هاوڵاتی - ٢٣ گروپی ئۆپۆزسیۆن لە سووریا هەیە. - پێکهێنانی حکومەتێکی ناوەندی لە سووریا کارێکی قورس دەبێت. وتەبێژی سوپای پاسداران رایگەیاند ٢٣ گروپی ئۆپۆزسیۆن لە سوریادا هەن و پێکهێنانی حکومەتێکی ناوەندی لەو وڵاتە کارێکی گرانە. محەمەد عەلی نائینی وتەبێژی سوپای پاسداران ئەمرۆ دووشەممە رایگەیاند: ٢٣ گروپی ئۆپۆزسیۆن لە سووریا هەیە و پێکهێنانی حکومەتێکی ناوەندی لە سووریا کارێکی قورس دەبێت. وتەبێژی سوپای پاسداران بە ئاژانسی ئێرنای راگەیاندووە پێش رووخانی ئەسەد، ئیسرائیل چەندین پرۆسەی سەربازی لە سووریا ئەنجامداوە و رێگەی وشکانی و ئاسمانی لە نێوان ئێران و سووریا بڕی، بە مەبەستی بەرگرتن لە گەیاندنی هاوکاری سەربازی بۆ ئەو وڵاتە.
هاوڵاتی - بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی تەواوی ئەو ماددەهۆشبەرانە لەناوبرون. - لە پارێزگاکانی بەغدا و نەجەف و بەسرە دەستیان بەسەرداگیراوە. لەساڵی ٢٠٢٤ لە عێراق نزیکەی ٤ تۆن ماددەی هۆشبەر لەناوبراون. دادوەر سوهەیب دەحام سەرۆکی لیژنەی لەناوبردنی ماددەهۆشبەرەکان ئەمرۆ دووشەممە، رایگەیاند: لە ساڵی ٢٠٢٤ دا لیژنەکەیان نزیکەی ٤ تۆن ماددەی هۆشبەری لەناوبردووە. سەرۆکی لیژنەی لەناوبردنی ماددەهۆشبەرەکان لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی تەواوی ئەو ماددەهۆشبەرانە لەناوبرون کە لەساڵی ٢٠٢٤دا کە لە پارێزگاکانی بەغدا و نەجەف و بەسرە دەستیان بەسەرداگیراوە.
هاوڵاتی - لە ریفی حەسەکە شەڕ و پێکدادان رویداوە. - لە ریفی حەلەبیش شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەردەوامە. روانگەی سووری ڕایگەیاند شەڕ و پێکدادانەکان لە باکوری رۆژئاوای کوردستان فراوانتر بووە و گەیشتووەتە تەل تەمر. روانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ ئەمرۆ دووشەممە بڵاویکردەوە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا فراواتر بووە و گەیشتووەتە تەل تەمر. دەشڵێت: سوپای تورکیا هەریەک لە تەل تەمر و کۆبانی تۆپباران کردووە و لە ریفی حەسەکەش شەڕ و پێکدادان رویداوە، لە ریفی حەلەبیش شەڕ و پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەردەوامە.
هاوڵاتی - هەموو هەوڵەکان بۆ گۆڕینی شوێنی مانەوەی ڕەتکردووەتەوە - هەرگیز بڕوای بەوە نەبووە ئیسرائیل تیرۆری بکات. - ماوەی ٢٠ ساڵ دەبێت دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل توانیویەتی دزەبکاتە نێو ریزەکانی حزبوڵاوە. نیویۆرک تایمز بڵاویكردەوە حەسەن نەسروڵڵا هەرگیز بڕوای بەوە نەبووە ئیسرائيل تیرۆری بکات. رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری پێشووی حزبوڵای لوبنانی هەموو هەوڵەکان بۆ گۆڕینی شوێنی مانەوەی ڕەتکردووەتەوە و هەرگیز بڕوای بەوە نەبووە ئیسرائیل تیرۆری بکات. ئەو رۆژنامەیە دەڵێت: نەسروڵا نەیزانییەوە کە هەواڵگری ئیسرائیل بە درێژایی ئەو ماوەیە زانیاری لەسەر شوێنی مانەوە و جموجۆڵەکانی هەبووە. بەپێی بەدواداچونێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ماوەی ٢٠ ساڵ دەبێت دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل توانیویەتی دزەبکاتە نێو ریزەکانی حزبوڵاوە و خۆی بۆ هەموو پێکدادانێک ئامادەکردووە.

هاوڵاتی -ئەزموونی سەركردایەتى سەڵاحەدین بەهائەدین بەهایەكی مەزن دەبێت بۆ بەهێزكردنی بنچینەی پەیوەندییەکانمان. - بۆ بەهێزكردنی بنچینەی پەیوەندی و بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان توركیا وهەرێم. تورکیا ڕایگەیاند ئەزموونی سەركردایەتى سەڵاحەدین بەهائەدین بەهایەكی مەزن دەبێت بۆ بەهێزكردنی بنچینەی پەیوەندییەکانمان. لە پەیامێکید بۆ سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەڵێت: لە نێو ئەو بارودۆخە هەستیارەی كە ناوچەكە پێدا تێپەردەبێت، ئەزموونی سەركردایەتیتان بە هایەكی مەزن دەبێت بۆ بەهێزكردنی بنچینەی پەیوەندی و بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان توركیا وهەرێم. له نۆیهمین كۆنگرهی یهكگرتوی ئیسلامی كوردستاندا، سهڵاحهدین محهمهد بههائهدین زۆرینهی دهنگی ئهندامانی كۆنگرهی بهدهستهێنا و بهئهمینداری گشتی ئهو حزبه ههڵبژێردرایهوه.
هاوڵاتی - ئهمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت. - سبەی سێشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت بەگشتی. بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان پێشبینیكرد، ئهمڕۆ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و سبهی ئەگەری نمەباران لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانی خۆرهەڵاتی هەرێم ههیه. كهشناسی بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ دوشهممه ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. ئاماژهی بهوهشكردوه، خێرایى با لەسەرخۆ دەبێت و له نێوان 10 بۆ 15 كیلۆمهتر دهبێت، ئاڕاستەی با باشورى خۆرهەڵات دەبێت. كهشناسی باسی لهوهشكردوه، سبەی سێشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت بەگشتی لەگەڵ ئەگەری نمەباران لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانی خۆرهەڵاتی هەرێم، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر:15 پلەى سیلیزى سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى دهۆک : 15 پلەى سیلیزى کەرکوک : 16 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 13 پلەى سیلیزى زاخۆ: 13 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران : 4 پلەى سیلیزى سۆران: 12 پلەى سیلیزى گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى

هاوڵاتی - بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان پێویستی بە یاسای نوێی هەڵبژاردن هەیە. - بەڵام لەئەگەری هەر روداوێکی کتوپڕدا هەڵبژاردنەکە دوادەخرێت. مەشهەدانی ڕایگەیاند هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دوادەخرێت ئەگەر روداوێکی کتوپڕ روبدات. مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمرۆ دووشەممە، رایگەیاند هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق کە بڕیارە لە کۆتایی ساڵی ئایندە ئەنجامبدرێت، دوادەخرێت ئەگەر روداوێکی کتوپڕ روبدات. وتیشی: بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان پێویستی بە یاسای نوێی هەڵبژاردن هەیە بەڵام لەئەگەری هەر روداوێکی کتوپڕدا هەڵبژاردنەکە دوادەخرێت.

هاوڵاتی - ئەو هەواڵانەى بڵاوکراوەتەوە لەبارەى نەبوونى پارەى نەختینە بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران، بەتەواوەتى ناراستن. - هەوڵى بەردەوام دەدەین بۆ گرەنتیکردنى بەردەوامبوونى خەرجکردنى شایستە داراییەکانى فەرمانبەران بەبێ دواکەوتن. وەزارەتى دارایى عێراق رایگەیاند کۆی ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لە نەبوونى پارەى نەختینە دەکات بۆ دابەشکردنى مووچە. وەزارەتى دارایى عێراق لە رونکێدنەوەیەکدا، رایگەیاند: ئەو هەواڵانەى کە لە بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە لەبارەى نەبوونى پارەى نەختینە بۆ دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران، بەتەواوەتى ناراستن. وەزارەتى دارایى عێراق جەخت لە پابەندبوونى دەکاتەوە بە پارەدارکردنى مووچەى فەرمانبەران و دەڵێت: فەرمانگەى ژمێریاریى وەزارەت هەستاوە بە پارەدارکردنى مووچەى سەرجەمى وەزارەت و فەرمانگەکان بۆ مانگى کانوونى یەکەم بەگوێرەى ئەو خشتەیەى بۆیان دانراوە. راشیگەیاند: هەوڵى بەردەوام دەدەین بۆ گرەنتیکردنى بەردەوامبوونى خەرجکردنى شایستە داراییەکانى فەرمانبەران بەبێ دواکەوتن.
هاوڵاتی -به فهرمی ڕاگهیهندراوه كه نهتهنیاهۆ تووشی شێرپهنجهی بووه. - سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل بههۆی گهورهبونی پرۆستاتهكهیهوه نهشتهرگهری بۆ كراوه. پزیشكهكانی بنیامین نهتهنیاهۆ سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل ڕایانگهیاند، نهتهنیاهۆ توشی شێرپهنجهی قۆناغی سێیهمی پرۆستات بوه. كهناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویكردهوه، "به فهرمی ڕاگهیهندراوه كه نهتهنیاهۆی تهمهن 75 ساڵ توشی شێرپهنجهی پرۆستات بوه". سهرۆكی تیمی پزیشكی سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل ڕایگهیاند، نهتهنیاهۆ توشی شێرپهنجهی قۆناغی سێی پرۆستات بوه. دوێنێ شهممه نوسینگهی نهتهنیاهۆ ئاشكرایكردبوو، سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یهكشهممه بههۆی گهورهبونی پرۆستاتهكهیهوه نهشتهرگهری بۆ كراوه. له ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژه بهوهشكراوه، رۆژی چوارشهممهی رابردو، نهتهنیاهۆ له نهخۆشخانهی ههداسا پشكنینی بۆ كرا و دهركهوت، ههوكردن له بۆری میزی ههیه ئهوهش بههۆی گهورهبونی پرۆستاتهكهیهوه دروستبوه.
هاوڵاتی - تورکیا خۆی پێویستی بە ئاشتیە و لە بەردەم پرۆسەیەکی نێودەوڵەتی ناتۆ و جیهاندایە. - پرسی کورد بۆتە جیهانی و گەورەترین سەرکردەکانی وڵاتانی جیهان باس لە کورد و چارەسەری دۆسیەکەی دەکەن. - یەکەم جارە لە مێژووی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردا بڵێن دەبیت کورد مافی خۆی هەبێت. محمد ئەمین پێنجوێنی پرسی کورد بۆتە جیهانی و گەورەترین سەرکردەکانی وڵاتانی جیهان باس لەوە دەکەن کورد دەبێت کیانی خۆی هەبێت. محمد ئەمین پێنجوێنی، چاودێری سیاسی لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕاگەیاند: پەیامەکەی ئۆجەلان گرنگە و لە قۆناغێکی زۆر هەستیاردایە، چونکە تورکیا خۆی پێویستی بە ئاشتیە و لە بەردەم پرۆسەیەکی نێودەوڵەتی ناتۆ و جیهاندایە بۆ تێکچوونی دۆخی وڵاتەکەی، واتە تورکیا ترسی هەیە ئەو شەڕەی لە ناوچەکە هەیە بەریکەوێت، بۆیە خۆی داوا دەکات ئۆجەلان بانگی ئاشتی بدات. وتیشی: پرسی کورد بۆتە جیهانی و گەورەترین سەرکردەکانی وڵاتانی جیهان باس لە کورد و چارەسەری دۆسیەکەی دەکەن، باس لەوە دەکەن کورد دەبێت کیانی خۆی هەبێت کە یەکەم جارە لە مێژووی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردا بڵێن دەبیت کورد مافی خۆی هەبێت وەک میللەتانی تر.

هاوڵاتی - راگرتنی هاوکارییە مرۆییەکانی عێراق بۆ کەرتی غەززە و لوبنان دەگەرێتەوە بۆ نەمانی رێگەی وشکانی و ئاسمانی. - لە ئێستادا هیچ رێگەیەک نییە تا هاوکاری مرۆییان پێبگەیەنین. هاوکارییە مرۆییەکانی عێراق بۆ کەرتی غەززە و لوبنان راگیرا. زێدان خەڵەف عەتوانی راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ مافی مرۆڤ، ئەمرۆ یەکشەممە رایگەیاند: راگرتنی هاوکارییە مرۆییەکانی عێراق بۆ کەرتی غەززە و لوبنان دەگەرێتەوە بۆ نەمانی رێگەی وشکانی و ئاسمانی. عەتوانی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق وتیشی: لە ئێستادا هیچ رێگەیەک نییە تا هاوکاری مرۆییان پێبگەیەنین و پێشتریش عێراق هەزاران تۆن هاوکاری مرۆیی بۆ کەرتی غەززە و لوبنان ناردووە.