ورده‌کاریى هه‌وڵى تیرۆرکردنى کازمى به‌ ڤیدیۆ ئاشکرا ده‌کرێت

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتى
قاسم ئه‌عره‌جى راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق ئه‌مشه‌و کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجام ده‌دات و تیایدا زانیارى ورد له‌باره‌ى هێرشه‌که‌ى سه‌ر ماڵى مسته‌فا کازمى ئاشکرا ده‌کات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ى تشرینى دووه‌مى 2021، راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق رایگه‌یاند که‌ به‌ڵگه‌ى ڤیدیۆیى له‌باره‌ى هێرشه‌که‌وه‌ ده‌خاته‌روو که‌ تیایدا ساتى فڕینى فڕۆکه‌ درۆنه‌کان و بۆردومانکردنى ماڵى کازمى پیشان ده‌دات.
هه‌روه‌ها له‌ ڤیدیۆکه‌دا ئه‌وه‌ش پیشان ده‌درێت که‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کان چۆن به‌رگرى ده‌که‌ن و ته‌قه‌ له‌ فڕۆکه‌ درۆنه‌کان ده‌که‌ن.

پێشتر له‌په‌یامێکى ڤیدیۆیدا قه‌یس خه‌زعه‌لى ڕایگه‌یاندبوو که‌ هه‌وڵدان بۆ تۆمه‌تبارکردنى میلیشیاکانى به‌رگرى له‌ هه‌وڵى تیرۆرکردنى کازمى یاریکردنه‌ به‌ ئاگر و بردنى عێراقه‌ به‌ره‌و قه‌یرانێکى گه‌وره‌.

له‌دواى هێرشه‌که‌ى سه‌ر ماڵى سه‌رۆک وه‌زیران، مسته‌فا کازمى لیژنه‌یه‌کى لێکۆڵینه‌وه‌ى باڵاى پێکهێناو رایگه‌یاند، له‌ ئاینده‌یه‌کى نزیکدا ناوى ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ ئاشکرا ده‌کات که‌ ئه‌نجامده‌رى ئه‌و هێرشه‌ بوون.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار