فه‌رمانده‌یه‌کى یه‌کێتى له‌باره‌ى که‌وتنى شه‌نگال ڤیدۆیه‌ک بڵاوده‌کاته‌وه‌

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتى
به‌هۆى رووداوه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى شه‌نگال و ده‌رکردنى به‌یاننامه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسى لقى 17ى پارتى و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتییه‌وه‌ گرژى زیاترى دروست کردووه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى سه‌ربازى یه‌کێتى ڤیدیۆیه‌ک له‌باره‌ى که‌وتنى شه‌نگال وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک بڵاوده‌کاته‌وه‌.

قادر خۆرانى، فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى یه‌کێتى له‌گه‌ڵ بڵاوکردنه‌وه‌ى پارچه‌ ڤیدییۆکه‌ ده‌نوسێت بۆ مێژوو و ده‌ڵێت:" له‌دواى کاره‌ساتى شنگال بۆ یه‌که‌مین جاره‌ ئه‌و ڤیدیۆیه‌ بلاو ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ چه‌ندین ڤیدیۆ و به‌لگه‌ى حاشا ھه‌لنه‌گرم لایه‌ که‌ ده‌یسه‌لمێنێ ھێزه‌کانى پارتى به‌رگریان نه‌کردوه‌ به‌لام بلاوم نه‌کردۆته‌وه‌و بلاویشیان ناکه‌مه‌وه‌".

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" له‌و ڤیدیۆیه‌دا ھێزه‌کانى پارتى که‌ مه‌یدانى جه‌نگ به‌ جێدێلن له‌ کاتى ڕۆیشتنیان سلاو و خواحافیزیمان لێده‌که‌ن منیش ده‌ستم بۆ بلند کردن، ئه‌و شوێنه‌ سه‌نگه‌رى پێشه‌وه‌یه‌ له‌ چوار ڕیانى ( ڕه‌بیعه‌و شه‌نگال و عوێنات و دھۆک ) که‌ ھیچ چاره‌یه‌ک نه‌بوو گه‌لى شنگال ده‌بوایه‌ بێنه‌ ئه‌و شوێنه‌و به‌ پشت ئێمه‌دا تێپه‌ڕن، سه‌ره‌تاى گه‌یشتنى ئاپۆراى خه‌لک ھێزه‌کانى پارتى پاشه‌کشێیان کرد ناچار له‌ پێناوى پاراستنى گیانى خه‌لکى سڤیل و ته‌سلیم نه‌کردنى گه‌ل و خاکى خۆمان به‌ تیرۆرستانى داعش بڕیارى به‌رگریمانداو به‌ ته‌له‌فۆن داوام له‌ ھێزه‌کانى ( YPG ) کرد بێن یارمه‌تیمان بده‌ن به‌ سوپاسه‌وه‌ داواکاریه‌که‌یان قه‌بول کردم ".

هاوکات ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که‌"ئه‌وه‌ى گرته‌ ڤیدیۆکه‌ى گرتیه‌ شۆڕشى کوڕمه‌ سه‌یرکه‌ن چۆن ده‌لێ ئه‌وه‌ فلانه‌ پێنج ده‌قه‌ پێش شه‌ھید بونى سه‌یرکه‌ن ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌کانى یه‌کێتى و ھه‌ڤالانى ( YPG ) له‌و ڕۆژه‌ ڕه‌شه‌دا چه‌نده‌ به‌وره‌و خۆڕاگرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه‌ له‌ پێناو پاراستنى گه‌ل و نیشتمان و ھه‌ست کردن به‌ به‌رپسیاره‌تى بڕیارى مانه‌وه‌و فیداکاریماندا به‌ ژیانى خۆمان که‌ له‌و ڕۆژه‌دا چوار پێشمه‌رگه‌ى ئێمه‌ بریندارو دوو ھه‌ڤالى ( YPG ) شه‌ھید بون که‌ کوڕو باوکێک بون خه‌لکى شارۆچکه‌ى ( دێرک ) بون ڕۆژانى دواتر له‌ گۆڕستانى شه‌ھیدان له‌ شارۆچکه‌ى ( دێرک ) له‌ ڕۆژئاوا وه‌ک وه‌فایه‌ک سه‌ردانى قه‌بره‌کانیانم کرد دواتر برینداره‌کانى خۆمانم ھێنایه‌وه‌ له‌ خه‌سته‌خانه‌ى دێرک له‌ ڕۆژئاواى کوردستان".

قادر خۆرانى ده‌شنوسێت که‌:
ـ ئه‌گه‌ر به‌رگرى کرایه‌ له‌ کوێى سنورى شنگال به‌رگریان کرد ؟
ـ ئه‌گه‌ر به‌رگرى کرایه‌ له‌و سنوره‌ که‌ له‌ شنگال تا ده‌گاته‌ سحێلا ( ١٢٠ ) سه‌ت و بیست کیلۆمه‌تر زیاتره‌ چه‌ند شه‌ھیدو برینداریان ھه‌یه‌ ؟
- ئه‌گه‌ر به‌رگرى نه‌کرایه‌ ھۆکار چى بوو به‌رگرى نه‌کرا ؟
ـ ئایا فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌کانى پارتى شه‌ڕکه‌ر نه‌بون ؟
ـ ئایا به‌ بێ فه‌رمان ڕایانکردو شه‌ڕیان نه‌کرد ئه‌گه‌ر وایه‌ چه‌ند فه‌رمانده‌ سزادراون تا ئێستا ؟
ـ ئه‌گه‌ر سزا نه‌دراون فه‌رمانیان پێ کراوه‌ کێ فه‌رمانى پاشه‌کشێى پێدان ؟

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار