له‌دهۆك جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان زیادیكردوه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی/عه‌مار عه‌زیز
حاڵه‌ته‌كانی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه له‌نێوان ژن و پیاو له‌سنوری پارێزگای دهۆك زیادیكردوه‌و زۆرترین رێژه له‌سنوری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ بووه كه 230حاڵه‌ت بووه.
به‌شی ئاماری له‌دادگایه‌كانی باری كه‌سایه‌تی و به‌رایی پارێزگای دهۆك و ده‌وروبه‌ری ئاماری شه‌ش مانگی رابردووی هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان بۆ هاوڵاتی ده‌نێریت كه به‌م شێوه‌یه، ماره‌كردن 6هه‌زارو 524، رێپێدان به ژن هێنانی دووه‌م 13حاڵه‌ت، په‌سه‌ندكرنی ماڕه‌بڕینی ده‌ره‌كی287، هه‌روه‌ها ته‌ڵاق و لێكجیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كانیش 720حه‌ڵه‌ت بووه.
به‌راورد به پار ساڵ رێژه‌ی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه له‌و پارێزگایه زیاتر بووه، پارساڵ له‌سه‌ره‌تای مانگی1تا كۆتایی ساڵ 1796حاڵه‌ت تۆماركراون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێژه‌كه به‌وشێوه‌یه بڕوات زۆر زیاتر له‌ساڵی رابردوو جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری تۆمار ده‌كرێت.

