جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم هه‌وڵه‌کانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به‌رز ده‌نرخێنێت
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا له‌گه‌ڵ تیمێکى سه‌ربازى فه‌ره‌نسییه‌کان کۆبوویه‌وه و تێیدا هه‌وڵ و ماندووبونى تیمه‌که‌ى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به‌رز نرخاند.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢١/٦/١٦ به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له سلێمانى پێشوازى له به‌ڕێز کۆلۆنێڵ ئه‌شیل کۆمانده‌رى هێزه فه‌ره‌نسییه‌کان له هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش له عێراق و سووریا و شاندێکى یاوه‌رى کرد.
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆک، هه‌وڵ و ماندووبوونى تیمى سه‌ربازیى فه‌ره‌نسى له هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش له عێراق به‌رز نرخاند که هه‌میشه پاڵپشت بوونه بۆ نه‌مان و دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسییانه‌ى تیرۆرستانى داعش له ناوچه‌که‌دا دروستى ده‌که‌ن.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى بۆ سه‌ر بنکه و تونێله شاراوه‌کانى داعش به گورزێکى کوشنده وه‌سف کرد که هێزه تایبه‌ته‌کانى لیواى کۆماندۆى سه‌ر به فه‌رمانده‌ییى هێزه‌کانى حه‌فتا و دژه‌تیرۆرى عێراق به پاڵپشتیى هێزه فه‌ره‌نسى و ئیتالییه‌کان تیایدا به‌شدار بوون و کاریگه‌ریى ئه‌رێنى له‌سه‌ر لاوازبوونى داعش له ناوچه‌که‌دا هه‌بوو.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه‌کانى عێراق و پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر بنکه و حه‌شارگه شاراوه‌کانى تیرۆریستانى داعش کرده‌وه، هه‌روه‌ها داڕشتنى پلانى داهاتوویان بۆ بنه‌بڕکردنى یه‌کجاره‌کیى داعش تاوتوێ کرد به‌تایبه‌ت له ناوچه‌کانى مادده‌ى ١٤٠ى ده‌ستوورى عێراقى که بۆشاییه ئه‌منییه‌کانیان کردۆته هه‌لێک بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ى شانه نووستووه‌کانیان و په‌لامارى تیرۆریستى بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گاکانى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق.
