هاوڵاتی - ناوچەی موادامیات ئەلشام دەیان بینای نیشتەجێبوونی تێدایە و سەدان کەسی لە خۆگرتووە. -ناوچەکە یەکێکە لەو ناوچانەی کە تەرخان کرابوون بۆ ئەفسەرە سەربازییەکانی بەشار ئەسەد. - بەڵام ئێستا لەلایەن چەکدارەکانی گروپی ئیسلامی دەستەی تەحریر ئەلشام بە بۆیە لەسەر دەروازەی بیناکان نوسراوە. چەکدارانی سووریا لە دیمەشق خێزانی ئەفسەرانی پێشوو دەردەکەن و خێزانی خۆیان دەبەنە ناو ماڵەکانیان. دەنگی ئەمریکا بڵاویکردەوە ناوچەی موادامیات ئەلشام دەیان بینای نیشتەجێبوونی تێدایە و سەدان کەسی لە خۆگرتووە، ناوچەکە یەکێکە لەو ناوچانەی کە تەرخان کرابوون بۆ ئەفسەرە سەربازییەکانی بەشار ئەسەد. بەڵام ئێستا لەلایەن چەکدارەکانی گروپی ئیسلامی دەستەی تەحریر ئەلشام بە بۆیە لەسەر دەروازەی بیناکان نوسراوە، وەکو ئەوەی کە نیشانە بکرێن بۆ چەکدارەکانی خۆیان ئەوەش دوای دەرکردنی خێزانی ئەو ئەفسەرانە لە ماڵەکانیان.
هاوڵاتی - هيوادارم ساڵى نوێ، بۆ ههمووان ساڵێکی پڕ لە ئاشتی، سەقامگیری، گەشەسەندن و خێر و خۆشى بێت. - ئەم پێشهاتانە پێویستيی بيركردنهوهيهكى باڵا و پتهوكردنى تهبايى و يهكدهنگيى ناوخۆیيمان لێ دهخوازن. - داوا لە هەموو لايهنه سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەم ههمووان پێكهوه كار بكهن بۆ تێپهڕاندنى ناكۆكييهكان. نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان بهبۆنهى هاتنى ساڵی نوێ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستهى تهواوى هاوڵاتيانى ئازيزى کوردستان دەکات. بهبۆنهى هاتنى ساڵی نوێی 2025ی زایینیەوە، نێچیرڤانی بارزانی سەرۆکی هەرێم رایگەیاند: گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستهى تهواوى هاوڵاتيانى ئازيزى کوردستان دەکەم، بەتایبەتی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەکان، هێزەکانی ناوخۆ و هەموو پێکهاتەکانی كوردستان، ههروهها پيرۆزبايى له تهواوى گهلانى عێراق و جيهان دهكهم. هيوادارم ساڵى نوێ، بۆ ههمووان ساڵێکی پڕ لە ئاشتی، سەقامگیری، گەشەسەندن و خێر و خۆشى بێت. ساڵی 2024 گۆڕانکاری و وەرچەرخانی گەورە لە ناوچەکهدا هاتنه ئاراوه كه ئاڵنگاریی ئەمنی و سیاسیيان، کاریگەری لەسەر دۆخى ههموو ناوچەکە دروست كردووه. ئەم پێشهاتانە پێویستيی بيركردنهوهيهكى باڵا و پتهوكردنى تهبايى و يهكدهنگيى ناوخۆیيمان لێ دهخوازن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییانەی هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری دهکەن، ههروهها بۆ سوودوهرگرتن له دهرفهتهكان. لەم ڕوانگهيهوه، داوا لە هەموو لايهنه سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەم ههمووان پێكهوه كار بكهن بۆ تێپهڕاندنى ناكۆكييهكان و بە گیانی بەرپرسیاريهتيی نیشتمانيی هاوبهشەوە، بهرهو داهاتوو ههنگاو بنێن. لهم دۆخ و قۆناغهدا، پێكهوهيى و کاری هاوبەش تەنها ڕێگەیە بۆ بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان و دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانمان، بۆيه جهخت له گرنگيى پهلهكردن له دامهزراندنى كابينهى نوێى حكوومهتى ههرێمى كوردستان دهكهمهوه. هەر بهم بۆنهيهوه پابەنديى ههرێمى كوردستان بۆ کارکردن لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و هاوبەشە ههرێمی و نێودەوڵەتییەکانمان بۆ بهرهنگاربوونهوهى ئاڵنگارییە هاوبەشەکان و دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی بۆ كێشهكان دووپات دهكهمهوه. هاوكاريى نێوانمان دهبێته هۆكارێكى سهقامگيرى و ئاشتی و گەشەسەندن لە عێراق و ناوچەکەدا و يارمهتيى پێكهوهژيانى ئاشتييانهى گهلان و پێكهاتهكانى ناوچهكه دهدات. ههرێمى کوردستان به ویست و ئیرادەی دڵسۆزانهى گەلەکەی له ههموو پێكهاتهكان و هێزه نيشتمانييهكانى، توانای تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و بەردەوامبوونی لە بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوو هەیە. با به هیوا و ئومێدهوه ساڵی نوێ بکەینە دەرفەتێک بۆ کاری جددی و بەدیهێنانی ئاواتەکانی گەلەکەمان. ساڵی نوێ له ههمووان پیرۆز بێت.
هاوڵاتی - بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینییەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم. - جێگەی خۆشحاڵییەكی زۆرە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە مانگی 10ى ڕابردوو بە سەركەوتویی ئەنجام درا. - ناوچەكە چیتر بەرگەی كێشە و توندوتیژی و تیرۆر و توندڕۆیی و ناسەقامگیری ناگرێت. مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی رایگەیاند، پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە زوترین كات پێكبهێندرێت بۆ ئەوەی پلان و بەرنامەكانی بۆ خزمەتكردنی خەڵكی هەرێمی كوردستان جێبەجێبكات. مسعود بارزانی، ئەمڕۆ سێشەممە لە پەیامێكدا بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی ڕایگەیاند، "بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینییەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم، پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم و هیوای خێر و خۆشی بۆ هەمو لایەك دەخوازم". ئاماژەی بەوەشكرد، جێگەی خۆشحاڵییەكی زۆرە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە مانگی 10ى ڕابردو بە سەركەوتویی ئەنجام درا و لەم هەڵبژاردنەدا گەلی كوردستان پەیام و ویستی خۆی بەڕونی گەیاند، هەر لەسەر ئەو بنەمایەش دەبێ وەڵامی دەنگ و داواكاریی خەڵكی كوردستان بدرێتەوە، ئەویش لەڕێگەی پێكهێنانی هەرچی زوتری كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێم پلان و بەرنامەكانی بۆ خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان جێبەجێ بكات. دەشڵێت، "جەختیش لەوە دەكەینەوە پێویستە لە چوارچێوەی دەستور و ڕێككەوتنەكان و لەڕێگەی دیالۆگ و هەماهەنگیی نێوان حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان، كێشەكانی نێوان هەردولا چارەسەر بكرێن و چیتر كۆسپ و تەگەرە بۆ مافەكانی خەڵكی كوردستان دروست نەكرێن". مەسعود بارزانی باسی لەوەشكرد، "لەكاتێكدا بەرەو دەستپێكی ساڵی تازە دەڕۆین كە ناوچەكەمان بە بارودۆخی هەستیاردا تێدەپەڕێت، ڕوداو و گۆڕانكارییەكانی سوریا لەگەڵ ئەوەی كاریگەریی لەسەر بارودۆخی ناوچەكەمان و هاوكێشەكان دادەنێت لەهەمانكاتیشدا دەرفەتێكی تازەیە بۆ گەلانی سوریا كە لە ڕێگەی دیالۆگ و لەیەكتێگەیشتندا بنەمایەكی پتەو بۆ پێكەوەژیان و ئاشتی و سەقامگیریی بنیات بنێن". ئەوەشی خستەڕو، ناوچەكە چیتر بەرگەی كێشە و توندوتیژی و تیرۆر و توندڕۆیی و ناسەقامگیری ناگرێت، بۆیە پێویستە هەموو لایەك پشت بە زمانی دیالۆگ و لەیەكترتێگەیشتن ببەستن و لە نكۆلیكاری و دەمارگیریی نەتەوەیی و ئایینی دور بكەونەوە، دەبێ هەمو لایەك بزانن خۆسەپاندن ئەنجامی نابێت. مەسعود بارزانی ئاماژەی بەوەشكرد، "هیوادارین لەساڵی تازەدا ئاشتی و پێكەوەژیان باڵ بەسەر ناوچەكەماندا بكێشێت، لە خودای گەورە داواكارم گەلەكەمان لە هەمو جۆرە نەخۆشی و نەهامەتی و كارەسات بەدور بێت".
هاوڵاتی - لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەم دراوانە، بەتایبەتی پارەی 100 دۆلارى، سەرلێشێواوییەکی گەورە دروست دەکەن. - هەندێک لەوانەی کە فێڵیان لێ کراوە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو دراوە ساختانە لە ڕووی پێکهاتەو شریتی سێ ڕەهەندیەوە هاوشێوەی ئەسڵیەکەیە. - پارەگۆڕەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بڵاوبوونەوەی دۆلاری ساختە لە دیمەشق، ڕەنگە لەتورکیاوە و بەشێوەیەکى نایاسایی هێنرابێت. بەپێی ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی سووریا، بازرگانان و دانیشتووانی دیمەشق و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن ڕووبەڕووی تەحەدای گەورە بوونەتەوە، چونکە دۆلاری ساختە بە ڕێژەیەکی بەرزو یەکسانبوون لەسەدا ٩٠ بۆ ٩٥ لەگەڵ دۆلاری ئەسڵیدا لەناوبازاردا بڵاوبۆتەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەم دراوانە، بەتایبەتی پارەی 100 دۆلارى، سەرلێشێواوییەکی گەورە دروست دەکەن، چونکە ئەو دۆزەرەوە تەقلیدییانە فریودەدەن کە بەشێوەیەکی بەرفراوان لە سووریا بەکاردەهێنرێن. هەندێک لەوانەی کە فێڵیان لێ کراوە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو دراوە ساختانە لە ڕووی پێکهاتەو شریتی سێ ڕەهەندیەوە هاوشێوەی ئەسڵیەکەیە و جیاوازییەکانى زۆر کەمە و بەئاستەم دەدۆزریتەوە، ئەمەش وایکردووە پارەگۆڕەکان و بازرگانەکان بە وردی پشکنین بۆ دراوەکان بکەن، یان مامەڵەکردن بە بڕێکی کەمەوە بکەن. پارەگۆڕەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بڵاوبوونەوەی دۆلاری ساختە لە دیمەشق، ڕەنگە لەتورکیاوە و بەشێوەیەکى نایاسایی هێنرابێت، کاسبکاران و هاوڵاتیانی دیمەشق دەستیان کردوە بە وێنەگرتنی ئەو دۆلارانەی کە دەیکڕن و ژمارەکانیان لەگەڵ ژمارەی ئەو کەسەی ئاڵوگۆرى پێوەدەکات و خەرجی کردووە، بەمەبەستی ئاماژەدان بە ناوبراو ئەگەر دەرکەوت ئەو دراوەی فرۆشتوویانە ساختەیە.
هاوڵاتی - وەزارەتی داد هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی ئێرانی کە لە هەر شوێنێکی جیهان زیندانی کراون بۆ وڵات. - لەم دواییانەدا بە هاوکاری وەزارەتی دەرەوە پەیوەندییان لەگەڵ قەتەر کردو توانیویانە 10 زیندانی ئێرانی ئازاد بکەن. - لەم دواییانەدا دانوستانمان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق و مالیزیا ئەنجامدا. تاران دانوستانەکانی لەگەڵ بەغدا بۆ گواستنەوەی وەجبەیەکی نوێی زیندانیانی ئێرانی لە عێراق بۆ ئێران ڕاگەیاند کە ژمارەیان ١٣٠ کەسە، بەبێ ئەوەی تۆمەتەکانیان ئاشکرا بکات. عەسکەر جەلالیان، جێگری وەزیری داد بۆ مافی مرۆڤ و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانى ئێران، ڕایگەیاندووە، “وەزارەتی داد هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی ئێرانی کە لە هەر شوێنێکی جیهان زیندانی کراون بۆ وڵات لە ڕێگەی دانوستانی پێویستەوە”. جەلالیان ئەوەى خستەروو لەم دواییانەدا بە هاوکاری وەزارەتی دەرەوە پەیوەندییان لەگەڵ قەتەر کردو توانیویانە 10 زیندانی ئێرانی ئازاد بکەن کە زیاتر لە 20 ساڵ لە زیندانەکانی قەتەردا بوون. ناوبراو درێژەی بە قسەکانیداو وتی "لەم دواییانەدا دانوستانمان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق و مالیزیا ئەنجامدا، ڕەزامەندی ئەوانمان وەرگرت بۆ گواستنەوەی 130 زیندانی ئێرانی لە عێراق و 85 کەسی دیکە لە مالیزیا بۆ ئێران، ئەمەش بەم زووانە جێبەجێ دەکرێت”. ڕۆژی 9ی کانونی یەکەم، خوسرەو حەکیمی ڕاوێژکاری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران ئاشکرای کرد کە 499 هاووڵاتی ئێرانی لە عێراق زیندانی کراون، ئەوەشى رونکردەوە کە 125 هاووڵاتی عێراقی لە ئێران زیندانی کراون. لە مانگی شوباتی ٢٠١٩دا ڕێککەوتننامەی هاوکاریی دادوەری لە نێوان دەسەڵاتی دادوەری لە هەردوو وڵات واژۆ کرا. جێگای سەرنجە عێراق ساڵانە دەیان بەندکراوی ئێرانی بە تۆمەتی جۆراوجۆر زیندانی دەکات، دیارترینیان قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان، بەزاندنی سنوورەکان بەبێ بەڵگەی فەرمی، یان بەسەرچوونى ئیقامەیان.
هاوڵاتی - لیژنەی فتوای میسر ئەو مشتومڕەی یەکلایی کردەوە کە لە نێوان هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دروستببوو سەبارەت بە پیرۆزباییکردن بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ. - نوێبوونەوەی رۆژەکان نیعمەتی خوای گەورەیە. لیژنەی فتوای میسر ئەو مشتومڕەی یەکلایی کردەوە کە لە نێوان هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دروستببوو سەبارەت بە پیرۆزباییکردن بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ، لەوبارەیەوە لیژنەی فتوای میسر دەڵێت: نوێبوونەوەی رۆژەکان نیعمەتی خوای گەورەیە و دەبێت سوپاسگوزاربین. بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی فتوای میسر پشتی بە ئایەتێکی قورئانی پیرۆز بەستووە کە خوای گەورە دەفەرمێت ﴿وَذَكِّرْهُمْ بِأَيَّامِ اللهِ﴾ (إبراهيم: 5)"، بەو واتایەی نوێبوونەوەی رۆژەکان بۆ خەڵکی نیعمەتی خوای گەورەیە و دەبێت سوپاسگوزاربن.

هاوڵاتی - ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت. - سبهی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی هەندێ پەڵە هەور بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان. بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان پێشبینیكرد ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان و سبهی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی هەندێ پەڵە هەور بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان. كهشناسی بڵاویكردەوە ئهمڕۆ سێشهممه ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. ئاماژهی بهوهشكرد، سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی هەندێ پەڵە هەور بەتایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ، خێراى با لەسەرخۆ- مامناوەند لەنێوان (10 - 20) كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر : 15 پلەى سیلیزى سلێمانی : 13 پلەى سیلیزى دهۆک : 14 پلەى سیلیزى کەرکوک : 17 پلەى سیلیزى هەڵەبجە : 15 پلەى سیلیزى زاخۆ : 15 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران : 4 پلەى سیلیزى سۆران : 12 پلەى سیلیزى گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى
هاوڵاتی - هێزەکانیان ژن و مێردێکیان دەستگیرکردووە کە خێزانێکی ٨ کەسییان لە مەدینە سەدر کوشتووە. - پاڵنەری ئەو تاوانەش دزیکردن بووە لەو خێزانە. پۆلیسی بەغدا رایگەیاند ژن و مێردێک بە تۆمەتی کوشتنی ٨ کەس دەستگیرکران کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن. پۆلیسی بەری رەسافەی شاری بەغدا ئەمرۆ سێشەممە، رایگەیاند: هێزەکانیان ژن و مێردێکیان دەستگیرکردووە کە خێزانێکی ٨ کەسییان لە مەدینە سەدر کوشتووە. لە بەیاننامەیەکدا پۆلیسی بەغدا دەڵێت: لە دوای ٤٥ خولەک لە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، هێزەکانیان تۆمەتبارانیان دەستگیرکرووە و پاڵنەری ئەو تاوانەش دزیکردن بووە لەو خێزانە.

هاوڵاتی - هێزەکانی هەسەدە بەچەکی قورس چەندین ناوچەیان لە باشوری رۆژهەڵاتی منبج تۆپبارانکرد. - هێزەکانی سوریای دیموکرات دزەیانکردووەتە گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی شاری منبج. - شەڕ و ڕوبەڕونەوەی توند رویدا. روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ هێزەکانی هەسەدە بەچەکی قورس چەندین ناوچەیان لە باشوری رۆژهەڵاتی منبج تۆپبارانکرد، دواتر شەڕ و پێکدادانی توند لەنێوان هەسەدە و چەکدارە توندڕەوەکانی سەر بە تورکیا رویدا. دەشڵێت: هێزەکانی سوریای دیموکرات دزەیانکردووەتە گەڕەکەکانی رۆژهەڵاتی شاری منبج، لەوێش شەڕ و ڕوبەڕونەوەی توند رویدا، تائێستاش زیانەکان ئەو پێکدادانە نەزانراون. هاوکات، لەمیحوەری بەنداوی تشرین هێزەکانی هەسەدە هێرشێکی چەکدارە توندڕەوکانیان بۆ سەر گوندی سەعیدین تێکشکاند.

هاوڵاتی - ئەو سەربازە ئەمریکییە ناوی ئێریک ریچارد هارت بووە، تەمەنی 34 ساڵ بووە. - گیانی لەدەستداوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنەکەی بەردەوامە. پاسەوانی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند، سەربازێکی ئەمریکی لە عێراق گیانی لەدەستداوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی دەکەن. ئەو سەربازە ئەمریکییە ناوی ئێریک ریچارد هارت بووە، تەمەنی 34 ساڵ بووە، خەڵکی ئیندیاناپۆلیسی ویلایەتی ئیندیانا بووە و سەر بە یەکەی سەرەکی و بنکەی یەکەی 38ـی پیادەی پاسەوانی ئیندیانا بوو لە عێراق. پاسەوانی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند، هارت لە رووداوێکدا کە پەیوەندیی بە جەنگەوە نەبووە، گیانی لەدەستداوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری مردنەکەی بەردەوامە. ئەمریکا 2،500 سەربازی لە عێراق هەیە بۆ یارمەتیدانی سوپای عێراق لە چالاکییەکانی دژی داعش و راهێنان. بەگوێرەی دوایین داتای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، لە ساڵی 2003ـوە تاوەکو ئێستا 4،419 سەربازی ئەمریکی لە عێراق گیانیان لەدەستداوە، لەوانە 3،482 لە شەڕدا کوژراون و 937ـیان لە دەرەوەی شەڕ، هەروەها 31،993 سەرباز لە عێراق بریندار بوون.

هاوڵاتی - عەبدوڵا ئۆجالان داوای کرد، لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتە سیاسیەکان کۆببینەوە. - داویشیکرد هەمولایەک پشتیوانی لەم قۆناغە بکەن. - جارێکی تر لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان کۆدەبینەوە. پەروین بوڵدان، ئەندامی پەرلەمانی توركیا و ئەندامێکی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمڕالی رایگەیاند، عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەكەكە داوای لێکردن لەماوەیەکی کورتدا دیدارەکانمان لەبارەی پڕۆسەی ئاشتیەوە ئەنجام بدەین. پەروین بوڵدان، لەمیانەی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند، کۆبونەوەکەیان لەگەڵ ئۆجالان سێ کاتژمێری خایاندووە و کۆبونەوەکە لە كاتژمێر 10:00ی بەیانی دەستیپێکرد و لە 1:00ی دوای نیوەڕۆ کۆتایيهات، ئۆجەلان پێشتر زانیاری لەسەر کۆبونەوەکە هەبوو، ڕاستەوخۆ کۆبونەوە دەستیپێکرد و هەڵسەنگاندنی گشتی کرد. پەروین بوڵدان باسی لەوەشكرد، "عەبدوڵا ئۆجالان داوای کرد، لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتە سیاسیەکان کۆببینەوە و داویشیکرد هەمولایەک پشتیوانی لەم قۆناغە بکەن، بە من و سری سورەیا ئۆندەر وت، کە ئێوە دەتوانن ئەحمەد تورک لەگەڵ خۆتان ببەن و هەر سێکەتان لەماوەیەکی کورتدا دیدارەکانتان ئەنجام بدەن". ئەوەشی خستەڕو، "ئۆجالان دوایكرد لەگەڵ سەركردەی هەمو پارتە سیاسیەكان كۆببینەوە، لەنێویاندا لەگەڵ پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیست (مەهەپە) و بۆچونی من لەسەر ئەم قۆناغە و چاوەڕوانییەکانم بگەیەنن بە ئەوان". وتيشى: جارێکی تر لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان کۆدەبینەوە و وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە کە ئایا هیچ گەرەنتییەکتان پێدراوە بۆ کۆبونەوەی دوەم؟ وتی، بەڵێ.