شیروان میرزا: به‌ده‌نگدانى حکومه‌ته‌که‌ى کازمى مانگانه‌ 200 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌کرێت

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه‌ که‌ حکومه‌ته‌که‌ى کازمى به‌ کۆى ده‌نگ بڕیاریانداوه‌ مانگانه‌ 200 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ره‌وانه‌ بکه‌ن.

شیروان میرزا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لیژنه‌ى دارایى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ کۆبونه‌وه‌ى حکومه‌تى عێراقدا به‌کۆى ده‌نگ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تى مسته‌فا کازمى بریاریانداوه‌ مانگانه‌ برى 200 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ره‌وانه‌ بکرێت".

ناوبراو وتیشى:" بریاره‌که‌ به‌و شێوه‌یه‌یه‌ که‌ له‌م مانگانه‌وه‌ ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌کرێت".

هاوکات په‌رله‌مانتاره‌که‌ى یه‌کێتى له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه‌ که‌ ناردنى 200 ملیار دینارى مانگانه‌ لێبرینى موچه‌ کۆتایى پێده‌هێنێت، وتیشى:" حکومه‌تى هه‌رێم که‌ له‌سه‌دا 21ى موچه‌ ده‌برێت که‌متر له‌ 200 ملیار دینارى پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ى لێبرین نه‌مێنێت، بۆیه‌ هیچ بیانوویه‌ک نامێنێ بۆ حکومه‌ت لێبرینى موچه‌ بمێنێت".


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار