مه‌سرور بارزانى: له‌گه‌ڵ کازمى رێککه‌وتووین به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم له‌مانگى یه‌کى ئه‌مساڵه‌وه بگێرێته‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئه‌نجامدا و سوپاسى حکومه‌ته‌که‌ى کرد که "ره‌زامه‌ندى نیشانداوه له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى رێککه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا وئاشکراشیکرد که رێککه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى حکومه‌تى عێراق به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم له‌مانگى یه‌کى ئه‌مساڵه‌وه بگێڕێته‌وه".
له‌پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر، مه‌سرور بارزانى نوسیویه‌تی:" ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى گفتوگۆمان ده‌رباره‌ى پابه‌ندبونى هاوبه‌ش کرد له‌پێناوى ده‌سته‌به‌رکردنى دڵنیایى زیاتر له‌په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێم و به‌غدا."
هه‌روه‌ها بارزانى نوسیویشیه‌تی:" خۆشحاڵم به راگه‌یاندنى ئه‌وه‌ى که گه‌یشتوینه‌ته ڕێکه‌وتنێک بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مه‌ش له مانگى یه‌کى ئه‌مساڵه‌وه حیساب ده‌کرێت به (أپر رجعی)."
مه‌سرور بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردوه:" سوپاسى سه‌رۆک وه‌زیرانم کرد بۆ رۆڵى به‌رچاوى له‌سه‌رکردایه‌تیکردنى عێراق و هه‌روه‌ها سوپاسى حکومه‌تى فیدراڵیم کرد بۆ پشتیوانیکردنى ڕێککه‌وتنه‌که.
هاوکات ئه‌وه‌شى به وه‌رچه‌رخانێکى گرنگ و به یه‌که‌وه به سه‌ر به‌ربه‌ستێکى سه‌ختدا زاڵبوبوون وه‌سف کردووه.

