندیەکان و سەقامگیریی عێراق، لەگەڵ ئاسایشی تەواوی هاووڵاتیانی». وتیشی «ئامرازی سەرەکیی سوپای پاسدارانە بۆ لاوازکردنی عێراق تاڕژێمی ئێران «نزیکتربێتەوە لەخەونەکانی بۆ هەژموونی ناوچەیی». هەروەها وتی «بەردەوام هەوڵدەدات خۆی وا وێنا بکات کەگروپێکە لەسەروو یاساوەیه بەهۆی پەیوەندیی بەهێزییەوە لەگەڵ رژێمی ئێران». باسی لەوەشکرد کە کەتائیب حزبوڵا رۆڵی هەبوو لە بەهێز دامرکاندنەوەی خۆپیشاندانە جەماوەریەکاندا کە ساڵێک لەمەوبەر دروستبوون، لەگەڵ کوشتن و بریندارکردنی هەزاران خۆپیشاندەرو چالاکوان کەداوای چاکسازی و کۆتاییهێنانیان دەکرد بەنفوزی میلیشیاکانی سەر بەسوپای پاسداران لەعێراق. نەشوع داوای لەحکومەتی عێراق کرد بەربگرێت بەچالاکییەکانی میلیشیاکانی سەر بەسوپای پاسداران لەڕێی پشتبەستنیەوە بەهاووڵاتیانی عێراق و هێزە ئەمنیەکانی عێراق.
هاوڵاتى وه‌زیرى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عیراق ڕایگه‌یاند لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى نیشتمانى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ته‌رخانکردنى بڕه پاره‌یه‌ک بۆ کڕین و هاورده‌کردنى ڤاکسینى کۆرۆنا ده‌ربڕیوه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ى تشرینى دووه‌مى 2020، حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عێراق ڕایگه‌یاند:" لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى نیشتمانى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ته‌رخانکردنى بڕه پاره‌یه‌ک بۆ کڕین و هاورده‌کردنى ڤاکسینى کۆرۆنا ده‌ربڕیوه، هه‌روه‌ها بڕه پاره‌یه‌کیش ئێستا له‌وه‌زاره‌تى دارایى ته‌رخانکراوه و ئاماده‌یه بۆ کڕینى ڤاکسینى کۆرۆنا". هه‌روه‌ها وه‌زیرى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عیراق راشیگه‌یاند:" دۆخى ته‌ندروستى عیراق له ژێر کۆنتڕۆڵدایه و توانیومانه شوێن و ئۆکسجین و چاره‌سه‌رى پێویست بۆ تووشبووانى کۆرۆنا دابین بکه‌ین، له کاتى دابه‌زینى پله‌کانى گه‌رماش ڕێژه‌ى پشکنینه‌کانمان زیاد کردووه".
هاوڵاتى به‌رپرسانى باڵاى ئیسرائیل رایانگه‌یاند، هێزه‌کانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئیسرائیل له‌م چه‌ند هه‌فته‌ى رابردودا رێنماییان پێدراوه بۆئه‌وه‌ى ئاماده‌کارى بکه‌ن بۆ ئه‌گه‌رى هێرشى سه‌ربازیى ئه‌مریکا دژى ئێران پێش کۆتایهاتنى ئیداره‌که‌ى تره‌مپ. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ى تشرینى دووه‌مى 2020، میدیاکانى ئه‌مریکا بڵاویکردوه، حکومه‌تى ئیسرائیل رێنمایى به سوپا داوه له ئاماده‌باشیدابن، ئه‌مه‌ش نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زانیاریى هه‌واڵگرییان هه‌بێت به‌وه‌ى تره‌مپ فه‌رمانى هێرشێکى له‌و شێوه‌یه ده‌دات، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌رپرسانى باڵاى ئیسرائیل پێشبینیى "ماوه‌یه‌کى زۆر هه‌ستیاری" ده‌ستاوده‌ستکردنى ده‌سه‌ڵات له تره‌مپه‌وه بۆ بایدن ده‌که‌ن که بڕیاره له 20ى کانونى دوه‌مى 2021 ئه‌نجامبدرێت. ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى سوپاى ئیسرائیل که نه‌یانویستوه ناویان ئاشکرابکرێت، ئاماژه‌یان به‌وه کردوه، ئاماده‌کارییه‌کانى سوپاى ئیسرائیل په‌یوه‌ندیى به ئه‌گه‌رى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى هێزه‌کانى سه‌ر به ئێرانه به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ یا له‌ڕێگه‌ى هێزه‌کانى نزیک لێى له سوریا، غه‌ززه و لوبنان. بێنى گانتز، وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیل له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردودا دوجار له‌گه‌ڵ کریستۆفه‌ر میله‌ر، وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مریکا به وه‌کاله‌ت قسه‌ى کردوه و تاوتوێى هه‌ماهه‌نگییه‌کانى ئێران و سوریایان کردوه. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا هه‌فته‌ى رابردو سه‌ردانى ئیسرائیل و چه‌ند وڵاتێکى دیکه‌ى که‌نداوى کرد و تاوتوێى پرسى ئێرانیان کردوه. ئه‌و به‌رپرسانه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکاش که له سه‌ردانه‌کاندا له‌گه‌ڵ مایک پۆمپیۆ بون به‌میدیاکانیان راگه‌یاندوه، "هه‌موو بژارده‌کان به‌رانبه‌ر ئێران له‌سه‌ر مێزن". ئه‌مریکا فڕۆکه‌ى بۆمبهاوێژى B52ى گه‌ڕاندوه‌ته‌وه رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست؛ ئه‌وه‌ش وه‌کو ئاماژه‌یه‌کى دیکه بۆ ئاماده‌کارى بۆ هێرشکردنه سه‌ر ئێران لێکدانه‌وه‌ى بۆ کرا.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى فراکسیۆنه‌که‌ى هادى عامرى په‌رله‌مانى عێراق به‌هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوه له‌وڵاتى لوبنان کۆچى دواییکرد. ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه 24ى تشرینى دووه‌مى 2020، میدیاکانى عێراق رایانگه‌یاند، حسێن زوھهیرى ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى عێراق دواى توشبوونى به ڤایرۆسى کۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌یه‌کى لوبناندا گیانیله‌ده‌ستداوه. تائێستا ئه‌مه دووه‌م په‌رله‌مانتارى عێراقه به‌هۆى ڤایرۆسه‌که‌وه گیان له‌ده‌ستبدات و پێشتر غیدا کمبش په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر پشکى ھاوپه‌یمانى ھێزه عێراقیه‌کان له مانگى ته‌مموزدا گیانیله‌ده‌ستدا.