وەزیری نەوتی عێراق: فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی توركیاوە ڕادەگرین

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ باڵوێزی توركیا لە بەغدا كۆبووەتەوەو پێی راگەیاندووە كە "دەمانەوێت فرۆشتنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی توركیاوە ڕابگرین".

وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردەوە كە لەسەر داوای ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، باڵوێزی توركیا بانگێشتی وەزارەت كراوەو پرسی پەیوەندی نێوان هەردوولا تاوتوێ كراوەو وەزیری نەوتی عێراق روونكردنەوەی لەسەر بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق بۆ نوێنەرەكەی توركیا خستۆتەروو.

هەروەها داوای كردووە كۆمپانیا نەوتییەكانی توركیا لەهەرێم كارەكانیان رابگرن تا گرێبەستی نوێ لەرێگەی عێراقەوە لەگەڵیاندا دەكرێت.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار