هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش: لەمانگێکدا 23 ئۆپەراسیۆنمان ئەنجامداوە

5 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەڵێت، لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە 23 ئۆپەراسیۆنیان دژی داعش ئەنجامداوە و هەوڵی 25 چەکداریان پووچەڵکردووەتەوە کە بە نیازبوون "کردەوەی تیرۆریستی" دژی هاوڵاتیانی عێراق و سوریا ئەنجامبدەن.

کۆلۆنێل واین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە سێ تویتدا بە زمانەکانی ئینگلیزی، کوردی و عەرەبی بڵاویکردوونەتەوە کە ئەو ئۆپەراسیۆنانە بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانە عێراقی و سوورییەکانیان ئەنجامداون.

لە تویتێکی دیکەدا، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی باس لەوە دەکات، هەسەدە بە پاڵپشتی بە زانیارییە هەواڵگرییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی توانیویەتی پێنج ئەندامی شانەیەکی داعش دەستگیربکات، دەست بەسەر بڕێکی زۆری چەک و تەقەمەنیدا بگرێت، کارگەیەکی دروستکردنی تەقەمەنی لە ناوچەی بوسەیڕەی پارێزگای دێرەزوور دۆزیوەتەوە.

مارۆتۆ دەڵێت، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پابەندە بە کارکردن لەگەڵ هەسەدە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاساییش و سەقامگیری "باکووری رۆژهەڵاتی" سووریا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار