دژى بۆردومانه‌که‌ى تورکیا دانیشتوانى که‌مپى مه‌خمور خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
خه‌ڵکى کامپى په‌نابه‌رانى شه‌هید ڕۆسته‌م جودی، له دژى هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک و بۆردومانى ئه‌مڕۆى فڕۆکه‌ى بێ فڕۆکه‌وانى ئه‌و ده‌وڵه‌ته بۆ سه‌ر که‌مپه‌که ڕژانه سه‌رشه‌قام.
دوا به‌دواى بۆردومانى فرۆکه‌ى بێفرۆکه‌وانى تورکیا بۆ سه‌ر که‌مپى مه‌خمور، خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م بیناى ماڵباتى شه‌هیدان کۆبوونه‌وه و له‌وێوه به‌ره‌و خاڵى پشکنینى سوپاى عێراق له قه‌زاى مه‌خمور به‌ڕێپێوان ڕۆیشتن و دروشمى “بژى به‌رخۆدانى مه‌خمور” یان ده‌وته‌وه و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌کرد که ئه‌وان زوڵم و زۆرداریى ده‌وڵه‌تى تورکیایان قبوڵ نییه و ئاواره بوون، بۆ ئه‌وه‌ى تا سه‌رکه‌وتن خۆیان ڕابگرن و هه‌نگاو بۆ دواوه نه‌نێن.
حاجى کاچان، هاوسه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى گه‌لى مه‌خمور، رایگه‌یاند:"له ماوه‌ى 27 ساڵى مافى په‌نابه‌ریدا ده‌وڵه‌تى تورک و هاوکاره‌کانیان په‌ده‌که و به پشتیوانى هێزه‌کانى ناتۆ، ده‌یان جار هێرشیان کرده سه‌ر ئازادیخوازانمان به‌هۆى سیاسه‌تى قڕکردن و ئینکارکردنى ده‌وڵه‌تى تورکه‌وه، ناچاربووین خاکى باووباپیرانمان به‌جێ بهێڵین هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا، وه‌ک دایکان و باوکانى شه‌هیدان و شوێنکه‌وتوانى ڕێبه‌ر ئاپۆ، هیچ کاتێک هه‌نگاوێک مان بۆ دواوه نه‌ناوه و هه‌رگیز هه‌نگاو بۆ دواوه نابه‌ین هه‌تا دوژمن تێکنه‌شکێنین".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" به‌رخۆدانى ئێمه تا سه‌رکه‌وتن به‌رده‌وام ده‌بێت سه‌ره‌ڕاى هه‌موو هێرشه‌کان، هه‌ڵوێستى گه‌له‌که‌مان لێره ئه‌وه پیشان ده‌دات که له دژى داگیرکاریى و هێرشه‌کان درێژه به تێکۆشانیان بده‌ن".
دواتر وه‌فدێک به ناوى خه‌ڵکى که‌مپه‌که له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ربازییه‌کانى عێراق کۆبوونه‌وه و داوایان له به‌رپرسانى سوپاى عێراق کرد، که له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک‌دا بوه‌سته‌نه‌وه و بێ هه‌ڵوێست نه‌بن.
