دوای هه‌شت ساڵ وه‌فا به كه‌سوكاری شاد ده‌بێته‌وه
كچه ئێزیدییه رفێنراوه‌كه گه‌یشته‌وه لای كه‌سوكاری

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی/ عه‌مار عه‌زیز
دوای 9رۆژ له ئازادكردنی كچێكی ئێزیدی رزگاربووی ده‌ستی داعش، گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
له 3ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ كچێكی ئێزیدی به‌ناوی وه‌فا عه‌لی عه‌باس ته‌مه‌ن21ساڵ له‌كه‌مپی هۆڵی رۆژئاوای كوردستان رزگاركراو ئه‌مڕۆ12ئه‌یلول گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ده‌روێش چوكی، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی تولا تایبه‌ت به رزگاربووانی ده‌ستی داعش به هاوڵاتی وت"زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه وه‌فا له ماڵی ئێزدییان بۆ له‌شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستانه‌و دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كانی ئه‌منی و ئیداری ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان، كه دوای زیاتر له 8ساڵ جارێكی تر به كه‌سوكاری شادبووه‌وه، كه كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌كه‌مپی قادیا ده‌ژین.
ئه‌م كچه خه‌ڵكی گوندی كۆجۆیه‌و له‌دایكبووی ساڵی 2001یه،دایك و باوكی له ئابی 2014 به‌ده‌ستی داعش كوژراون، له‌خێزانه‌كه‌ی ته‌نیا مام و داپیره‌ی له‌ژیاندا ماون و برایه‌كی هێشتا له ژێر ده‌ستی داعش دایه.
به‌پێی ئامارێكی نوسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزیدی له‌كۆی 6 هه‌زار و 417 رفێنراوی ئێزیدی تائێستا 3هه‌زار 554 كه‌س رزگاركراون و چاره‌نوسی دوو هه‌زار 717 كه‌س تائێستا دیار نیه.

