هۆشدارییەكی بەپەلە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ هاوڵاتیان

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: "دەرگاو پەنجەرەی ماڵەكانتان دابخەن‌و بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت مەچنە دەرەوە".

ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئایاری 2022، لەڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەچۆنیێتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئاژەڵە ماڵییەكان لەدۆخی خۆڵباریندا كردووەو دەڵێت:"پێویستە هاونیشتمانیان تێكەڵی ئاژەڵە ماڵییەكانی وەك، سەگ‌و پشیلە نەبن‌و مامەڵەیان لەگەڵدا نەكەن، چونكە ئەو تۆزو خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەكان كێشە دروستدەكات".

بەپێی ئەو پێشبینیانەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا كرا، ئەمڕۆ دوشەممە خۆڵبارین لەزۆربەی زۆری عێراق دەستی پێكردووە، لەو ڕووەشەوە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێویستە هاوڵاتیان بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوەی ماڵەكانیان. 
ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستیی:
1- داخستنی دەرگاو پەنجەرەو پاككردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بەتایبەت بۆ ئەوكەسانەی لەماڵەوەن.
2- لەكاتی چوونە دەرەوە دەمامك ببەسترێت‌و ڕووپۆشی خۆت‌و شوێنی مانەوە بكەی بەبەردەوامی.
3- دەرگاو پەنجەرە دابخە ئەگەر بۆ دۆخی زۆر پێویست نەبێت مەچۆرە دەرەوە.
4- زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەكاتی شۆفێریی‌و چوونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای نێو ئۆتۆمبێل بكرێتەوە.
5- خواردنی میوەو سەوزە بەبەردەوامی.
6- تێكەڵ نەبوونی هاونیشتمانیان‌و مامەڵە نەكردنیان لەگەڵ سەگ‌و پشیلە كە لەئێستادا لەلایەن هاونیشتمانیان گرنگی زۆری پێدەدرێت، چونكە ئەو تۆزو خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەكان كێشە دروستدەكات.
7- لەكاتی بوونی هەر دۆخێكی نەخوازراو هاونیشتمانیان دەتوانن پەیوەندی بەهێڵی گەرمی ژمارە 122 بكەن.


ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش شەوی ڕابردوو ئاشكرایكرد، جگە لەفەرمانگە ئەمنی‌و خزمەتگوزاریەكان، لەعێراق پشووی فەرمییە.
 
وەزارەتی تەندروستیی ئاماژەی بەوەداوە، خۆڵبارین چەند كاریگەرییەكی خراپی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە كە بریتین لە:
1- دەبێتە هۆی هەستیاریی‌و پێڵووی چاوەكان سووردەبنەوەو تووشی خوران دەبن.
2- هەستیاریی لوت‌و بەتایبەتیش نێوپۆشی لوت سوور دەبێتەوە تووشی هەوكردن دەبێتەوە، بەمەش گیرانی لوت دروستدەبێت‌و كەسەكە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.
3- فشاری خوێن‌و خوێنبەربوون‌و هەوكردنی گوێچكەی نێوەڕاست، زۆرجار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیەو كاریگەری دروستدەكات لەسەر ئەوكەسە.
4- ئەوكەسانەی كێشەی هەناسەتووندیی‌و ڕەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە نیشانەكانیان زیاد دەكات.
5- زۆرجار دەبێتە هۆی خورانی پێست‌و سووربوونەوەو نەخۆشیی ئێكزیما.
6- كاریگەری لەسەر كۆئەندامی هەناسەدان‌و سییەكان دروستدەكات‌و بەمەش كەسەكە تووشی كۆكەو پژمین‌و ناڕەحەتی زۆر دەبێت، چونكە ئەو دەنكۆڵانە هەڵگری میكرۆب‌و  بەكتریان.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار