ئارێز عه‌بدوڵا: په‌كه‌كه ته‌نیا بیانوه بۆ توركیا
"توركیا ڕاست ده‌كات با له ده‌شتى نه‌ینه‌وا، سوریا رۆژئاوا ئازربایجان و چه‌ندان شوێنى تر بكشێته‌وه خۆ په‌كه‌كه‌ى لێ نیه"
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ڕایده‌گه‌یه‌نێت په‌كه‌كه ته‌نیا بیانوه بۆ توركیا‌و ئه‌گه‌ر توركیا ڕاست ده‌كات با له ده‌شتى نه‌ینه‌وا، سوریا رۆژئاوا ئازربایجان و چه‌ندان شوێنى تر بكشێته‌وه خۆ په‌كه‌كه‌ى لێ نیه.
ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند، پاساوی هێڕش و داگیرکردنی هەرێمی کوردستان لە لایەن تورکیاوە هەبوونی پەکەکەیە ده‌ڵێت: راستە پەکەکە هەروەکو چۆن لە بۆتان، هەکاری و دیاربەکر ھەیە. بێ مۆڵەتی حکومەتی هەرێم لە بادینان و قەندیلش هەیە، بەڵام ئیمە دەزانین پەکەکە تەنیا بیانووە دەنا تورکیا ئەو کارەی هەر دەکرد.
ئارێز عه‌بدولا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئەگەر تورکیا دەیەوێ بڕوا بە گەلی کوردستان و عێڕاقیش بێنێ کە هێڕش و داگیرکاریەکانی تەنیا دژی پەکەکەن، پێویستە بەزووترین کات لە دەشتی نەینەوا، سوریا، رۆژئاوا، ئازربایجان، قوبرس، لیبیا و سۆمال وبکشێتەوە و لە جیاتی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی لۆزان هەوڵی بوژانەوە و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێڤەر بدات، دەنا پڕووپاگەندەکانی مایە پووچ و باوەڕنەکردەن.
له‌ئێستادا توركیا له‌هه‌وڵى فراوانكردنى بنكه سه‌ربازیه‌كانى و داگیركارى به‌رفراواندایه له باشورى كوردستان و حكومه‌ته‌كانى هه‌رێم و عێراق له‌وڕوه‌وه بێده‌نگى هه‌ڵبژاردوه.
