پارێزه‌رێك سكاڵا له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح و مستەفا كازمی تۆمار دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پارێزەرێکی عیراقی بە ناوی ئەحمەد شەهید مەرهون، سکاڵای لە دژی بەرهەم ساڵح، سەرکۆمار و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق تۆمار کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 1ی ئازاری 2022، پارێزەرێکی عیراقی بە ناوی ئەحمەد شەهید مەرهون، سکاڵای لە دژی بەرهەم ساڵح، سەرکۆمار و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق تۆمار کرد.

ئه‌و پارێزه‌ره‌ بەهۆی دەرکردنی مەرسومێکی کۆماری و لێبووردنی تایبەت لە بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان، لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەڕادە لە بەغدا، سکاڵای یاسایی لە دژی بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی تۆمار کردووە.

پارێزه‌ره‌كه‌ به‌رهه‌م ساڵح، سەرکۆمار و مسته‌فا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراقی بە "پێشێلکردنی یاسا، خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، قۆستنەوەی دەسەڵات"، تۆمەتبار کردووە.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بەرهەم ساڵح، سەرکۆماری عیراق لە مەرسومێکدا و بە بڕیاری لێبوردنی تایبەت، جەواد لوئەی جەواد، بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانی ئازاد کرد.

جەواد لوئەی جەواد، کوڕی پارێزگاری پێشووی نەجەفە و بەهۆی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، بە زیندانیکردنی هەتا هەتایی سزا درابوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار