به‌هۆی بۆردومانی توركیاوه دوو ئه‌ندامی یه‌په‌شه برینداربوون
.jpg)
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی / عه‌مار عه‌زیز
به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی خۆسه‌ری دیموكرات له‌ناحیه‌ی سنون رایگه‌یاند: "له‌كاتژمێر10و نیوی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ی توركیا بۆردومانی ناوچه‌ی بارای كرد له‌سنوری ناحیه‌ی سنون، ئۆتۆمبێلێكی ئه‌ندامه‌كانی ئێمه به‌ر بۆردومانه‌كه كه‌وت، كه دوو كه‌س له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بوون هه‌ردووكیان برینداربوون".
خودێدا ئه‌لیاس به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی خۆسه‌ری دیموكرات له‌ناحیه‌ی سنون به هاوڵاتی وت :"ئه‌و دوو كه‌سه ئه‌ندامی یه‌په‌شه‌ن و ته‌مه‌نیان نزیكه‌ی 30ساڵ ده‌بێت، دۆخی ته‌ندروستی هه‌ردووكیان جێگیره ، به‌مه‌یدانی سه‌ردانی شوێنی روداوه‌كه‌م كرد ته‌نیا زیان گه‌یشتووه به ئۆتۆمبێله‌كه یه‌ك جاریش بۆردوومانكراوه".
به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی خۆسه‌ری دیموكرات وتیشی: "له‌هه‌ندێك راگه‌یاندن وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه دوو ئۆتۆمبێل كراوه‌ته ئامانج، به‌ڵام دووره له ڕاستی، ته‌نیا یه‌ك ئۆتۆمبێل بووه، برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.

