سەرۆکی ئۆکرانیا داوایەك ئاراستەی بایدن دەكات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی ئۆکرانیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدا و داوای لێکردووە کە "بە زوویی دەستدرێژیی روسیا" بوەستێنن.
رۆژی سێشەممە 01-03-2022 ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامداوە و لە پەیوەندییەکەدا بە بایدنی وتووە، گرنگە "دەستدرێژیی" روسیا بۆسەر وڵاتەکەی بە زوویی بوەستێندرێت.
سەرۆکی ئۆکراینا دەشڵێت، "سەرکردایەتیی ئەمریکا لە سزاکانی دژ بە رووسیا و هاوکاریی سەربازی بۆئۆکرانیاش لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێ کران".
کۆشکی سپی رایگەیاندووە، سەرۆکی ئۆکراینا و سەرۆکی ئەمریکا زیاتر لە 30 خولەک قسەیان کردووە.
پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لە کاتێکدایە شەش رۆژە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا دەستیپێکردووە

بابهتی پهیوهندیدار