جاشی قەڵەم مەترسیدارترە لە جاشی چەك لەشان!!

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڕێ‌ سورە    
وەك ئاشكرایە  جاشایەتی زۆر جۆری هەیە دەكرێت مرۆڤی خۆفرۆش لە ڕێگای جۆربەجۆرەوە خزمەت بەناحەز و دوژمنانی گەل و  وڵات بكات  .  ئەوانەی تەمەنێكیان هەیە دوێنێ‌ و پێرێیان  لە بیرە  واتا شەستەكان  , كۆتایی حەفتاكان , هەشتاكان  بەسەدان هەزار خۆفرۆش چەكی جاشایەتیان كردبووە شان دژی  شۆڕش و پێشمەرگە . تا دەگاتە ساڵی (1991) ئەوە بوو  سەركردە سیاسیەكانی بەرەی كوردستانی بە مەرامی سەركەوتنی ڕاپەڕین  بڕیاری لێبووردنیان بۆ دەركردن.
 ئەوساش خەڵكانێكی زۆر هەبوون بۆچوونیان وابوو ناكرێت سەرۆك جاش و جاشولكەكان بەیەك چاو سەیر بكرێن،  بەڵام لێبووردنەكە  بوو بەڕیارێكی دروست و خزمەت بە جەماوەری ڕاپەڕیوو . ئەوەی لێرەدا دەخوازم ئاماژەی پێبكەم بەهۆی ئیستغلال كردنی ئازادی هەندێك خەڵكی ناشەریفی  بەناو كورد بێشەرمانە لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە بەردەوامن لە بێهیوا كردنی هاوڵاتیانی كوردستان و بوونە  مۆرانە . هەمیشە خەریكی چەواشە كردنی هاوڵاتیانن . 
پێش ریفراندۆم سنگیان دەردەپەڕاند لەتیڤیە گومان لێكراوەكان و بەردەم مایكرۆفۆنە تێكدەرەكان بەڵام دوای ڕیفراندۆم  و ڕوداوی (16) ی ئۆكتۆبەر دەركەوت داشی شەترنجنی بێگانەن . 
مێژوو بۆی یاداشتكردوین یەك خائینی ناوخۆ  زۆر مەترسیدار ترە لە سوپایەكی گەورەی دوژمن . بێگومان حكومەتی هەرێم  گلەیی زۆری لە سەرە  و كەم كوڕیەكان  زۆرن بەتایبەتی لە خزمەتگوزاری  كەمی  ئاو كارەبا خراپی ڕێگەو بان  و تەندروستی  هەندێك بواری دی  هیچ  ڕەوانیە  كۆمپانیا جێگەی حكومەت بگرێتەوە لەلایەكی دی حزبەكان لەبەر لەدەستدانی دوو دەنگ  كەمتەرخمن یان چاو پۆشی لەوانە دەكەن كە بازرگانی بەمادەی هۆشبەرەوە دەكەن هەروەها كوشتنی خەڵك خەریكە دەبێتە دیاردە ئەوەش بەوە چارەسەر ناكرێت  بڵێن  چەك قەدەغەدەكەین ئەوەی  بیەوێت یەكێك بكوژێت  كۆلكە دەمانچەیەكی دەست دەكەوێت  چارەسەر ئەوەیە بكوژ بكوژرێتەوە یان بە یاسا لەسێدارە بدرێت ئەگەر بیست ساڵ لەمەوبەر ئەوە كرابا ئێستا كەس زاتی ئەوەی نەدەكرد مرۆڤێك بەناهەق بكوژێت.
    دەبێت  كاربەدەستانی حكومەت دڵنیابن خەڵكێكی زۆر تووڕە و زیزن ..لەلایەكی دی پێویستە هەموومان دڵنیابین  ئەم ئەزموونەی ئێستای كوردستان بەخوێنی سەدان هەزار شەهید و خەبات و ماندوبوونی هەزاران تێكۆشەر بەدەست هاتووە موڵكی لایەنێك و دوان نیە  بۆیە ناكرێت كەسانێكی داخ لەدڵ و قین هەڵگر بخوازن حكومەتی هەرێم ژێرە و ژوور بكرێت و حەشدی پاسدار حوكمی كوردستان بكات . 
بۆ هەمووان ئاشكرایە هەندێك لەو هەرزە بەناو سیاسیانە بەهۆی لایەنێكی سیاسی و پڕوپاگەندەیەكی فریودەرانە بوونە ئەندام پەرلەمان  جگە لەبەدەستخستنی  سەرمایەی زۆر بەموچەیەكی ناشەرعی و بێمەعناش خانەنشین كراون  ناشزانین ئاخۆ چ كەین و بەینێكیان لە گەڵ  وەلائیەكان كردووە  لەبەرامبەر چیدا دەنگیان بە شەرعاندنی حەشدی پاسدار داوە .. زۆرێك لەوانەش بەهۆی كەم تەمەنی و كەم ئەزموونیان نازانن دوا ڕۆژی هەموو خۆفرۆشێك جگە لە سەر شۆڕی و ڕیسوایی شتێكی دیكە نیە  بێگومان  ناشتوانن بفڕن بۆ هەسارەیەكی  دی  با دڵنیابن لە ناو خەڵك  وەك گای قەشان دیارن  دواجار گەل تف بارانیان دەكات  لە كۆتاییدا بەباشمزانی ئاماژە بەم خاڵەش بكەم پێویستە وەزارەتی رۆشنبیری و وەزارەتی ناوخۆ بەئەركی سەرشانیان هەستن بۆ سزادانی جاش پاسدار و فەیزبووكچیە خۆفرۆشەكانی ناو سۆشیال میدیا ..      
                   
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار