یەكێتی بەفەرمی داوا دەكات یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند:" حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت". دەڵێت:" ده‌بێت هه‌ڵبژاردنێكی وا پاك و بێگه‌رد بكرێت كه بواری هیچ ره‌خنه‌یه‌ك بۆ هیچ لایه‌ك نه‌هێڵێته‌وه".
ئه‌مڕۆ دووشەممە 7ی ئازاری 2022، سه‌عدی ئەحمەد پیره، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێر رایگه‌یاند: یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت و هیچ كات له‌گه‌ڵ دواخستنیدا نه‌بووه.
وتیشی: "به‌ڵام چه‌ند كێشه‌یه‌ك هه‌ن ده‌بێ چاره‌سه‌ر ببن، له‌وانه یاسای هه‌ڵبژاردن كه ده‌بێ هه‌موار بكرێته‌وه و پرسی كۆمسیۆنیش كه به‌سه‌رچووه ده‌بێت یان ماوه‌كه‌ی بۆ درێژبكرێته‌وه یان گۆڕانكاری تیادا بكرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌ڵبژاردنی عیراق فره‌بازنه‌یی بوو، به‌ڵام تا ئێستا روون نییه له هه‌رێمی كوردستان یه‌ك بازنه ده‌بێت یان چوار بازنه، ده‌بێت ئه‌وانه هه‌مووی یه‌كلا بكرێنه‌وه.
سه‌عدی پیره ئه‌وه‌شی وت: "ده‌بێت هه‌ڵبژاردنێكی وا پاك و بێگه‌رد بكرێت كه بواری هیچ ره‌خنه‌یه‌ك بۆ هیچ لایه‌ك نه‌هێڵێته‌وه".
