هاوڵاتی - بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان پێویستی بە یاسای نوێی هەڵبژاردن هەیە. - بەڵام لەئەگەری هەر روداوێکی کتوپڕدا هەڵبژاردنەکە دوادەخرێت.   مەشهەدانی ڕایگەیاند هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دوادەخرێت ئەگەر روداوێکی کتوپڕ روبدات. مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمرۆ دووشەممە، رایگەیاند هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق کە بڕیارە لە کۆتایی ساڵی ئایندە ئەنجامبدرێت، دوادەخرێت ئەگەر روداوێکی کتوپڕ روبدات. وتیشی: بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان پێویستی بە یاسای نوێی هەڵبژاردن هەیە بەڵام لەئەگەری هەر روداوێکی کتوپڕدا هەڵبژاردنەکە دوادەخرێت.

هاوڵاتی - ئەو هەواڵانەى بڵاوکراوەتەوە لەبارەى نەبوونى پارەى نەختینە بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران، بەتەواوەتى ناراستن. - هەوڵى بەردەوام دەدەین بۆ گرەنتیکردنى بەردەوامبوونى خەرجکردنى شایستە داراییەکانى فەرمانبەران بەبێ دواکەوتن.   وەزارەتى دارایى عێراق رایگەیاند کۆی ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لە نەبوونى پارەى نەختینە دەکات بۆ دابەشکردنى مووچە.  وەزارەتى دارایى عێراق لە رونکێدنەوەیەکدا، رایگەیاند: ئەو هەواڵانەى کە لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە لەبارەى نەبوونى پارەى نەختینە بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران، بەتەواوەتى ناراستن. وەزارەتى دارایى عێراق جەخت لە پابەندبوونى دەکاتەوە بە پارەدارکردنى مووچەى فەرمانبەران و دەڵێت: فەرمانگەى ژمێریاریى وەزارەت هەستاوە بە پارەدارکردنى مووچەى سەرجەمى وەزارەت و فەرمانگەکان بۆ مانگى کانوونى یەکەم بەگوێرەى ئەو خشتەیەى بۆیان دانراوە. راشیگەیاند: هەوڵى بەردەوام دەدەین بۆ گرەنتیکردنى بەردەوامبوونى خەرجکردنى شایستە داراییەکانى فەرمانبەران بەبێ دواکەوتن.

هاوڵاتی -به‌ فه‌رمی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ نه‌ته‌نیاهۆ تووشی شێرپه‌نجه‌ی بووه. - سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌هۆی گه‌وره‌بونی پرۆستاته‌كه‌یه‌وه‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه‌.   پزیشكه‌كانی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایانگه‌یاند، نه‌ته‌نیاهۆ توشی شێرپه‌نجه‌ی قۆناغی سێیه‌می پرۆستات بوه‌. كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه‌، "به‌ فه‌رمی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ نه‌ته‌نیاهۆی ته‌مه‌ن 75 ساڵ توشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات بوه‌". سه‌رۆكی تیمی پزیشكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، نه‌ته‌نیاهۆ توشی شێرپه‌نجه‌ی قۆناغی سێی پرۆستات بوه‌. دوێنێ شه‌ممه‌ نوسینگه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ ئاشكرایكردبوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌هۆی گه‌وره‌بونی پرۆستاته‌كه‌یه‌وه‌ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردو، نه‌ته‌نیاهۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌داسا پشكنینی بۆ كرا و ده‌ركه‌وت، هه‌وكردن له‌ بۆری میزی هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی گه‌وره‌بونی پرۆستاته‌كه‌یه‌وه‌ دروستبوه‌.

هاوڵاتی - تورکیا خۆی پێویستی بە ئاشتیە و لە بەردەم پرۆسەیەکی نێودەوڵەتی ناتۆ و جیهاندایە. - پرسی کورد بۆتە جیهانی و گەورەترین سەرکردەکانی وڵاتانی جیهان باس لە کورد و چارەسەری دۆسیەکەی دەکەن. - یەکەم جارە لە مێژووی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردا بڵێن دەبیت کورد مافی خۆی هەبێت.   محمد ئەمین پێنجوێنی پرسی کورد بۆتە جیهانی و گەورەترین سەرکردەکانی وڵاتانی جیهان باس لەوە دەکەن کورد دەبێت کیانی خۆی هەبێت. محمد ئەمین پێنجوێنی، چاودێری سیاسی لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕاگەیاند: پەیامەکەی ئۆجەلان گرنگە و لە قۆناغێکی زۆر هەستیاردایە، چونکە تورکیا خۆی پێویستی بە ئاشتیە و لە بەردەم پرۆسەیەکی نێودەوڵەتی ناتۆ و جیهاندایە بۆ تێکچوونی دۆخی وڵاتەکەی، واتە تورکیا ترسی هەیە ئەو شەڕەی لە ناوچەکە هەیە بەریکەوێت، بۆیە خۆی داوا دەکات ئۆجەلان بانگی ئاشتی بدات. وتیشی: پرسی کورد بۆتە جیهانی و گەورەترین سەرکردەکانی وڵاتانی جیهان باس لە کورد و چارەسەری دۆسیەکەی دەکەن، باس لەوە دەکەن کورد دەبێت کیانی خۆی هەبێت کە یەکەم جارە لە مێژووی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردا بڵێن دەبیت کورد مافی خۆی هەبێت وەک میللەتانی تر.

هاوڵاتی - راگرتنی هاوکارییە مرۆییەکانی عێراق بۆ کەرتی غەززە و لوبنان دەگەرێتەوە بۆ نەمانی رێگەی وشکانی و ئاسمانی. - لە ئێستادا هیچ رێگەیەک نییە تا هاوکاری مرۆییان پێبگەیەنین.   هاوکارییە مرۆییەکانی عێراق بۆ کەرتی غەززە و لوبنان راگیرا. زێدان خەڵەف عەتوانی راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ مافی مرۆڤ، ئەمرۆ یەکشەممە رایگەیاند: راگرتنی هاوکارییە مرۆییەکانی عێراق بۆ کەرتی غەززە و لوبنان دەگەرێتەوە بۆ نەمانی رێگەی وشکانی و ئاسمانی. عەتوانی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق وتیشی: لە ئێستادا هیچ رێگەیەک نییە تا هاوکاری مرۆییان پێبگەیەنین و پێشتریش عێراق هەزاران تۆن هاوکاری مرۆیی بۆ کەرتی غەززە و لوبنان ناردووە.

هاوڵاتی - ئێمە ئەمڕۆ لەبەر دەرگای قۆناخێکی نوێ وەستاوین کە داوامان لێدەکات بە لەخۆبردوویی و ئازایەتی و بەهێزییەوە سووریای داهاتوو بونیات بنێینەوە. - پابەندبین بە کولتووری دیالۆگ و کرانەوە بەرەو ئەوی دیکە. - لەم قۆناخەدا وەکو مەسیحی رۆڵێکی گرنگ و جەوهەریمان لەپێشە، ئەویش هاوکاریکردنە لەگەڵ هەمووان بۆ بەرەوپێشبردنی ئەم نیشتمانە.     پەتریارک و سەرۆکی کەنیسەکانی سووریا داواى كرد دەست بە دیالۆگێکی نیشتمانیی گشتگیر بکرێت کە هەموو چین و پێکهاتەکان لەخۆبگرێت و متمانە و پێکەوەبوونی کۆمەڵایەتی بەهێز بکات و رەگوڕیشەی ململانێکان چارەسەر بکات. ئەمڕۆ یەکشەممە، پەتریارک و سەرۆکی کەنیسەکانی سووریا راگەیێندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی دخۆی ئێستای وڵاتەکە بڵاوکردەوە و دەڵێن: "ئێمە ئەمڕۆ لەبەر دەرگای قۆناخێکی نوێ وەستاوین کە داوامان لێدەکات بە لەخۆبردوویی و ئازایەتی و بەهێزییەوە سووریای داهاتوو بونیات بنێینەوە و پابەندبین بە کولتووری دیالۆگ و کرانەوە بەرەو ئەوی دیکە، قۆناخێک کە داوا لە هەمووان دەکات دانایی و لەسەرخۆیی و دووربینی بنوێنن و خۆ نەخزێننە نێو ناکۆکی بێهوودە و دووربین لە پۆپۆلیزم و گۆشەگیری."  راگەیێندراوەکە لەلایەن یۆحەنای دەیەم، پەتریارکی ئەنتاکیە و سەرجەم رۆژهەڵات بۆ رۆمی ئۆرتۆدۆکس، ئیغناتیۆس ئەفرامی دووەم، پەتریارکی ئەنتاکیە و سەرجەم رۆژهەڵات بۆ سریانی ئۆرتۆدۆکس و سەرۆکی باڵای کەنیسەی سریانی ئۆرتۆدۆکس لە جیهان هەروەها یوسف عەبسی، پەتریارکی ئەنتاکیە و سەرجەم رۆژهەڵات بۆ رۆمی مەلەکی کاسۆلیک بڵاوکراوەتەوە.  لە راگەیێندراوەکەدا دەڵێن: "لەم قۆناخەدا وەکو مەسیحی رۆڵێکی گرنگ و جەوهەریمان لەپێشە، ئەویش هاوکاریکردنە لەگەڵ هەمووان بۆ بەرەوپێشبردنی ئەم نیشتمانە."  دەشڵێن: "بەرپرسیارێتیی رووحی، ئەخلاقی و نیشتمانیمان داوامان لێدەکات هەمیشە دەنگی راستی زاڵ بکەین و داکۆکی لە کەرامەتی مرۆڤ بکەین لە هەموو بارودۆخێکدا، بە هێزەوە هەوڵ بدەین بۆ پشتیوانیکردن لە رەوتی دیموکراسی و ئازادی و سەربەخۆیی و ئاشتی کە مافەکان و کەرامەتی هەموو سوورییەکان دەستەبەر بکات."

هاوڵاتی - ئەمڕۆ 96 هاووڵاتى عێراقى کە لە سووریا بوون گەڕانەوە. - ئەو هاوڵاتیە عێراقییانە لە شارەکانى گرێسپى و سەرێکانی رۆژئاواى کوردستان و ئیدلب و عەزازى سووریا بوون. - زۆرینەیان خەڵکى سنوورى پارێزگاى نەینەوا بوون.   دووەم کاروانى هاوڵاتیانى عێراقى لە سووریا لەڕێگەى دەروازەى ئیبراهیم خەلیلى هەرێمى کوردستانەوە گەڕانەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلى جەهانگیر، وتەبێژى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق وتى: ئەمڕۆ 96 هاووڵاتى عێراقى کە لە سووریا بوون، لە خاکى تورکیاوە و لەڕێگەى دەروازەى ئیبراهیم خەلیلى هەرێمى کوردستانەوە گەڕانەوە.  بە وتەى عەلى جەهانگیر، ئەو هاوڵاتیە عێراقییانە لە شارەکانى گرێسپى و سەرێکانی رۆژئاواى کوردستان و ئیدلب و عەزازى سووریا بوون و زۆرینەیان خەڵکى سنوورى پارێزگاى نەینەوا بوون.  دواى رووخانى دەسەڵاتى بەشار ئەسەد لە سووریا، ئەوە دووەم کاروانى هاوڵاتیانى عێراقە کە لە سنوورى ئیبراهیم خەلیلەوە بگەڕێنەوە. پێشتر لە 26ـی کانوونی یەکەم، 126 هاوڵاتی دیکەى عێراقی بە هەمان رێگە لە سووریاوە گەڕابوونەوە.  راشيگەیاند: ئەو هاوڵاتیە عێراقییانەى دەگەڕێنەوە، لە خێوەتگەیەکى سەر سنوورى سووریا و تورکیا کۆدەکرێنەوە و دواتر لە رێگەى باڵیۆزخانەى عێراق لە ئەنقەرە ناوەکانیان دەنێردرێن بۆ ئەوەى لەلایەن هەرێمى کوردستان و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراقەوە وردبینیى ئەمنییان بۆ بکرێت، پاشان رێگەیان پێبدرێت دەربازى دەروازەى سنووریى ئبیراهیم خەلیل ببن.  وتيشى: "ئەو هاوڵاتیانە راستەوخۆ و بەبێ وەستان دەبرێنە دەروازەى پردى موسڵ لە نەینەوا و لەوێش لەڕووی ئەمنییەوە لەو هاووڵاتییانە دڵنیا دەبنەوە، بەرلەوەى رێگەیان پێبدرێت بچنە پارێزگاکەوە".

هاوڵاتی - سەرۆکی شاندی ئەنەکەسە پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو کرد بۆ سەرکەوتنی کۆنگرە. - ڕۆڵی ئەمینداری گشتی یەکگرتوویان لە پرسی کوردانی ڕۆژئاوا و هاوکاری وپشتگیریەکانی بەرز نرخاند. - پێزانیمان هەیە بۆ هەوڵەکانی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، کە لە پێناو چارەسەرو یەکڕیزی هەڵوێست و ماڵی کورد لە سووریا دەیدات.   ئەنەکەسە ڕایگەیاند پێزانیمان هەیە بۆ هەوڵەکانی سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین لەپێناو یەک ڕیزی کوردانی سووریا. نووسینگەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بڵاویكردەوە، ئەمرۆ یەك شەممە مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەیاوەری شاندێكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی، پێشوازی لە شاندێكی نوێنەرایەتی ئەنەكەسە كرد بە سەرۆكایەتی جەدعان عەلی كرد. بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، سەرۆکی شاندی ئەنەکەسە پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو کرد بۆ سەرکەوتنی کۆنگرە و هەڵبژاردنەوەی مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین وەک ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، هاوکات ڕۆڵی ئەمینداری گشتی یەکگرتوویان لە پرسی کوردانی ڕۆژئاوا و هاوکاری وپشتگیریەکانی بەرز نرخاند. سەرۆكی شاندی ئەنەكە وتیشی، “پێزانیمان هەیە بۆ هەوڵەکانی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، کە لە پێناو چارەسەرو یەکڕیزی هەڵوێست و ماڵی کورد لە سووریا دەیدات، ئێمە وەک ئەنەکەسە هەوڵەکانیان بە گەورە و باش دەزانین و هیوادارین ڕۆڵ و کارێزمایی مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین زیاتر هاریکاربێت وەک لە ووتە و کرارەکانیشی هەوڵەکانی لە پێناو کوردانی ڕۆژئاوا بەدی دەکەین و زۆر سوپاسی دەکەین”.

هاوڵاتی -دەستگیرکردنی لەدەرەوەی سنوری عێراق ئەنجامدراوە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆکایەتی پرۆسە هاوبەشەکان. - دەزگای هەواڵکری توانیویەتی دەستگیری بکات، کە پێشتر لەلایەن دادگای عێراقەوە داواکراو بووە.   دەزگای هەواڵگری عێراق تیرۆریستێکی دەستگیرکرد کە لە تاوانی سبایکەردا دەستی هەبووە. سەرۆکایەتی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند بەپێی زانیاری هەواڵگری تیرۆریستێکیان دەستگیرکردووە کە لە تاوانی سبایکەر دەستی هەبووە. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: دەستگیرکردنی لەدەرەوەی سنوری عێراق ئەنجامدراوە بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆکایەتی پرۆسە هاوبەشەکان، دەزگای هەواڵکری توانیویەتی دەستگیری بکات، کە پێشتر لەلایەن دادگای عێراقەوە داواکراو بووە.

هاوڵاتی - هێزە کوردییەکانیش دەچنە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگرییەوە. - دانوستان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن. - کوردیش بەشێکە لە پێکهاتەکانی وڵات.   ئەحمەد شەرع ڕایگەیاند دژی دابەشبوونی سوریاین و فیدراڵی رەتدەکەینەوە هەڵژاردنیش چوار ساڵی تر دەکرێت. ئەحمەد شەرع سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی "العربية" رايگەیاند: هەڵبژادن لە سوریا چوار ساڵی پێدەچێت و نوسینەوەی دەستوریش سێ ساڵی دەوێت. وتیشی دەستەی تەحریر شام هەڵدەوەشێتەوە و هێزە کوردییەکانیش دەچنە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگرییەوە. شەرع رایگەیاند دانوستان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی باکوری رۆژهەڵاتی سووریا و کوردیش بەشێکە لە پێکهاتەکانی وڵات. هەر لەو چاوپێکەوتنەی ئەحمەد شەرع دابەشبوونی سووریای بەهەموو جۆرێک رەتکردەوە و دژی سیستمی فیدراڵی وەستایەوە.

هاوڵاتی - لەگەڵ بارینی کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاویەکانى باکور. - سبه‌ینێش ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.   به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیكرد، ئه‌مڕۆ ئاسمان لە هەندێك ناوچە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاویەکانى باکور و بەفرێکی کەم له‌ شاخه‌كان، سبه‌ینێش ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاویەکانى باکور و بەفرێکی کەم لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ، خێرایى با لەسەرخۆ ده‌بێت له‌ نێوان 5 بۆ 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. كه‌شناسی ده‌ڵێت، سبەی دوشەممە ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.   بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر: 16 پلەى سیلیزى سلێمانی : 17 پلەى سیلیزى دهۆک : 17 پلەى سیلیزى کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 14  پلەى سیلیزى زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران : 7 پلەى سیلیزى سۆران :  14 پلەى سیلیزى گەرمیان :   19 پلەى سیلیزى