سەرۆکی هەرێم و فەخری کەریم پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار تاوتوێدەكەن

3 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەخری کەریم، کەسایەتیی سیاسیی عێراق کۆبووەوە و گفتوگۆی چەند پرسێکیان کرد، لەنێویاندا پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق.

رۆژی سێشه‌ممه‌ 26ی نیسانی 2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له‌ فه‌خرى کەریم، كه‌سايه‌تيى سياسيى عێراق كرد.‏

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و فەخری کەریم له‌ ديدارێكدا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى وڵات، هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زيرانى داهاتووى عێراق، ئاڵنگارییەکانی ئه‌م قۆناخه‌ و ‏پێشبينييه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى له‌ عێراق گفتوگۆيان كردووە و بيروڕايان گۆڕيوەتەوە.

هەر لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێويستی و گرنگیی هاريكاریی نێوان هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى عێراق بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌وپێشه‌وه‌ و ده‌رچوونى دۆخى سياسى له‌ چه‌قبه‌ستوويى و گه‌يشتن به‌ ده‌ره‌نجامێك كه‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى دۆخى ئێستا و داهاتووى وڵات و پێويستييه‌كانى بێت.‏

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار