مه‌لا به‌ختیار: کورد ٢٠٠ ساڵە بە هەڵە خەباتى چەکداری کردوە
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسیی‌و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی پێیوایە کە کورد ٢٠٠ ساڵە بە هەڵە خەباتى چەکداری کردوە بەو پێیەى کە لە هیچ راپەڕینێکدا سەرنەکەوتووە. ڕاشیگه‌یاند: "ته‌نها یه‌كێتى سه‌رپه‌رشتى ڕاپه‌ڕینى نه‌كردوه، به‌ڵكو به‌ره‌ى كوردستانى كردى، به‌ڵام یه‌كێتى ته‌به‌نى كرد‌و خودى نه‌وشیروان مسته‌فاش نه‌خشه‌ى ڕاپه‌ڕینى داڕشت".
مه‌لا به‌ختیار له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ى ساڵیادى ڕاپه‌ڕینى خه‌ڵكى كوردستانه‌وه ڕایگه‌یاند:" سه‌رۆكى ڕوسیا پرسى به‌كه‌س نه‌كردوه كه په‌لامارى ئۆكرانیاى داوه، "پوتن له‌دونیاى موخابه‌راتدا گه‌وره بوه‌و ئه‌و فه‌یله‌سوفه گه‌وره‌یه نییه كه ئێستا بۆته سه‌رۆكى ڕوسیا".
ئه‌وه‌شى وت:" له‌ساڵیادى ڕاپه‌ڕینى خه‌ڵكى كوردستاندا، هه‌موو هه‌ستم له‌گه‌ڵ جه‌نگاوه‌رو قاره‌مانانى ئۆكرانیادایه‌و پشتیوانی لەئۆکرانیا دەکەم‌و دڵم لەگەڵ سات بەساتیانە".
ئاماژه‌ى به‌ڕاپه‌ڕینه‌كانى كورد كرد له‌مێژووداو وتى:" هه‌موو ڕاپه‌ڕینه‌كانى سه‌ده‌ى 18و 19 شكستیهێناوه، هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كیش به‌قه‌د كورد شكستى نه‌خواردوه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆرترین خه‌باتى كردوه بۆ ئازادى‌و قوربانى زۆریشى داوه، ته‌نانه‌ت بەعه‌بدوڵڵا ئۆجەلانم وت شارەکانی باکووری کوردستانتان پێ ڕزگارناکرێ‌و دەست بەخەباتی مەدەنی بکەن".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "ڕاپه‌ڕینى خه‌ڵكى كوردستان هیچ پلانێکی پێشوەختەی بۆ دانەنرابوو، ته‌نها یه‌كێتى سه‌رپه‌رشتى ڕاپه‌ڕینى نه‌كردوه، به‌ڵكو به‌ره‌ى كوردستانى كردى، به‌ڵام یه‌كێتى ته‌به‌نى كرد‌و خودى نه‌وشیروان مسته‌فاش نه‌خشه‌ى ڕاپه‌ڕینى داڕشت".
