چوار په‌رله‌مانتار: ده‌بێت هه‌رێم قه‌ره‌بووى موچه براوه‌کانى مانگه‌کانى رابردوو بداته‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
چوار ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نن، له‌گه‌ڵ ناردنى پاره له‌لایه‌ن حکومه‌تى فیدڕاڵیه‌وه، پێویسته کۆتایى به لێبڕینى موچه بهێندرێت و قه‌ره‌بووى موچه بڕاوه‌کانى مانگه‌کانى رابردوو بکرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ى حوزه‌یرانى 2021، هه‌ریه‌ک له (سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین، غالب محه‌مه‌د عه‌لی، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، رێبوار که‌ریم مه‌حمود) ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێن:" ناردنى پاره‌ى به‌غدا ده‌سکه‌وت نییه، راستکردنه‌وه‌ى چه‌وتییه‌کانى سیاسه‌تى هه‌ڵه‌ى نه‌وته، چاره‌سه‌رى کۆتاییش گێڕانه‌وه‌ى نه‌وته بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتى شه‌رعى و میلله‌ت و ده‌رهێنانى له‌ژێرده‌ستى حوکمڕانى شکستخواردوو".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێن:"سه‌ره‌ڕاى تێبینى و سه‌رنجه‌کانمان به‌ڵام له سۆنگه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى مافى دارایى فه‌رمانبه‌ران به‌رگریمان له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021 کرد، ئێستاش پشتیوانى جێبه‌جێکردنى ته‌واوى به‌نده‌کانى یاساکه ده‌که‌ین به راده‌سکردنى داتاى فه‌رمانبه‌ران و داتاى تایبه‌ت به داهاتى خاڵه سنورى و باج و گومرک و به‌ده‌ستهێنانى شه‌فافیه‌تى زیاتر".
هاوکات، ئاماژه‌یان به‌وه‌شکردووه ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم ئه‌مه بکاته هه‌نگاوێک بۆ زیاترکردنى هه‌ماهه‌نگى ئیدارى و دارایى له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ کۆتایى هێنان به‌و زوڵمه‌ى له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران هه‌یه.
ئه‌و چوار په‌رله‌مانتاره ئاشکراشیانکردوه، "پێویسته چیتر کۆتایى به زوڵمى لێبرینى موچه بهێنرێت و قه‌ره‌بوى موچه بڕاوه‌کانى مانگه‌کانى رابردوش بکرێته‌وه به‌بێ هیچ بیانوییه‌ک و فێڵکردنێک، چونکه ئیتر چاومان له‌سه‌ر ته‌واوى داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى ده‌بێت و چیتر شاردنه‌وه‌ى داهات لێپرسینه‌وه‌ى به‌دوادێت".
