سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: هه‌ڵه‌ى کاربه‌ده‌ستانى هه‌رێم واى کردووه به‌غدا بڕیار دژى خه‌ڵکى هه‌رێم بدات
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتوى ئیسلامى کوردستان رایگه‌یاند:"دروست نیه که گه‌لى کوردستان باجى هه‌ڵه‌ى کاربه‌ده‌سته‌کانى بدات".، راشیگه‌یاند:" میلله‌ت قاچ ده‌کاته ئاسمان و ناچێت بۆ ده‌نگدان، گله‌یى له من و تۆش ده‌کات".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ى ئایارى 2022، سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ى ئامانجى سه‌ردانه‌که‌ى بۆ شارى به‌غدا و کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان، رایگه‌یاند:" کێشه‌ى سه‌رۆکى کۆمار له نێوان پارتى و یه‌کێتى بوه‌ته هۆى کولانه‌وه‌ى ململانێکانى ناو هه‌ردوو حزب و بوه‌هۆى ئه‌وه‌ى که جۆرێک له دورکه‌وتنه‌وه رویداوه ئه‌وه‌ش ناپه‌سه‌نده و جێى ئه‌وه‌یه که ره‌خنه‌ى لێ‌بگیردرێت و نه‌ده‌بو بگاته ئه‌و ئاسته".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"ده‌بێت پۆستى سه‌رۆک کۆمارى نێوماڵى کوردى یه‌ک بخات نه‌ک په‌رت بکات، هه‌ر لایه‌نێکى رایه‌کى تر‌ى هه‌یه و ده‌یه‌وێت عورفه‌که ده‌ستکارى بکات یان ده‌خوازێت گۆڕانکارى روبدات ده‌بێت به رێکارى ئوسوڵى خۆى و تێگه‌یشتن و ته‌فاهوم بێت نه‌ک به زۆره‌ملێ بێت".
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى خۆیان به به‌دیلى ده‌سه‌ڵات ده‌زانن، سه‌ڵاحه‌دین به‌هاین راشیگه‌یاند:" ئێمه خۆمان به به‌دیلى ده‌سه‌ڵات نازانین، واقیعه‌که وایه".
هه‌روه‌ها وتیشى:" میلله‌ت قاچ ده‌کاته ئاسمان و ناچێت بۆ ده‌نگدان، گله‌یى له من و تۆش ده‌کات".
"سه‌رۆکى دادگاى فیدڕاڵى که دادگاکه له‌م دواییانه‌دا هه‌ندێک بڕیاریدا و بابه‌ته‌کان په‌یوه‌ست به‌وه‌وه، له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا ئێمه جه‌ختمانکرده‌وه که دروست نیه که گه‌له‌ى کوردستان باجى هه‌ڵه‌ى کاربه‌ده‌سته‌کانى بدات و ئه‌گه‌ر گرفتێک هه‌یه له بابه‌تى نه‌وت و کێشه‌کانى دیکه‌دا، که به تاکید کێشه‌ى تریان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا به‌تایبه‌ت هه‌ندێک که‌س سزادراون و لێره قسه‌ى دیکه‌یان هه‌یه، ئه‌وه په‌یوه‌سته به حکومه‌ت و لێره و له‌وێ قسه‌ى له‌سه‌ره، به‌ڵام نابێت ئه‌وه ببێته سزاکانى گه‌لى ئێمه و ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته جیابکرێته‌وه". ، ئه‌میندارى یه‌کگرتوو واى وت.
سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که قسه‌یان زۆر له‌سه‌ر بابه‌تى دادپه‌روه‌ى کرد و ئه‌وه‌ى به‌دى ده‌که‌ن گرفته لاى خۆمان هه‌یه، به‌ڵام له‌وێ تاڕاده‌یه‌کى زۆر کۆنتڕۆڵیان کردووه.