هاوڵاتی - کۆبوونەوەکانی ئێستا هێشتا لە قۆناغی ڕاوێژکاریدان. - هیچ بڕیارێکی کۆنکرێتی نەدراوە. - ئەنەکەسە لای خۆیەوە هەندێک کەسایەتی ناردووە بۆ شام بۆ وتووێژکردن.   ساڵح موسلیم بەرپرسی باڵای پەیەدە ڕایگەیاند پێویستە کورد بە شاندێکی یەکگرتوو و هاوبەش لەگەڵ عەرەب و کرستیانەکان بچێتە دیمەشق. ساڵح موسلیم بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند: کۆبوونەوەکانی ئێستا هێشتا لە قۆناغی ڕاوێژکاریدان، هیچ بڕیارێکی کۆنکرێتی نەدراوە، بەڵام ئەنەکەسە لای خۆیەوە هەندێک کەسایەتی ناردووە بۆ شام بۆ وتووێژکردن. تا ئێستاش زۆرینەی کەسایەتییەکانی رۆژئاوای کوردستان هۆشداری دەدەن لەوەی خاويی وتووێژی نێوان لایەنە سیاسیەکانی رۆژئاوا ڕەنگە زیان بە ئامادەیی بەهێزی کورد لە دیمەشق بگەیەنێت.

هاوڵاتی - تەلئەبیب لەرێی وەتسئابەوە پەیوەندی بە بەرپرسانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە هەبووە. - لە چەند ساڵی رابردوودا ئیسرائیل لەرێی وەتسئابەوە پەیوەندی پێوەکردوون.   رۆژنامەی یدیعوت ئاحارنوت بڵاویكردەوە ئیسرائیل لە رێی وەتسئابەوە پەیوەندی بە بەرپرسانی رژێمی ئەسەدەوە هەبووە. رۆژنامەی یدیعوت ئاحارنوت لەزاری ئەفسەرێکی باڵای دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل بڵاوبکردەوە تەلئەبیب لەرێی وەتسئابەوە پەیوەندی بە بەرپرسانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە هەبووە لە نێویاندا عەلی مەحمود عەباس وەزیری پێشووی بەرگری ئەو وڵاتە. ئەو رۆژنامەیە دەشڵێت لە چەند ساڵی رابردوودا ئیسرائیل لەرێی وەتسئابەوە پەیوەندی پێوەکردوون و یەکەیەکیان بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنابوو بەناوی "موسا" لەرێیەوە نامەیان بۆ وەزیری پێشووی بەرگری سووریا ناردوە، ئەوەش دوای بۆردومانی فرۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر مۆڵگەکانی ئێران و حزبوڵڵا لەسووریا.

هاوڵاتی - هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌مینداری گشتی و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجامدرا. - به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ، سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین به‌ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.   سەڵاحەدین بەهادین بۆجاری هەشتەم بە ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان هەڵبژێردرایەوە. لای خۆیەوە هۆشیار عه‌بدوڵا وته‌بێژی كۆنگره‌ی یه‌كگرتو رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌مینداری گشتی و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجامدرا و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ، سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین به‌ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌. وتیشی:  له‌هه‌ڵبژاردنەکە كه‌ ته‌نها كاندیدی ئه‌و پۆسته‌ بوو، 728 به‌ڵێ و 11 نه‌خێر و 25 ده‌نگی سپی هه‌بون.

هاوڵاتی - یەکەم کاروانی هاوکاری ڕەوانەی سووریا کردووە. - لە چوارچێوەی هاوکاری مرۆیی بۆ ئەو وڵاتە.   ئۆکرانیا بڕی 500 تۆن ئارد وەک هاوکاری مرۆیی ڕەوانەی سووریا دەکات. ڤلادمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند: وڵاتەکەی کە بەرهەمهێنەر و هەناردەکاری گەنمە لەسەر ئاستی جیهان، یەکەم کاروانی هاوکاری ڕەوانەی سووریا کردووە. زیلینسکی وتیشی: وڵاتەکەی بڕی 500 تۆن ئاردی رەوانەی سووریا کردووە ئەوەش لە چوارچێوەی هاوکاری مرۆیی بۆ ئەو وڵاتە بە هاوکاری بەرنامەی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان.

هاوڵاتی - داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە ژێر دارەکان، تابلۆکانی رێکلام، تاوەرەکانی پەیوەندی دوور بکەونەوە ودەرگە و پەنجەرەکانیش دابخەن. - داوا لە شۆفێران دەکات بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.   بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی عێراق هۆشدارى لە روودانی گەردەلوول و زریانی بەهێز دەدات.  رۆژی هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی عێراق رێنمایی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی گەردەلوول و زریانی بڵاوکردەوە و داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە ژێر دارەکان، تابلۆکانی رێکلام، تاوەرەکانی پەیوەندی و ئەو باڵەخانانە دوور بکەونەوە، کە مەترسیی رووخانیان هەیە، هەروەها دەرگە و پەنجەرەکانیش دابخەن. بەرگریی شارستانیی عێراق داوا لە شۆفێران دەکات بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.  هەروەها دوا لە هاووڵاتیان دەکات لە کاتی بوونی مەترسی و رووداوی نەخوازراو پەیوەندی بە هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن، کە (115)یە.

هاوڵاتی - هەماهەنگی مەیدانیمان لە گەڵ ئیدارەی پرۆسە سەربازییەکان هەیە. - هۆشداریدا لە مەترسییەکان بۆ سەر شاری کۆبانی. - داوای کرد وتوێژی گشتگیر بکرێت بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری.   مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامادەیی هەسەدەى رایگەیاند بۆ یەکگرتنيان لەگەڵ سوپای سووریا بەو مەرجەی بگەنە رێکەوتنێکی گونجاو. مەزڵوم عەبدی رایگەیاند: هەماهەنگی مەیدانیمان لە گەڵ ئیدارەی پرۆسە سەربازییەکان هەیە و ئامادەیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیشی نیشاندا بۆ یەکگرتن لەگەڵ سوپای سوریا بەو مەرجەی بگەنە رێکەوتنێکی گونجاو. عەبدی هۆشداریدا لە مەترسییەکان بۆ سەر شاری کۆبانی لەگەڵ بەردەوامی کۆکردنەوەی هێز لەلایەن تورکیاوە لەو ناوچانە، ئەوەش سەرباری پێشنیاریەکەیان بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی داماڵراو لەچەک لەو شارە. فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات جارێکی تر داوای کرد وتوێژی گشتگیر بکرێت بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری.

هاوڵاتی  - هەموو سووریا سوود لەم هاوکارییانە دەبینن، بەتایبەت پارێزگاکانی ئیدلب و حەلەب. - بەهۆی شەڕەوە 57٪ی نەخۆشخانە گشتییەکانی سووریا زیانیان پێگەیشتووە و 37٪یشیان داخراون.   یەکێتی ئەورووپا 50 تۆن هاوکاری تەندروستی گەیاندە فڕۆکەخانەیەکی شاری ئیستەنبووڵی تورکیا بۆ ئەوەی بە بارهەڵگر لە رێگەی رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە بگەیێندرێنە سووریا.  لۆرێنزۆ دال مۆنتێ کارمەندی بەشی پلاندانانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: پێداویستی مرۆیی بەسەر ناوەندە تەندروستییەکان و پزیشکانی سووریادا دابەشدەکرێت، ئەمە لەسەر بنەمای مرۆیی دەبێت، هەموو سووریا سوود لەم هاوکارییانە دەبینن، بەتایبەت پارێزگاکانی ئیدلب و حەلەب. وتيشى: رێکخراوی تەندروستی جیهانی هەموو کات هەوڵی لێکۆڵینەوە بۆ پاڵپشتیکردنی سوورییەکان دەدات جا لە هەرکوێ ژیابن پێش رۆژی 8ی کانوونی یەکەم، ئێستا لەکوێ دەژین و بۆ هەر کوێیەکیش بچن. بە گوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەهۆی شەڕەوە 57٪ی نەخۆشخانە گشتییەکانی سووریا زیانیان پێگەیشتووە و 37٪یشیان داخراون.  ئەمە جگە لەوەی 56 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار پێویستە بۆ دابینکردنی پێداویستییە تەندروستییە بەپەلەکان بۆ ئەو وڵاتە.  لە 23 ملیۆن هاوڵاتی سووری 15 ملیۆنیان پێویستیان بە هاوکاری پزیشکییە، ئەمە زۆرترینە لەو کاتەوەی لە ساڵی 2011 شەڕی نێوخۆ لەو وڵاتە دەستیپێکرد.

هاوڵاتی - لە نێوان 8 بۆ 26ـی ئەم مانگه نزیکەی 18 هەزار سوورى بۆ وڵاتەكەی خۆیان گەڕاونەتەوە. - لەوانەی چوونەتەوە، دوو هەزار و 300 کەسیان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە تۆمار کرابوون.   مازن فەرایا وەزیری ناوخۆی ئوردن ڕایگەیاند لەم مانگەدا نزیکەی 18 هەزار هاوڵاتی سووری بۆ وڵاتەكەی خۆیان گەڕاونەتەوە. مازن فەرایا، دەڵێت: لە نێوان 8 بۆ 26ـی ئەم مانگه نزیکەی 18 هەزار سوورى بۆ وڵاتەكەی خۆیان گەڕاونەتەوە.  بەوتەی فەرایا، لەوانەی چوونەتەوە، دوو هەزار و 300 کەسیان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە تۆمار کرابوون. عەمان دەڵێت، لەوکاتەوەی جەنگی ناوخۆی سووریا لە 2011 دەستی پێکرد، ئوردن نزیکەی 1.3 ملیۆن هاووڵاتی سوورى لەخۆگرت، لەو ژمارەیە 650 هەزار خێزان لە رێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە تۆمار کرابوون. له 8ـی کانوونی یەکەم دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لەلایەن دەستەی تەحریری شام و گرووپە هاوپەیمانەکانی رووخێنرا  و توانییان بەبێ بەرپەچدانەوە بچنە نێو دیمەشق و کۆتایی بە حوکمی 53 ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد بهێنن.

هاوڵاتی - بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە سوریا کاریان کردووە و بەرهەمیشی هەبووە. - دەبێت هەموومان نزا بکەین خزمانی ئێمە لە کوردانی رۆژئاوا بە ئاواتی خۆیان بگەن.   سەڵاحەدین بەهادین ڕایگەیاند دەبێت هەموومان نزا بکەین خزمانی ئێمە لە کوردانی رۆژئاوا بە ئاواتی خۆیان بگەن. ئەمرۆ لە شاری هەولێر نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی دەستیپێکرد. لە وتارێکدا سەڵاحەدین بەهادین رایگەیاند: بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە سوریا کاریان کردووە و بەرهەمیشی هەبووە. وتیشی: دەبێت هەموومان نزا بکەین خزمانی ئێمە لە کوردانی رۆژئاوا بە ئاواتی خۆیان بگەن. بڕیاریشە لە کۆنگرەکەدا یەکگرتووی ئیسلامی جارێکی تر ئەمینداری گشتی ئەو حزبە هەڵبژێرنەوە. پێشتریش هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو راگەیاندبوو تاوەکو ئەمڕۆ مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین تاکە بەربژێرە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی ئەمینداری گشتی و هیچ کەسێکی دیکە خۆی بۆ ئەو پۆستە بەربژێر نەکردووە.

هاوڵاتی -زیاتر لە 200 خێمەی خێزانی لە کەمپەکانی ئیدلب و لادێکانی باکوری حەلەب زیانیان بەرکەوتووە. - لافاو و بای بەهێز زیاتر لە هەشت هەزار و 800 چادری خێزانی لەناوبردوە. - لە زستانی ئەمساڵدا بەدەست بارودۆخێکی سەختەوە دەناڵێنن.     ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند، نزیکەی 730 هەزار کەس کە لە ناو خێوەتەکان و لە کەمپەکانی سووریادا دەژین، لە زستانی ئەمساڵدا بەدەست بارودۆخێکی سەختەوە دەناڵێنن. نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتوەکان (OCHA) لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، نزیکەی 730 هەزار کەس کە لە ناو خێوەتەکان و لە کەمپەکانی ئاوارەکانی باکوری ڕۆژئاوای سووریا دەژین، لە زستانی ئەمساڵدا بەدەست بارودۆخێکی سەختەوە دەناڵێنن، لەنێویاندا لافاو گرفتی گەورەی دروستكردوە. ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر لە 200 خێمەی خێزانی لە کەمپەکانی ئیدلب و لادێکانی باکوری حەلەب زیانیان بەرکەوتوە، بەهۆی لافاوێکەوە کە لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕدا دروستبوە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، "لە سەرەتای ئەمساڵەوە، لافاو و بای بەهێز زیاتر لە هەشت هەزار و 800 چادری خێزانی لەناوبردوە، لەنێویاندا نزیکەی دو هەزار چادر کە بەتەواوی لەناوچون، لە 260 کەمپدا". ئەوەشی خستەڕو، لە دوای ڕوخانی دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد لە سووریا، بەهۆی ڕوداو و شەڕەكانی ئەو وڵاتەوە، زیاتر لە 70 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە، لەنێویاندا 10 منداڵ و پێنج ژن هەیە، جگە لە برینداربونی دەیان کەس. نەتەوە یەكگرتوەكان ڕونیكردوەتەوە، پسپۆڕانی مین لە 26ی ئەم مانگەوە 109 کێڵگەی مینی نوێیان لە ئیدلب، حەلەب، حەما و لازقیە دەستنیشانکردوە، تا ئێستا شارەزایان زیاتر لە 850 پارچە تەقەمەنییان لەناوبردوە.