بانكی ناوەندی لەبارەی بەهای دینارى عێراقى بەرانبەر دۆلار دڵنیایی دەدات

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بانكی ناوەندی عێراق پێشبینی دەكات یەدەگی دراوە بیانیەكانی لە 70 ملیار دۆلارەوە بگەیەنێتە 90 ملیار دۆلار و ئەوەش دووپاتدەكەنەوە كە ناتوانن بەهای دینارى عێراقى بەرانبەر دۆلار دەستكاری بكەن.

ئەمڕۆ شەممە 2ی تەموزی 2022، عەمار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" لە ئێستادا یەدەگی دراوە بیانیەكان زیاتر لە (70) ملیار دۆلارە و پشبینی دەكەین تا كۆتایی ئەمساڵ بگاتە (90) ملیار دۆلار".

هەروەها راشیگەیاند:" لە ئێستادا ناتوانن نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بگۆڕن و هیچ بیانویەك نییە بۆ گۆڕانكاری كردن و دەستكاری كردنی".

خەڵەف ئەوەشی دووپاتكردەوە كە دابەزاندنی نرخی دۆلار پەیوەندی بە بازاڕەوە هەیە و ئەگەر دایبەزێنن ئابوری وڵات دوچاری داڕمان دەبێت و ئەو بابەتە پەیوەستە بە سیاسیەتی نەختینەی وڵاتەوە.
لەنێو پەرلەمانی عێراق هەوڵێكی پەرلەمانتاران هەیە بۆ بەرزكردنەوەی بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریكی.

لە كانونی یەكەمی 2020 بە بڕیاری بانكی ناوەندنی حكومەتی عێراق نرخی سەد دۆلاری ئەمریكی لە 120 هەزار دینار بەرزكرایەوە بۆ 145 هەزار دینار.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار