وەزیری کارەبا: ئێمە داهات رادەستی وەزارەتی دارایی دەکەین
"لە 2021 داهاتی ئێمە 586 ملیار دینار بووە"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان رایگهیاند:" داهاتی وەزارەتی کارەبا تەنها 10% ی بۆ ئهوانه، ئەوهی تر دەچێت بۆ بابەتی بودجە چونکە ئەولەویەتی کابینەی نۆ دابینکردنی مووچەی موچەخۆرانە.
کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان رایگهیاند:" داهاتی وەزارەتی کارەبا تەنها 10% ی بۆ ئهوانه، ئەوهی تر دەچێت بۆ بابەتی بودجە چونکە ئەولەویەتی کابینەی نۆ دابینکردنی مووچەی موچەخۆرانە.
وەزیری کارەبای هەرێم وتیشی:" داهاتی وەزارەتی کارەبا تەنها 10% ی بۆ ئێمەیە ئەوی تر دەچێت بۆ بابەتی بودجە چونکە ئەولەویەتی کابینەی نۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانە لەو 10% یەش، 8% بۆ پرۆژەکانە و 2% بۆ حەوافزی عەداد ئەوانەی دەچن داهات کۆدەکەنەوە، ئەوەی تر بۆ سوتانی وێستگە و گۆڕینی تۆڕەکانە و گەڕەکی تازە ئەوەش تەنها 8%، واتە ئێمە داهات رادەستی وەزارەتی دارایی دەکەین لە 2021 داهاتی ئێمە 586 ملیار دینار بووە لەوە 10% بەردەستمان بووە ئەوی تری هەمووی دەچێت بۆ وەزارەتی دارایی".
وەزیری کارەبای هەرێم دەڵێت: "پلانی ئێمە ئەوەیە ئەو قەرزانەمان کردوهتە 12 قیست، واتە هەر هاوبەشێک قەرزار بێت بەپێی دەسەڵاتی ئێمە وەک وەزارەت داومانەتە بەڕێوەبەرە گشتیەکان کە قەرزەکان بکەنە 12 قیست لەپێناو ئەوەی ئەو قەرزانە هەندێک لەسەر خەڵک سوک ببێت".
