زیاتر لە 100 شەڕڤانى پەكەكە لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆ قەندیل

2 كاتژمێر لەمەوپێش



ماڵپەرى ئەلمۆنیتۆر  ڕاپۆرتێکی بڵاوکردوەتەوەوتیایدا ئەوەى خستوەتەڕوو ماوەى دوو هەفتەیە پڕۆسەی گواستنەوەی ئەو شەڕڤانانەی کەخەڵکی سووریا نین و لەڕۆژئاواى کوردستانن و نزیکن لەپارتى کرێکارانى (پ.ەک.ەکە)  لە باکووری سووریاوە بۆ ناوچەى قەندیل دەستیپێکردووە.

بەپێى ڕاپۆرتەکە ئەم هەنگاوە وەک بەشێکە لە ڕێککەوتنێکی نوێ نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتیی سووریا، تا ئێستا بە لایەنی کەمەوە 100 شەڕڤان لە سووریاوە چوونەتە هەرێمی کوردستان و چوونەتەوە بارەگای سەرەکییان لە چیای قەندیل کراون.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئیبراهیم کالن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا(میت) خۆشحاڵیی خۆیان بەم هەنگاوە دەربڕیوە، ئەمەش بووەتە هۆی نەرمبوونی هەڵوێستی ئەنقەرە بەرامبەر هەسەدە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار