ئەردۆغان: پێویستە هەموولایەک ڕێز لە یەکڕیزیی و یەک پارچەیی خاکی ئۆکرانیا بگرن

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند:" پێویستە هەموولایەک ڕێز لە یەکڕیزیی و یەک پارچەیی خاکی ئۆکرانیا بگرن". 

ئەمڕۆ سێشەممە 1ی ئازاری 2022 سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، پێویستە هەموولایەک ڕێز لە یەکڕیزیی و یەک پارچەیی خاکی ئۆکرانیا بگرن، هەروەها وتیشی دژی داگیرکاریی ڕوسیان لە ئۆکرانیا. 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە 1ی ئازاری 2022 پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی سەرۆکایەتیی تورکیا، وتارێکی پێشکەش کرد و لە وتارەکەیدا جەختی لەسەر یەکڕیزی ئۆکرانیا کردەوە و وتی، "ئەوەی ڕووسیا دەیکات قبوڵکراو نییە". 

هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند، "بەڵێننامەی مۆنترۆ ڕێگەی پێداوین کە هاتوچۆی کەشتییەکان ڕابگرین، ئێمە ئەو بەڵێننامەیە بەشێوەیەک بەکاردەهێنین، ڕێگر بێتر لە قەیرانەکان". 

وتەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا پاش زیادبوونی هێرشەکانی ڕوسیایە بۆ سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا و ئەمڕۆ سێشەممەش، ئۆکرانیا پێ دەنێتە شەشەم ڕۆژی بەرگریی کردن لە هێرشەکانی ڕوسیا بۆ سەر وڵاتەکە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار