ئیزمیر: دۆزینه‌وه‌ی بینایه‌کی گشتی کە مێژووەکەی بۆ هەزار و ٨٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌پێی هه‌واڵێکی میدیاکانی تورکیا لە شاری مێژوویی مەترۆپۆلیس لە قەزای تۆرباڵی سەربە پارێزگای ئیزمیری تورکیا، بینایەکی گشتیی دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ هەزار و ٨٠٠ ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سەرۆکی بەشی شوێنەوارناسی لە زانکۆی جەلال بەیار و سەرۆکی لیژنەی کنەوپشکنین، پڕۆفیسۆر دکتۆر سەردار ئایبەک بە  ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکییان راگەیاندووه‌: لە میانی کارەکانیاندا، نزیکەی ٥٠٠ مەتریان لەو بینایە دەرهێناوەتەوە کە مەزەندە دەکرێت مێژووەکەی بۆ هەزار و ٨٠٠ ساڵ لەمەوبەر بگەڕێتەوە و هەوڵ دەدەن بزانن ئەو بینایە بۆ چ مەبەستێک بەکار هێندراوە.

سەردار ئایبەک بە ئاماژەدان بەوەی کە مەزەندە دەکرێت ئەم بینایە لە سەردەمی رۆما هاوتەریب لەگەڵ فراوانکردنی شارەکە بونیاد نرابێت، وتی: "هەرچەند هێشتا زۆر زووە، بەڵام بە لێکۆڵینەوە لە شوێنناسی "topography" لەوانەیە گۆڕەپانی گشتیی بووبێت. مێترۆپۆلیس یەکێکە لەو شارانەی ئانادۆڵوی رۆژئاوا کە لە مەودایەکی زۆر فراوان دا دەتوانرێت بکرێت بە مۆزایک. لەو بینایەی پێشتر دۆزرایەوە مۆزایکمان لە نزیکەی ٨٠٠ مەتردا دەستنیشان کرد. لەو بینایەیشدا مۆزایک هەن کە دەرخەری هەمان تایبەتمەندین".

ئایبەک هەروەها وتیشی: "بیناکە تێپەڕگەیەکی هەیە کە لە سێ پلیکانەی لە بەردی مەڕمەڕ دروستکراو پێک هاتووە. حەوشەی ناوەوەیشی لە بەرد و قوڕ دروست کراوە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار