لە هەولێر ئاگر لە کەمپێکى ئاوارەکانى عەفرین کەوتەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

ئاگر لە کامپێکى ئاوارەکانى ڕۆژئاواى کوردستان کەوتەوە، کە هاوڵاتیانى عەفرینى تێدادەژی.

بەڕێوەبەرایەتىی بەرگریى شارستانى هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا لە شارەدێی دارەتوو، ئاگر لە کامپێکى ئاوارەکانى ڕۆژئاواى کوردستان کەوتەوە، کە هاوڵاتیانى عەفرینى تێدایە و بەهۆیەوە هەشت خێمەى دانیشتوانەکەى سووتاون.  

لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەى هۆکارى ئاگرکەوتنەوەکە زانیارییان بڵاونەکردۆتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەم ماوەیەدا ئاگر لە کامپى شاریاى تایبەت بە ئاوارەئیزدییەکان لە شارى دهۆک کەوتەوە و بەهۆیەوە 300 خێمەى دانیشتوانەکەى سووتا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار