ئۆکرانیا: هێزەکانی روسیا ئامادەکاری دەکەن هێرشێکی گەورە بکەنە سەر کیێڤ

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دەستەی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا ریگەیاند:" هێزەکانی روسیا ئامادەکاری دەکەن و دەیانەوێت هێرشێکی گەورە بکەنە سەر کیێڤ".
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئازاری 2022، لە بەیاننامەی دەستەی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا ئاماژە بەوەکراوە، شاری ئیپرین-ی سەر بە کیێڤی پایتەخت بکەن و بەهۆی بۆردوومانی سوپای روسیا بۆ سەر شاری خارکێڤ 21 باڵەخانە لەو شارە گڕیگرتووە و زیانەکان تابێت زیاتر ئەبن.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ''سوپای روسیا ناوچەکانی نیشتەجێبوون و باڵەخانەکان دەکاتە ئامانج، کە ئەمەش پێچەوانەی یاساکانی نێودەوڵەتییە.''
بەرپرسانی سوپای ئۆکرانیا ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ''ژمارەیەکی زۆر تانک و زرێپۆش و سەربازی سوپای روسیا لە نزی کیێڤ جێگیر کراون.

بابهتی پهیوهندیدار