خانەنشینێك لەنۆرەی وەرگرتنی مووچەدا گیانی لەدەستدا

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی 122 رایگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمرۆ خانەنشینێك لە بانكی بەختیاری لە كاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینییەكەی گیانیلەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئایاری 2022، سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی 122 راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە:"سەر لەبەیانی ئەمرۆ خانەنشینێك بەناوی "عەلی مەجید " لە بانكی بەختیاری لە كاتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینییەكەی بە كتوپڕ گیانی لەدەستدا".
هەروەها ئەوەشی روونكردووەتەوە كە خانەنشینەكە لە تەمەنی 75 ساڵ بووەو تەرمەكەی گوازراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی سلێمانی.

بابهتی پهیوهندیدار