ڕوانگه‌ی سوری: بۆ کونترۆڵ کردنی کۆلێرا بەرپرسانی کوردی سووریا داوای یارمەتی لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕێکخراوێکی سوری تایبه‌ت به‌ مافه‌کانی مرۆڤ ئاشکرای ده‌کات بەرپرسانی کوردستانی سووریا بۆ کونترۆڵ کردنی نەخۆشیی کۆلێرا لە دەیرەزوور داوای یارمەتییان لە نەتەوەیەکگرتووەکان کردووه‌، هاوکات سندوقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکانیش هۆشداری داوە لەوەی زیاتر لە نیوەی خەڵکی سووریا دەستیان بە ئاوی پاکی خواردنەوە ناگات و زیاتر لە ٧٠٪ی پاشماوەی بەرهەم هێنراو لە سروشتدا جێهێڵدراوە.
له‌وباره‌یه‌وه‌ی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ که‌ باره‌گاکه‌ی له‌له‌نده‌نه‌ باسی لە بڵاوبوونەوەی لەناکاوی کۆلێرا کردووە لە هەندێک ناوچەی ڕەقە و دەیرەزوور کە لە ژێر کۆنترۆڵی کوردانی سووریادایە. تا ئێستا سێ کەس بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە گیانیان لەدەست داوە.
هە ربەگوێرەی راپۆرتی سەرچاوە هەواڵییەکانی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەم نەخۆشییە دوای تێکەڵ نەکردنی کلۆر لەگەڵ ئاوی خواردنەوەی ئەو ناوچانە روویداوە بۆیە بەرپرسانی بەشی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەری کورد لە سووریا هۆشدارییان لە بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی نەخۆشی کۆلێرا لە بەشێک لە پارێزگاکانی ڕەقە و دەیرەزوور داوە.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ ڕوو دەسەڵاتدارانی کوردی داوایان لە ڕێکخراوەکانی هاوکاری پزیشکی و تەندروستی لەوانە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کردووە هاوکاریی پێویستیان پێشکەش بکەن بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئەم نەخۆشییە.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سووریا هۆشداری داوە لەوەی نیشانەکانی نەخۆشی کۆلێرا لەوان سکچوون و ڕشانەوە لە سەدان دانیشتووی ئەو ناوچانەدا بینراوە.
دەسەڵاتدارانی کوردی سووریا ڕایانگەیاند، دوای بینینی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، ١٠ هەزار لیتر کلۆر گواستراوەتەوە بۆ وێستگەکانی ئاو بۆ پاککردنەوەی ئاوی خواردنەوە.
سندوقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری داوە لەوەی زیاتر لە نیوەی خەڵکی سووریا دەستیان بە ئاوی پاکی خواردنەوە ناگات و زیاتر لە ٧٠٪ی پاشماوەی بەرهەم هێنراو لە سروشتدا جێهێڵدراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار