ره‌نجی بێوه‌ریی فه‌رهاده‌‌کان بۆ (شیرین)ی نیشتمان

خوێندنه‌وه‌‌یه‌ک بۆ کتێبی (ره‌نجی فه‌رهاده‌کان)

یەک مانگ لەمەوپێش




 

هیوا ناسیح

لهم ماوهیهی پێشوودا کتێبی بیرهوهرییهکانی دکتۆر ههژار مهعروفم بهدیاری لهلایهن بهڕێزیهوه بهدهست گهیشت، پاش خوێندنهوهی وهک بهڵێنم پێیدابوو حهزم کرد وتارێکی لهسهر بنووسم، ئهم کتێبه ٤٣٣ لاپهڕهیه، ٣٣ لاپهڕهی کۆتایی وێنهو بهڵگهنامه لهخۆدهگرێت، ساڵی ٢٠٢٠ لهباشوور چاپ و بڵاوکراوهتهوه.

نووسهر ساڵی ١٩٥٤ لەسلێمانی لهبنهماڵهیهکی ئاینی و ئهدهبدۆست لهدایک بووه، مهولهوی شاعیر دهبێته باپیره گهورهیان لهدایکهوه، ئهم خوێندکارێکی زیرهک بووه، لەکۆلیجی پزیشی وهردهگیرێت، ههر لهلاوێتیدا خولیای كوردایهتی  لهناخیدا دروست بووه . بۆیه لهكاتێكدا له كۆلیجی پزیشكی خوێندویهتی ١٩٧٥ ویستویهتی  واز لهخوێندن بهێنێت و ببێته پێشمهرگه. خزم و دۆستهكانی پهشیمانی دهکهنهوه و داوای لێدهکهن خوێندنهكهی تهواو بكات، دوای ئهوهی دكتۆر ههژار دهبێته پزیشك و لهسلێمانی بۆ ماوهیهك كاری پزیشكی دهكات جارێكی تر خولیای بوون به پیشمهرگه ئۆقرهی لێدهبڕێت و  لهمانگی ٨ ساڵی  ١٩٧٩ ماڵئاوایی لهدایك و براو  كهسوكاری دهكات و پهیوهندی به شۆڕشهوه دهكات. پاش پێنج ساڵ و نیو پێشمهرگایهتی، بهشداری دهیان چالاکی و چارهسهر و تیمارکردنی سهدان پێشمهرگه و خهڵکی ناوچه رزگارکراوهکان، لەئه‌‌نجامی ناکۆکی ناو ههناوی کۆمهڵهو باڵهکانی تری نێو یهکێتی، ئهم هاوسۆزیی باڵی ئاڵای شۆڕش دهبێت، بهڵام ئیتر بێزار دهبێت و دڵی لهپێشمهرگایهتی سارد دهبێتهوهو بڕیار دهدات بهرهو ههندهران بڕوات. دواجار  خۆی و خێزان و كوڕه بچووكهكهی لهكۆتایی مانگی دیسهمبهری ١٩٨٤  ماڵئاوایی لههاوسهنگهران و ههموو یادهوهریه خۆش و ناخۆشهكانی دهكات و بهدڵێكی شكاوهوه  له شاخی سورێنهوه بهرهو ئێران دهكهونه رێگاو لهوێشهوه بۆ سوریاو  دوای زهحمهتێكی زۆر دهگهنه وڵاتی ئهڵمانیا. لهوێ دوای چهندان ساڵ جێگیر دهبێت و دکتۆرا لهبواری دهرونناسیدا بهدهست دێنێت، پێش ده دوانزه ساڵێک دهگهڕێتهوه باشورو دهبێته مامۆستا لهزانکۆی سلێمانی و نۆڕینگهی پزیشکی خۆشی دهکاتهوه.

ئهوهی گرنگه له نووسینی ههر بیرهوهرییهکدا، که مرۆڤهکه خۆی نهکات بهسوپهرمان و بێ ههڵهو بێتاوان، بهتایبهت گهر له کایه‌‌ی سیاسی و شۆڕشدا کاریکرد، ههروهها به مرۆڤهکانیشدا ههڵنهدات که خۆشی دهوێن و سهرکردهو رابهرو لێپرسراو بوونه لهسهردەمهکهیدا، لهمهش گرنگتر منهتنهکردنه بهسهر گه‌‌ل و میللهتدا که تۆ خهباتت کردووه. من هاوسهنگی و خۆ به سوپهرمان نهکردن و رهخنه لهخۆگرتن و خاکیبوونی نووسهرم لهم بیرهوهریانهدا خوێندهوه. جگه لهوهی بهزمانێکی سادهو رهوان و ئهدهبی جوان دایڕشتوه، ئهمه وایکردووه، ههرچهنده ههندێک بابهت زیاد درێژکراوهتهوه، به‌‌ڵام خوێنهر ههست بهبێزاری ناکات. جگه لهمه لهبهرئه‌‌وهی ناوبراو دکتۆری دهروونییه، شیکاری جوان بۆ کهسایهتییه دیارهکانی ناو شۆڕش دهکات لهڕووی دهروونییهوه. ههروهها باسی قارهمانی و لهخۆبوردوویی ههندێک کهس و بێوهفایی ههندێک سهرکرده و ناپاکی ههندێک کهس دهکات.

لهلاپهڕه ٢٩٣دا لهژێر ناونیشانی (ئهم دهستاڕه‌‌ کهی لههاڕین دهکهوێت) دهنووسێت: ههموو گهمه خوێناوییهکانی ئهم ناوچه‌‌یه وهک هاڕینی دانهوێڵه بوو بهدهستاڕ. بهرده گهوره ئهستورو بههێزو قورسهکهی ژێرهوه دهبێت له شوێنێ خۆی بێ و نهجوڵێت: ئهوه سودو قازانج و پێگهی ستراتیجی وڵاتانی زلهێزه. بهرده سوکهکهی سهرهوه که بهردهوام له خولاوهنهوهدایەو ناوبهناو دهبێت بگۆڕدرێ، ئهوه رژێمهکان و دهستهڵاتدارانی خۆجێی ناوچهکهن. دانه‌‌وێڵهکهش: ئهوه خهڵکی زۆرینهی ناوچهکهن، دهبێ بهردهوام بهاڕدرێن و ورد ورد کرێن!

دکتۆر ههژار وهک مرۆڤێکی راستینه بهمانا و رهههنده مهعریفییهکهی نهک بهداخ و هاوسۆزه بۆ پێشمهرگه شههیدهکانی شهڕی ناوخۆی براکان لهشاخ و بریندارهکانیشیان وهک بریندارانی حزبهکهی و هاوبیرانی خۆی تیمار دهکات، بهڵکو سۆزی بۆ ژینگه و گیانهوهرانیش ههیه، ههر بۆیه کاتێک ئێسترهکهی ئهمان پێشمهرگه برینداره سهختهکهی لهپشتهو بهنێو کڕێوهو بهستهڵهک و بهفرێکی باریوی زۆردا بهرهو ئێرانی دهبهن، ئهمان دهگهیهنێته جێگهی مهبهست، دکتۆر دێت ناوچهوانی ئێسترهکه ماچ دهکات! جارێکی تریش پێشنیاز ده‌‌کات، لهبری ئهو خزمهته زۆره‌‌ی ئێستر له شاخ به پێشمهرگه و شۆڕشی کردووه پهیکهرێکی گهورهی له شاردا بۆ دروستبکرێت، کاتێک کوردستان ئازاد بێت.

ئهوهی جێگای دهستخۆشییه زمانی ئهدهبی گێڕانهوهو پاراویی کوردییهکهیهتی، لەزۆر جێگا وشهی نهبیستراو یان کهمبیستراوی کوردی بهکارهێناوه لهبری ئهم وشانه‌‌، وهک: خۆدهربڕ/ سهریح، ناخۆئاگایی/ نهست، خۆراکاو/ موغهزی، ئاویدڵۆپاو/ موقهتهر، هاوژینگیری/ هاوسهرگیری، میزدان/ میزهڵدان، سهنگاندن/ ههڵسهنگاندن، ئهزموده/ بهتهجروبه، سهماگا/ دیسکۆ، خورپهی دهرونی/بیرهاتنهوهی لهپڕی بیرهوهریی تاڵ، ههستشێوان/ نهخۆشی دهروونی، پورهخهمه/ لهبری مامه خهمه بۆ ژنی خهمخۆر و ...هتد.

لهلاپهڕه ١٥٥دا بهراوردێکی جوانی ههڵوێستی بزوتنهوهی رزگاریخوازی گهلی کورد دهکات بهرامبهر به کێشهی فهلهستین و بێههڵوێستی و بێوهفایی عهرهب به گشتی و فهلهستینییهکان بهتایبهتی. بابهتهکه لهوێوه دهستپێدهکات کاتێک دکتۆر ههژار ساڵی ١٩٨٥ له دیمهشق بێکارو ههژارو بێحاڵ دهبێت، بڕوانامه پزیشکییهکهی ههڵدهگرێت و روودهکاته کهمپی یهرموکی پهنابهرانی فهلهستین تا کارێکی لهوێ دهستکهوێت، کهچی پاسهوانه‌‌کهی بهردهرگا ناهێڵێت بچێته ژوورهوه، بگره به خوێنساردییهوه دهڵێت: تۆ کوردی دژی سهددامی و ئێمه تۆمان ناوێ و تهواو! لێرهوه دێتهسهر باسی ئهوهی چۆن گهریلاکانی پێکاکا شانبهشانی فهله‌‌ستینییه‌‌کان ساڵی ١٩٧٨ کاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سهر باشوری لوبنان، ههروهها ساڵی ١٩٨٢ کاتی ئابڵۆقهدانی بهیروت دهیان شههیدیان دا، کهچی دهبینین گهلانی موسوڵمان بهگشتی بهئیخوانی کوردی (یهکگرتوو)شهوهو عهرهب و فهلهستینییهکان بهتایبهتی ههرگیز ئهم بابهته باس ناکهن و لهبهر چاویان نییه، تهنانهت وهک نووسهر دهڵێت: کاتێک سهرکردایهتی رێکخراوی رزگاریخوازی فهلهستین و یاسین عهرهفات ناچار دهکرێن بهیروت بهجێبهێڵن و روو لەتونس دهکهن، یاسر عهرهفاتی رابهری گشتی ئهوسای فهله‌‌ستین لهوتارێکیدا باسی شههیدانی ههموو گهلانی تر دهکات که خهباتیان بۆ فهلهستین کردووهو لهپاڵ ئهواندا شههیدیان داوه، کهچی باس لهو دهیان شههیدهی پێکاکا نادات، چونکه کوردن!

د.ههژار دیمهن و ههڵوێستی گهوره ئهمنێکی عهرهب، که لێپرسراوی لقی حهتین بووه لهسلێمانی بهرامبهر مامۆستا رهوف عوسمانی برای دهگێڕێتهوه بهناوی ئهبو دونیا، کاتێک ناوبراو مامۆستا رهوف عوسمانی برا گهورهی د.ههژار بانگ دهکات بۆ لێکۆڵینهوه پێی دهڵێت: خۆت بهعسی نیت و لهههموو بنهماڵهکهشتان بهعسییهکی تێدا نییه، بهمهشهوه ناوهستیت له نێو مامۆستاکان و خهڵک و نێو پۆلدا کاتی وانهوتنهوه بهڕاستهوخۆو ناڕاستهوخۆ دژی بهعس و حکومهت قسه دهکهیت، دووهم برا دکتۆرهکهشت چهکی خیانهتی ههڵگرتووه دژمان. تا ئێستا دهنگمان نهکردووه چونکه مامۆستایهکی عهرهبی زۆر سهرکهوتوویت و زۆر ستایشت دهکهن، تۆ مامۆستای مناڵهکانمانی، بهڵام ئیتر تهواو، ئیتر دهست دهکات بهجنێوو سوکایهتی به مامۆستا رهوف و ههڕهشهی کوشتنی لێدهکات، کاتێک مامۆستا رهوف دهیهوێت بهرگری له خۆی بکات، ئهبودونیای شۆڤێنی و دڕنده رێگای قسهکردنی پێ ناداو تفێکیش دهکاته دهموچاوی مامۆستا رهوف، کاتێک ئهم دهستهسڕهکهی دهردێنێت تا تفهکهی سهردهموچاوی بسڕێت، ئهو جانهوهره دهمانجهکهی دهردێنێت، لولهکهی دهخاته سهر لاجانگی و پێی دهڵێت: بیسڕیت ههر ئێستا دهتکوژم، پاش سوکایهتی دهیکاته دهرهوه! بهڕاستی ئهم رووداوهی نووسهر له کێتهبهکهیدا گێڕاویهتهوه زۆر ئازاریدام، چونکه جگهلهوهی کهخۆی تاوانێکی قێزهون و ناشرینه جا بهرامبهر ههر کهسێک بکرێت، من مامۆستا رهوف باش دهناسم، دوو ساڵ له ئامادهیی کوڕانی سلێمانی وانهی زمان و ئهدهبی عهرهبی پێ گوتومهوه، خۆم بهقهرزاری ئهو ههموو رێز و زانست و زانیارییانهی دهزانم، دهزانم چهند کهسێکی بهڕێزو خۆشهویست و دڵسۆزو نیشتمانپهروهره، لێرهوه هیوای تهمهندرێژی و تهندروستی بۆ دهخوازم. خۆشبهختانه، ئهو دڕنده بهعسییه لهکاتی راپهرین ٧ی ئازاری ١٩٩١ لهکاتی بهرگریکردن له مونهزهمه‌‌کهیان له سلێمانی بهسزای خۆی دهگات.

ههندێک سهرنج و تێبینیم لهسهر ناوهڕۆکی کتێبهکه ههیه، که ئهمانه‌‌ هیچ له‌‌ بایهخی کتێبهکه کهم ناکهنهوه، ل٢٦ نووسهر باس له شیعری (بارزانی پێشمانکهوه بارزانی) دهکات، که هی ههژار موکریانییه، نهک شێرکۆ بێکهس، وهک ئهم نووسیویه‌‌تی. ئینجا دهقی شیعرهکهی پیرهمێرد راستیهکهی ئاوایه (شهوێک پیاوێ لهبهفرا ما نهمرد ئاگرێکی دووری دی)، بهڵام نووسهر وای نووسیوه (شهوێ پیاوێ له بهفرا ما نهمرد دی ئاگرێکی دێ). جگه لهمه ئاشکرایه ئهنجامی دروستکردن و جیابوونهوهی ئاڵای شۆڕش ساردبوونهوهی سهدان پێشمهرگهو کادرو ئهندامانی رێکخستن و تهسلیمبوونهوهی دهیان پێشمهرگه بهڕژێم بوو، نووسهر جگه لهوهی خۆشی چهرمهسهری و دڵساردبوونهوه و ماندووبوونی بۆ کێشاوه، کهچی هیچ ههڵسهنگاندنێکی بۆ ئهو جیابوونهوهیهو دروستکردنی رێکخراو لهنێو رێکخراوێکی تردا، که کۆمه‌‌ڵه بوو نهکردووه. مادام خۆی لهنێو رووداو و لهگهڵ رووداوهکاندا ژیاوه دهبوو ههڵسهنگاندن و رای خۆی لهئێستادا و پاش ئهو ههموو تهمهن و ئهزموونه بنووسیایه. له لایهکی ترهوه به نازناو باسی دهیان کهسی ههلپهرست و وهک دهڵێن کوڕی رۆژی کردووه که چۆن کهمترین قوربانی و زۆرترین قازانجیان له شۆڕش کردووه، بهڕای من دهبوو گهر به پیتی یهکهمی خۆی و باوکیشیان بوایه ناوی بهێنانایه، تا بناسرێنهوه، لهڕووی یاساییشهوه لهسهری ناکهوت.

له‌پاشکۆی کتێبه‌که‌دا نووسه‌ر چه‌ندان وێنه‌و دۆکیۆمێنت بڵاوده‌کاته‌وه‌، هه‌ندێکیان وێنه‌ی یادگاریی سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تی و هه‌ندێکیان هی ئه‌وروپان، باس له چه‌ندان چالاکی مه‌ده‌نی و سیاسی‌ ده‌کات، که‌ڕێکخه‌ر یان به‌شداربووه‌ تێیاندا وه‌ک پشتیوانی بۆ شۆڕشی کورد، بۆ نموونه‌ کاتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌م یه‌کێک بووه‌ له‌ رێکخه‌ره‌ سه‌ره‌کییه‌کانی چالاکی هێرش کردنەسه‌ر نووسینگه‌ی هێڵێ ئاسمانی عێراقی له‌ فرانکفورت و کۆنترۆڵکردنی له رۆژی ٢٣/٣/١٩٨٨. که‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی باشی له نێو میدیای ئه‌ڵمانیدا به‌دوای خۆیدا هێناوه‌. دوای ڕاپه‌رینیش هاوکاری ئه‌و گوندانه‌ی کردوه‌ که‌ رۆژێک تێیدا حه‌ساوه‌ته‌وه‌ و خزمه‌تیان کردووه‌. به‌ کورتی خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ راپۆرتێکی گشتیی و فراوانه‌ له‌سه‌ر شۆڕشی کورد به‌گشتی و یه‌کێتی به‌تایبه‌تی، به‌ هه‌موو خه‌بات و خوێن و خیانه‌ت و پاکی و دڵسۆزی و شه‌هیدبوون و قوربانیداییه‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار