كاتی كاراكردنی زانكۆلاین راگه‌یه‌ندرا

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ (یوزه‌رنه‌یم و پاسوۆرد)ی بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ئاماده كردوه‌و ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زمونه‌كان كراوه.
عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: دوای هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خوێندن و پلاندانان و به‌دواداچون و ناوه‌ندی وه‌رگرتن، ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ (یوزه‌رنه‌یم و پاسوۆرد) بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ئاماده‌كراو ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌زمونه‌كان كرا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا له ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ده‌كات له به‌یانییه‌وه ده‌توانن خۆیان سه‌ردانی خوێندنگه‌كانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی به‌كارهێنه‌ر و وشه‌ی تێپه‌ڕ (یوزه‌رنه‌یم و پاسوۆرد)، وتیشی پێویسته ده‌رچوان به‌باشی پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یمه‌كانیان بپارێزن، چونكه دواتر له‌ڕێگه‌ی ئه‌و (پاسۆرد و یوزه‌رنه‌یم)ه ده‌توانن (زانكۆلاین) پڕبكه‌نه‌وه.
له‌باره‌ی كاراكردنی زانكۆلاین بۆ ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو زانكۆلاین بۆ ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی كارا ده‌كرێت و پێش كاراكردنیشی له ڕاگه‌یه‌نراوێكی رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كارییه‌كه‌ی بۆ ده‌رچوان ده‌خرێته‌ڕو.

