ڕوسیا هاوڵاتییانی کیێڤ ئاگادار دەکاتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا هاوڵاتییانی کیێڤ ئاگادار دەکاتەوە کە لە باڵەخانە ئەمنییەکان دوور بکەونەوە، ئاگادارییەکەی بۆ ئەو هاوڵاتییانە لە نزیک ئەو ناوچانە دەژین باڵەخانەی ئەمنیی لێیە. 

بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانەوە لە نزیک کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا، سوپای ڕوسیا دەیەوێ ژێرخانی خزمەتگوزاریی کیێڤ بەئامانج بگرێت و لە ئێستادا نیازی هێرشکردنە سەر باڵەخانە ئەمنییەکانی هەیە. 

ئیگۆر کۆناشێنکۆ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند، داوا لە هاولاتییانی کیێڤ دەکەین نزیک باڵەخانە ئەمنییەکان بەجێبهێڵن، چونکە سوپای ڕوسیا هێرش دەکاتە سەر نزیک باڵەخانە ئەمنییەکان. 

بەوتەی ئەمریکا، ڕوسیا بەتەواوی نزیک بووەتەوە لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا و لە ئێستاشدا دەیەوێت بە توندیی هێرش بکاتە سەر ژێرخانی خزمەتگوزاریی پایتەختەکە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار