حه‌لبوسی و خه‌میس خه‌نجه‌ر سەردانی مەسعود بارزانی دەكەن

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمرۆ مەسعود بارزانی پێشوازی لە وەفدێكی باڵای هاوپەیمانیی سەروەری كرد. وەفدەکە پێكهاتبوو لە خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانیی سەروەری؛ محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و ئەحمەد جبووری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق.

بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی كۆبونه‌وه‌كه‌، "لە دیدارەكەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق، كۆسپ و گرفتەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و جەخت لەسەر هەوڵدان بۆ كۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق كرایەوە."

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار