بۆ مانگی داهاتوو عێراق ئاستی هەناردەکردنی نەوتی خۆی زیاد دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرپرسێکی کۆمپانیای نەوتی عێراق ئاشکرای دەکات دوای ئەوەی رێکخراوی ئۆپیک، عێراق بە زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت پابەنددەکات، وڵاتەکەی بۆ مانگی داھاتوو ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە رۆژێکدا بۆ سەروو چوار ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار بەرمیل بەرزدەکاتەوە.
لەلێدوانێکی ڕۆژنامەنوسیدا عەلا یاسری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" رایگەیاند، عێراق پابەندە بەبڕیاری رێکخراوی ئۆپیک و ھاوپەیمانەکانی لەبارەی زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت بۆ سێ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، بەڵام ئەو زیادکردنە کاریگەریی لەسەر یەدەگی ستراتیژیی نەوتی خاو نابێت.
عەلا یاسری وتیشی، مانگی داھاتوو ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی رۆژانەی عێراق بە تێکڕا بۆ چوار ملیۆن و ٦٦٣ ھەزار بەرمیل بەرزدەبێتەوە، راشیگەیاند، مانگی رابردوو زیاتر لە ١٠٢ ملیۆن و ٣٨٥ ھەزار و ٤٩ بەرمیل نەوتیان بەرھەمھێناوە و داھاتەکەشی ١٠ ملیار و ٥٤١ ملیۆن و ٥٩٤ ھەزار و ٢٥٨ دۆلار بووە.
جێگای ئاماژەیە عێراق دەیەوێت تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٧ بەھاوکاری لەگەڵ ئەو کۆمپانیا بیانیانەی لە عێراق کاردەکەن بەرھەمھێنانی نەوت بگەیەنێتە ھەشت ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش لەبازاڕەکانی جیهاندا داهاتی نەوتی عێراق زیادبووە ئەمەش وایکردووە کورتهێنانی بودجەی پێپڕبکاتەوە.

ڕێکخراوی ئۆپێک، لە مانگی رابردوودا، هەناردەی نەوتی خۆی رۆژانە بە نزیکەی 216 هەزار بەرمیل زیاد کرد، بەمەش هەناردەی رۆژانەی ئۆپێک بۆ 28 ملیۆن و 896 هەزار بەرمیل زیاد بوو. ئەمەش بە زیادکردنی هەناردەی حەوت وڵاتی ئەندامی ئۆپێک بەدیهات، کە عێراق یەکێکیانە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار