نێچیرڤان بارزانی یه‌كه‌مین پرسه‌نامه‌ی له‌تۆماری پرسه‌دا بۆ شاژن نوسی

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌یانیی ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه 2022/9/11 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌مین پرسه‌نامه‌ی بۆ كۆچی دواییی شاژن ئێلێزابێسی دووه‌م، شاژنی كۆچكردووی شانشینی یه‌كگرتوو له تۆماری پرسه‌دا نووسی كه له هه‌ولێر له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی گشتیی به‌ریتانیاوه كراوه‌ته‌وه.
له پرسه‌نامه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی، سه‌ره‌خۆشیی خۆی و گه‌لی كوردستانی به شا چارلزی سێیه‌م و خانه‌واده‌ی شاهانه و گه‌لی شانشینی یه‌كگرتوو و وڵاتانی كۆمۆنوێلس گه‌یاند و هاوخه‌می و هاوسۆزی له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربرِی.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به پێگه‌و خۆشه‌ویستیی شاژن ئێلێزابێسی دووه‌م له‌سه‌ر ئاستی جیهان كرد و دووپاتی كرده‌وه كه له‌م كاته سه‌خته‌دا بیری خۆی و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان لای خاوه‌نشكۆ شا و خانه‌واده‌ی شاهانه‌ی شانشینی یه‌كگرتووه.

