جارێکى تر نرخى به‌نزین له‌به‌نزینخانه‌کان زیاد ده‌کرێته‌وه
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌هۆى بهزبوونهوهى نه‌وتى خاو له جیهانداو نه‌بوونى به‌نزینى 690 دینارى عێراق بۆ سلێمانى، نرخى یه‌ک لیتر به‌نزین له‌جۆرى نۆرماڵ به هه‌زار دیناره.
له ئێستادا نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت به 115 دۆلار‌و 32 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ى ده‌کرێت، نه‌وتى خاوى ئهمریکش به 115 دۆلار‌و 6 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
بهزبونهوهى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا نه‌بوونى به‌نزینى عێراقى له پارێزگاى سلێمانى، جارێکى دیکه نرخى به‌نزین له به‌نزینخانه‌کان زیاد ده‌کرێت.
نرخى یه‌ک لیتر به‌نزین له‌جۆرى نۆرماڵ به هه‌زار دینار‌و به‌نزینى موحه‌سه‌ن به هه‌زارو 150 دینار‌و سوپه‌ر به هه‌زارو 200 دیناره.
هه‌فته‌ى رابردوو، عه‌لى حه‌مه ساڵح، سه‌رۆکى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند:" به‌نزینى 690 دینارى له به‌نزینخانه‌کانى هه‌ولێر هه‌یه‌و بۆ سلێمانى و دهۆک ره‌وانه ناکرێت".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد له‌کۆى ملیۆنێک لیتر له به‌نزینى عێراقى 690 دینارى، نزیکه‌ى 400 هه‌زار لیترى پشکى سلێمانییه‌و به‌ڵام نانێردرێت.