قوباد تاڵەبانی: خاتوو زوبێدە توانیویەتی كەسێكی گیانفیدا و تێكۆشەرێكی وەك كاك كۆسرەت بۆ ئێمە و گەلەكەمان بەجێبهێڵێت
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
قوباد تاڵەبانی لە مەراسیمی باخاكسپاردنی خاتوو زوبێدە ڕایگەیاند:" جێی شانازییە خاتوو زوبێدە توانیویەتی هەستێكی نیشتمانپەروەری و گیانفیدانی لەڕۆڵەكانی بچێنێت و كەسێكی گیانفیداو تێكۆشەرێكی وەك كاك كۆسرەت سەركردەیەكی گەلەكەمان بۆ ئێمە بەجێبهێڵێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی ئازاری 2022، لەمەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی خاتوو زوبێدە سەعید ئۆمەر دایكی هەڤاڵ كۆسرەت رەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی، رایگەیاند:" خاتوو زوبێدە هەموو ژیانی پڕ بوو لەنەهامەتی و دەربەدەری و بەچاوی خۆی چەندین ناخۆشی بینی، چەندینجار جەرگی سوتێنرا، ئەوەندە ئازابوو هەرگیز نەیهێشت ئەو نەهامەتیانە كاریگەری لەسەر ئازایەتی هەبێت".
دەشڵێت:" توانی هەستێكی نیشتمانپەروەری و گیانفیدانی لەڕۆڵەكانی بچێنێت و كەسێكی گیانفیداو تێكۆشەرێكی وەك كاك كۆسرەت سەركردەیەكی گەلەكەمان بۆ ئێمە بەجێبهێڵێت كە جێی شانازی هەموانە".
قوباد تاڵەبانی لە مەراسیمی باخاكسپاردنەكە راشیگەیاند: بەناوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و جەنابی بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەركردایەتی یەكێتییەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی جەناب كاك كۆسرەت و كوڕو كچ و كەسوكاری سەربەرزی دەكەین.
