قوباد تاڵەبانی: عەلوەی نوێ بۆ ھەمەجۆری ئابوری و ھەلی کار و ئاسایشی خۆراک گرنگە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند:" پڕۆژەی عەلوەی نوێی سلێمانی پڕۆژەیەکی ستراتیژییە و بۆ ھەمەجۆری ئابوری و ھەلی کار و ئاسایشی خۆراک گرنگە".
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئازاری 2022، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی کردنەوەی عەلوەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند:" وەک لێپرسراوان دەبێت رەچاوی رەوشی خەڵک بکەین و کار دەکەین بۆ پشت بەستن بە کشتوکاڵ. دەشڵێت، پڕۆژەی عەلوەی نوێی سلێمانی پڕۆژەیەکی ستراتیژییە و بۆ ھەمەجۆری ئابوری و ھەلی کار و ئاسایشی خۆراک گرنگە.''
قوباد تاڵەبانی لەبارەی بریارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق وتی:''بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی نادادپەروەرانە بوو و دەبێت پرسی نەوت یەکلابکەینەوە و ئەو کێشەیە لە نێوان ھەرێم و عێراق نەمێنێت.

بابهتی پهیوهندیدار