كورد تا هەڵبژاردنێكی دیكە لەعێراقــدا پۆستی پارێزگاری كەركوك نابینێت
عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پێشتری پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركوك بۆ هاوڵاتی:
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
سازدانی: ئارا ئیبراهیم
بەرێوەبەری پێشتری پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی كەركوك دەڵێت مانەوەی راكان جبوری وەك پارێزگاری كەركوك پێمان دەڵێت یەكێتی و پارتی عەرەبێكیان پێ باشترە لەدانانی كەسێكی كورد بۆ ئەو شارە.
عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پێشتری پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی كەركوك لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتی دەشڵێت:» هەرگیز پارتی و یەكێتی لەسەر كەركوك و پۆستی پارێزگاری كەركوك رێكناكەون، چونكە ململانێی و ناكۆكییەكانیان لەسەر ئەو شارەو ئیدارەدانی زۆر قورسە».
بەڕێوەبەری پێشتری پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی كەركوك وتیشی:" ئەوەی كە هەیە راكان جبوری وەكو عەشرەتی جبورو عەشرەتی عوبێد چەند كۆبوونەوەیەكیان كردووە لەسەر ئەوە رێككەوتوون كە (وەسفی عاسی) یەكێكە لەكەسایەتییەكانی عەشیرەتی عوبێد بچێتە شوێنی راكان جبوری، بەو هۆیەوە راكان جبوری لەشوێنەكەی ماوەتەوە، ئەگەر راكان بیزانیایە لەپۆستی پارێزگاری كەركوك لادەبرێت بە تەئكید دەچووە پەرلەمان، یاخود ئەگەر ئەو بیزانیایە ئەو هاژو هوش و لێدوانانەی كە دەدرا دەربارەی راكان كە دەدرێت بەدادگا كە تۆمەتبار دەكرا بەگەندەڵی لەلایەن هەردوو حزبە سەرەكییەكەو پەرلەمانتارەكانیان، كە دروشمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پارتی و یەكێتی پێداگیریان دەكرد كە راكان جبوری نابێت لەو پۆستەدا بێت و كوردێك دەچێتە شوێنەكەی، بەڵام ئەوەی بینیمان پێچەوانە بوو".
ئەم بەرێوبەرەو ئاماچەی ب ئەوەشكرد :"نازانم لەقازانجی پارتیدایە مانەوەی راكان جبوری یان نا، بەڵام پارتی پێداگیریان دەكرد كە راكان جبوری نابێت لەو پۆستەدا بمێنێتەوە، لێدوانەكانی پارتی بەو شێوەیە بوو كە دەنگی زۆریان لەكەركوك هێناوەو دەبێت پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ پارتی بێت، بەڵام ئەگەر شتی دیكە هەبێت لەو پرسەدا ئاگاداری نیم".
عەمید سەرحەد قادر، جەختی لەوەشكردەوە:" یەك حەقیقەت هەیە با باش ئەوە بزانین، پارتی و یەكێتی لەدوای 2003 هەمیشە لەسەر پۆستەكانی كەركوك سیراعیان هەبووە، بەداخەوە هەردوو حزبەكە لای پارتی كەركوك دڵی كوردستان بووەو لای یەكێتی كەركوك قودسی كوردستان بووە، بەڵام ململانێكان لەو شارەدا لەنێوانیاندا زۆر قورس بووە، ئەوەی بەگشتی بەسەر گەلی كورددا هاتووە زیاتر لەسەر ئەوە بووە كە لەشاخ و لەشۆڕشەكاندا لەدروشمەكانیاندا لەسەر مەوزوعی كەركوك بووەو زۆربەی خەڵكە شۆرشگێڕەكە خەڵكی كەركوك و گەرمیان بووە، كە هەزاران قوربانی لەو پێناوەدا دراوەو خوێن رژاوە لە پێناو كەركوكدا بووە".
لەكۆتایدا ئەوەشی دوپاتكردەوە:" ئەنفال كە كراوەو دێهاتەكانی كوردستان سوتێندران هەر لەسەر كەركوك بووە، لەساڵی 1974 ئەو كاتەی گفتوگۆ هەبووە لەنێوان رژێمی عێراق و كورددا سەدام حوسێن ئامادە بووە نیوەی كەركوك بداتە كورد، ئەوەی سەدام حوسێن دای بەكورد لە كەركوكدا ئێستا ئەم حزبانە نەیانتوانیوە ئەوە بەدەست بهێنن، ئەوا مفاوەزاتی ساڵی 1985 گفتوگۆی یەكێتی نیشتمانی و رژێمی سەدام هەر لەسەر كەركوك بووەو نەگەیشتە ئەنجام و هەڵوەشایەوە".
پێشی وا بوو ئەو ململانێیە زیانلا زری بە وكرد و بەر>ەوەندییەكانی گەیاندووە و وتی:" ئەو صیراع و ململانێیە بەداخەوە دەبوو لەكەركوك لەپێش هەموو شوێنەكانی تر كورد كوردایەتی بكردایە، دوای 2003 ئێمە بەدوو پارێزگارو دوو بەرپرسی ئاسایش و دوو پەروەردەو بۆ هەموو پۆستەكان پارتی و یەكێتی مدیرییەتی خۆیان هەبووە".
