قوباد تاڵه‌بانى: به‌توندى ڕوبه‌ڕوى توندوتیژى دژى ژنان ده‌وه‌ستمه‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستگیرکردنى بکوژى ژنێک ده‌ستخۆشى له پۆلیسى سلێمانى ده‌کات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌توندى ڕوبه‌ڕوى توندوتیژى دژى ژنان ده‌وه‌ستمه‌وه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ى حوزه‌یرانى 2021، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک نوسیویه‌تی: "هه‌وڵه‌کانى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى و چاوکراوه‌ییان به‌رز ده‌نرخێنم و ده‌ستخۆشییان لێ ده‌که‌م بۆ ئاشکراکردن و ده‌ستگیرکردنى ئه‌و تۆمه‌تباره‌ى که تاوانێکى دڕندانه‌ى به‌رامبه‌ر ژنێک ئه‌نجامدابو له‌گۆڕستانى سه‌یوان له‌شارى سلێمانی".
هه‌روه‌ها قوباد تاڵه‌بانى راشیگه‌یاند:"ئه‌مه به ده‌رفه‌ت ده‌زانم بۆ ئه‌وه‌ى دوپاتیبکه‌مه‌وه که به‌توندى ڕوبه‌ڕوى توندوتیژى دژى ژنان ده‌وه‌ستمه‌وه، وه‌ک چۆن پێشتریش له‌چه‌ندین بۆنه‌دا باسمکردوه، هه‌مو هه‌وڵێکمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ێ بۆ ده‌ستگیرکردنى بکوژانى ژنان و روبه‌ڕوکردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یاسا".
پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، بنکه‌ى پۆلیسى سه‌یوان به‌ھاوکارى به‌شى پۆلیسى فریاکه‌وتن ئه‌و تۆمه‌تباره‌یان ده‌ستگیرکرد که چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر ژنێکى له‌گۆڕستانى سه‌یوان خنکاندبوو دواتر ته‌رمه‌که‌ى به‌جێھێشتبوو.

